٢٨\٨\٢٠١٣
وە
ئەشقی تۆ.
ده‌ریا
١
هه‌موو شه‌وێ
له خه‌می بێ تۆییدا خه‌ڵوه‌تم ده‌گرت
تۆش... هیچ سۆراغیکت نه‌بوو،
ده‌زانی ساته‌کانم
لە چاوه‌ڕوانیی هاتنی تۆدا
وە‌سه‌ر ده‌برد!
تۆش وه‌ک باران.. تەنێ جارێک
پێده‌شتی دڵمت ته‌ڕ کرد و نه‌هاتیه‌وه.
٢
له نیوه‌شه‌ودا بێ ئۆقره ده‌بووم و
خۆم وەدەست گریانەوە دەدا...
نیگه‌ران مه‌به
هیچ سکاڵایه‌کم له تۆ نه‌بوو
هه‌رچه‌نده.. من لە یادی تۆدا نەبووم،
وەلی ''ئەمن''.. بۆت ده‌مردم!
٣
حه‌زم ده‌کرد به ئەشقی تۆ...
دەریی دنیا وە رووم داخه‌م
که‌چی تۆ... گەرەکت بوو
وەک بووکەشوشەیەک بۆت بگریم.. پێبکەنم،
ده‌بێ نائاگا بی لە
ویستی خۆپه‌رستیت.. ئەشق و گریانم..
یاخود راهاتووی
وە دڵشکان و نه‌گه‌ڕانه‌وەت؟!
٤
شه‌وێک وە بێ تۆیی
له ژێر ناوی خۆم بۆم نووسی:
وه‌رزه‌کان دێن و
هیچیان هه‌واڵی تۆیان لا نییه..
تۆ له کام دەڤەر هه‌ناسه‌ده‌ده‌ی
تا ده‌ریا ئەشقی وە‌سه‌ر بارێنێ و
بۆ هەمیشە هه‌ر وە سه‌وزیی بمێنتە‌وه،
نووسیم:
بۆ هێنده حه‌ز وە گریانم ده‌که‌ی
که خۆم ده‌ریام و
چه‌ندین ده‌ریای دی
وە ئەسرینی چاوانی من.. تەواو بووبن،
گومان ناکەم تۆ هەنووکەش
هه‌ر وه‌ک بووکه‌شووشه‌یێ جوان
سه‌یرم ده‌که‌ی!
٥
هەموو شەوێ.. لە خەونانم
دەتبینم.. هەستت وێدەکەم
ئەوە دەزانم، دڵ ئۆقرە ناگرێ..
ئەتۆش.. سەرەڕای دووری نێوانمان
لە نێو باوەشی کەسێکی تردا
ئارامت گرتوە.. لێی خەوتووی!
ئەوە تۆ نی، خۆت دوور بگری
یاخود لە نێو رۆشناییەکان خۆوەشێری،
ئەز حەز ناکەم...
گۆشەی تەنیایی ژووری خەم
جێبهێلم و بێمە دەرێ
نە کەس بانگێشتی کردوومە و
نە دەمهەوێ...
نەمتوانی خۆم وە دوور بگرم
نەدەشتوانم بەرانگژی تۆ ببمەوە...
دەکرێ کەسێک -
تۆ ئاسایی -
بدۆزمەوە!
٦
وە بیرم دێ..
ئەو کاتانەی پێتدەگوتم:
''خۆشەویستیی واتە ئازار''!
ئەو کاتانە..
چەند زوو رابوون و تێپەڕین،
تەنێ هەر دوێنی
وادەی ئومێد و چاوەڕوانیی بوو!
٧
لەدایکبووین و گەورەکراین
لە رۆژێکی پایزییدا کۆچت کرد و
هەرچی هەست و ئەشقی من بوو
دەگەڵ خۆت برد!
ئەو کاتانەی
لە کەناری دەریای سەرشێت
ئەشق و رازی تازەت خەملی
کێ دەیزانی کە ئەو ژیانە
چێژی هێندە
تاڵ و ترش و تفتی هەیە؟!
کەنەدا
/ ئه‌لبێرتا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|