په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٢\٢٠١١

واتا شاراوەکانی گریان.

بێستون حەسەن    


تەنھا شتێک بۆ بەتاڵبوونەوە لە کاریگەرییەکانی سەر دەروون و خاڵی بوونەوە لەو ماتەمەی ناوی لێنراوە کەئابە ئەو تنۆکە فرمێسکانەیە کە لە شێوەی گریاندا واتا ئەدا بە ھەستەکانمان ، ھەڵبەت گەلێ ھۆکار ھەن تا دڵەکان والێبکا داوای گریانێک لە چاو بکەن و بەو ھۆیەوە تاسە و باری ناخۆشی گەروو بەتاڵ بکەنەوە بە نموونە زۆر کات خۆشییەکان ھۆکارن بۆ گریاندنی دەروون و بە پێچەوانەشەوە کە ھەموو دەیزانین کاتی نەھامەتییەکان و ئەو ھۆکارە سروشتی و لەناکاوانەن کە تووشی کەسانێکی نزیک یان دۆست و ئازیزان دەبن و بەو ھۆیەشەوە و بە بێ ویست گریاوین ..


لێرەدا قسە لەسەر شێوەی گریان نییە بە ھێندەی ئەوەی ئایا گریان بۆ ھەموو تاکێک وەک یەکە لە ڕووە بەرجەستەییەکەوە ؟ ئایا گریانی نێرینەکان ھەمان ئەو گریانانەن کە لە ژنێک یان کچێک دا دەبینرێت ؟ ئایا جەوھەری ئەو فرمێسکانەی کە پیاوێک ھەڵیئەڕێژێ ھەمان ئەو مانایانەن کە ژنێک پێمانی نیشان ئەدا ؟ بێگومان نەخێر . ھەرچەندە دەشزانم بە نوسینی ئەم بابەتەم زۆرێک لە خانمە بەڕێزەکان ڕەنگە لێم نیگەران بن و ھەنێکیشیان پشتگیریم بکەن ، بەڵام دواجار ئەوەی ھەستی پێ ئەکەم و تەجروبەم کردووە دەبێ بیخەمە سەر ئەم فەرشی نوسینە .


گەر یەکێ لێم بپرسێ پێناسەیەکم لە گریانی پیاوو ژندا بۆ جیاکەرەوە دەبێ بڵێم :


ئەودەمەی پیاوێک دەگری و لە قوڵاًیی چاوەکانییەوە بارانی فرمێسک ئەڕژێنێ وەک ئەوە وایە کێوێک بگری ، دەبێ ئەوەش بزانین کە ئاستەمە گریانی ماددەیەکی مردوو،بەڵام کاتێ ژنێک ئەبینی بە چاوی تەڕی گریانییەوە دەشێ وەک ئەوەی ناوبێنم کە شوشەیەک دەشکێ . ئەھا شوشە زۆر جار ڕووبەڕووی شکان دەبێتەوە ! بمبوورن کە دەبێ ماناگەلێکی زۆر لە بوونی گریانی پیاوێکا ھەبن دەنا وەک شاخ و کێوەکان وان ئەو لەحزانەی کە پیاوێک وا لێدەکەن کە نەگرین چونکە دەگمەنن ئەوساتانەی پیاوێک لە ھەڕٍەتی گریانا ببینی وەک چۆن زۆر جار ژن دەبینی بە شێوەیەکی ئاسان گریان ئەھێنێتە چاوەکانییەوە و تەمسیلی ویست و خواستی تایبەتی خۆییمان بۆ ئەکا ، ئەمە بەو مانایە نییە کە ژن کائینێکە ھەرگیز گریانەکانی لە ڕۆحییەوە سەرچاوە ناگرێً ، نەخێر من قسەم لەسەر کۆی ئەو جیاوازییەیە کە لەنێوان بەھای گریانەکانی پیاوێک لەچاو ژنێکا ھەیە بیخەمە ڕوو . دەشزانم واقیع شتێکە کە گریانی ڕاستەقینە دروست ئەکا جا ئەو واقیعە لای ژن بێ یاخود پیاو .


ڕەنگە قورسایی ئەم باسە بۆ خوێنەر جێبێڵم بەوەی خۆیان دادوەر بن و ھەموو ئەو واتا شاراوانە شرۆڤە بکەن کە ھەیە و دەبینرێ لە ڕەگەزی نێر و مێ بەوەی کە ئایا ئەشێ پیاوانیش بەھێندەی ژنان و ئافرەتان سادە خۆیان بنوێنن ئەو دەمەی ئارەزوو بکەن لە گریانێک کە ویستی واقیع نەبێ ؟


ماڵپه‌ڕی بێستون حه‌سه‌ن

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک