په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٣\٢٠١٤

وازبێنن لە تیرۆرکردنی گەلی کورد.
 


بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون رۆژی ٢٣ی رێبەندان، کاتژمێر ی سەر لەبەیانی، ھێزەکانی ئەمنیەتی سەر بە ئیتیلاعاتی سوپای بیتولموقەدەسی کوردستان لە شەقامی ئیرشاد گەرەکی فەیزاوای سنە رێگای پڕایدێک دەگرن و بێ ھیچ وشیارکردنەوەیەک دەیدەنە بەر دەسترێژی گولە. بە پێی ئەو زانیارانەی لە لایەن ھاووڵاتییەک بە دەستمان گەیشتووە کە خۆی شایەتی رووداوەکە بووە و نویویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت: کاتژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی ٢٣ی رێبەندان، گەرەکی فەیزاوا بە دەنگی گولە بڕ دەبێت و دوای ماوەیەی کورت دیتمان کە رێگای ھاتووچۆی ماشێنەکانیان لەو شەقامە دا گرت و دەوری ماشێنێکی پڕایدیان گرتووە. ھەروەھا دەڵێ کە ھێرشکەرەکان جلی مەدەنیان لەبەر دابووە و ھەر لە دەوروبەریانەوە چەنەد گرووپێکی دیکەی ھێزەکانی ئینتیزامە و ئیتیلائات بە جلی شەخسییەوە تەواو وەزعەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن.


بە پێی ئەو راپۆڕتە ٢ سەرنشیننی پڕایدەکە بە ناوەکانی رەئوف شێخی و میلاد پیری دەرجا گیانیان لەدەست دەدەن و سەرنشینی سێھەمیش بە گولە بریندار دەبێت. ھەروەھا ھاتووە کە دوای ئەو رووداوە، پڕایدەکە لە حاڵێکدا تەرمی ئەو دوو کەسەی تێدادەبێ، بە جەرەسەقیلی سیای پاسداران بۆ پادگانی ئیمام عەلی لە باشووری شارە سنە لە نیزیک گوندی دۆشان رادەگوازرێ.


یاسای بەکار ھێنانی چەک لە لایەن ھێزەکانی ئینتیزامی لە ئێران، ئەویش لە کاتی زەرووردا پەسەندکراوی ساڵی ی ١٣٧٣ کە بەو پێێە ھێزە چەکدارەکان بە مەبەستی جێگیرکردنی ئەمنیەت و ئارامی و بە وەبەرچاوگرتنی ھەموو پێوانەکانی یاسایی کەڵکی لێ وەربگرن و سنوورە دیاریکراوەکانی بۆ لەرچاوگرتنی مافی ھاووڵاتیان و پاراستنی ئەمنییەتیانە، ئەویش لەو کاتانە دا کە ھێچ رێیەک نەمابێ و ناچار بە بە تەقە کردن بن و ئەو تەقە کردنە تەنیا لە کاتی زەروور دایە و بۆ پاراستنی ئەمنیەت بێت و نابێت خۆی ببێتە ھۆی نائەمنی. جا چ بگا بەو ئاستە کە خودی ھاووڵاتیان لە لایەن ھێزەکانی ئینتیزامییەوە رووبەڕووی ھێرش و تەقە کردن بنەوە کە ئەو جۆرە رەفتارانە جیا لە سازکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و بنپێ کردنی مافی ھاووڵاتیان ھیچ ئاکامێکی دیکەی لێ نابێتەوە. تێڕۆری ھاووڵاتیانی کوردیش تەنیا پەرەپێدان بە توندوتیژی، پێشێل کردنی ئاشکرای بەندەکانی ١ لە مادەی ٩ و بەندەکانی ١و٢ لە مادەی ١٩ی پەیمانی ناونەتەوەیی مافەکانی مەدەنی و سیاسی و ھەروەھا مادەی ١٩ی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤە.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوان و بە پێی ئامانجەکانی، بە ئەرکی خۆی دەزانێ تا بەرپرسانی حکوومەتی ئێران ئاگادار بکاتەوە کە بە پێی بڕیارەکانی مافی مرۆڤ بە تایبەت بەندەکانی ١و٢ ی مادەی ١٩ پەیماننامەی ناونەتەوەیی مافەکانی مەدەنی و سیاسی و ھەروەھا بە پێی مادەی ٣ی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و بەندی ١ لە مادەی ٦ی پەیماننامەی مافەکانی مەدەنی و سیاسی، مافی ژیان، ئازادی، ئەمنیەتی تاکەکەسی کە مافەکانی سەرەتایی مرۆڤ بە حیساب دێن و نابێ ھیچ کەسێک لە ژیان بێبەش بکرێت و ئەو حەقە دەبێ بە پێی یاساش دابین بکرێت.
 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmfsverige@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک