٥\٦\٢٠١١
وه‌فاداریی
بۆ کێ؟ بۆ ''شه‌هیدان و نه‌ته‌وه''
یان بۆ ''خومه‌ینی
و داگیرکه‌ران''؟

جه‌لال محه‌مه‌د
رێبه‌رانی حیزبه کلاسیک و ساتوسهوداکهرهکانی رۆژهه‌ڵات و باشور
قیبلهگایان لێ بزر بووه . له‌بری ئه‌وه‌ی ڕوو له قیبله‌گای جه‌ماوه‌ر
بکه‌ن کڕنۆش بۆ قه‌ڵافه‌تی دزێو و خوێنرێژی داگیرکه‌ر ده‌به‌ن.
یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له باشووری کوردستان ، بۆ کوردانی رۆژهه‌ڵات
نه‌ک هه‌ر ناڕه‌وایه به‌لکو پشتیوانیکردن له‌و هه‌موو جینایه‌ته‌یه که
خومه‌ینیی جینایه‌تکار و رژیمه نه‌گریسه‌که‌ی دژ به خه‌لکی رۆژهه‌لات
ئه‌نجامیان داوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌گناسیی بۆ خومه‌نیی ڕه‌وابێ ، ده‌بوو ئه‌و ئهمهگناسیییه
بۆ شای ئێران زیاتر بوایه . چونکه شای ئێران زیاتر له خومه‌ینی یارمه‌تی
به تاڵه‌بانی و بارزانی کردووه . ئه‌گه‌ر شا له پاش په‌یمانی جه‌زائیر
جێگه‌و ڕێگه‌ی بۆ دابینکردن و پاداشتی ئاشبه‌تاڵی دانه‌وه خۆ خومه‌ینی
له پاداشتی پێش سوپای پاسدارکهوتنتاندا مه‌رگه‌ساته‌کانی ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ هێشتنه‌وه . ئه‌گه‌ر داروده‌سته‌ی شا له پێناوی دهستهمۆکردنتاندا
ئۆردوگای هه‌مه‌دانی بۆ کردنه‌وه خۆ ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی خومه‌ینی پاش
دهستهمۆکردنیشتان نازناوی " فاحیشه‌ی سیاسی " بۆ بڕینه‌وه . ئه‌گه‌ر
ساواک له ڕێگه‌ی عیسا پژمانهوه موچه‌ی بۆ ده‌بڕینه‌وه خۆ ئیتڵاعات
له ڕێگه‌ی عیرفانی قانعی فه‌رده‌وه هیچ کرده‌وه‌یه‌کی تاوانبارانهتانی
به نهێنی نه‌هێشتنه‌وه.
به‌خته‌وه‌رانه نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و خۆناسینه‌وه و یه‌کێتیی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێت و له‌و خووه خێڵهکایهتیه پیسه‌ی ئێوه ڕزگاری
ده‌بێت که جگه له مه‌رگ و سه‌رشۆڕی بۆ کورد هیچ سودێکی نه‌بووه !!!.
ئه‌وه ئێوه‌ی خێڵه‌کین که یادی 22 ساڵه‌ی
مه‌رگی خومه‌ینی له هه‌ولێر و سلێمانی به‌رز ڕاده‌گرن ، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ی
نوێی گه‌له‌که‌مانه که شه‌رمه‌زاری ئه‌و کرده‌وه چهپهڵهتان ده‌که‌ن
و داوا ده‌که‌ن که بایکۆتی ئه‌و یاده بکرێت ! بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3103
ئه‌وه سه‌رانی حیزبه ساتوسهوداگهره ئۆردوگانشینهکانن که هه‌موو
کرده‌وه‌یه‌کی دزێوتان به ڕه‌وا ده‌زانن ، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ی نوێیه که
به سرودی " ئه‌ی ڕه‌قیب "ه‌وه ده‌چێته به‌ر په‌تی سێداره‌ی
داگیرکه‌ران!
ئێوه‌ی ساتوسهوداگهر و بازرگان که هێنده په‌رۆشی یادکردنه‌وه‌ن ئه‌ی
بۆچی له جیاتی یادکردنه‌وه‌ی جینایه‌تکارێکی وه‌کو خومه‌ینی یادی کاک
فوئادی مسته‌فا سوڵتانی و شیخ مه‌حمود و ئیحسان نوری پاشا و قازی و سه‌ید
ڕه‌زا و شێخ عوبه‌یدیللا و قاسملوو شه‌ره‌فکه‌ندی ناکه‌نه‌وه؟
ئه‌گه‌ر خومه‌ینی به‌رماوه‌ی پاسداره‌کانی پێ ڕه‌وا ده‌بینین، خۆ زه‌حمه‌تکێشانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌می منداڵه‌کانیان ده‌گێڕایه‌وه و ده‌رخواردی
ئێوه‌یان ده‌دا! ئیتر ئه‌م هه‌موو بێ حورمه‌تییه به ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان
و ماستاو و مهرایهتیهشتان بۆ کۆماری ئیسلامی له پای چیدایه؟
هه‌ر دوو ڕۆژ به‌ر له یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی واته ڕۆژی 2-
6(حوزه‌یران) یه‌کێکه له ڕۆژه شومه‌کان له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا
، له‌و ڕۆژه‌دا 59 لاوی مهابادی گولله‌باران کران به فه‌رمانی خومه‌ینی
، تاوانی ئه‌و لاوانه ته‌نها ئه‌وه بوو که کورد بوون . بڕوانه ئه‌م
لینکه:
http://www.welat.eu/kurdi/kurdistan/rojhelat/2307----59
ده‌بوو یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم بریتی
بوویایه له به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌و شه‌هیدانه و وه‌کو نوێنه‌ری گه‌لی
چه‌وساوه پێناسه‌یان بکرایه . لێ به‌ڵێ ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه
شومه به‌بێ ده‌نگی ده‌رباز بوو ، که‌چی هه‌موو ساڵێک له 4 – 6(حوزه‌یران)دا
یادی خومه‌ینی به‌رپرسی یه‌که‌می بکوژانی ئه‌و لاوانه ده‌کرێته‌وه له
هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له شاری هه‌ولێری دێرین . ئه‌م کرده‌وه
نابه‌جێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان جگه له‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیدانه
به‌و کۆمه‌ڵکوژیه نامرۆڤانه‌یه له هه‌مان کاتدا گه‌وره‌ترین بێ
ڕێزییه به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان به
تایبه‌تی.
ئایا ده‌بێت چ هۆکارێک هه‌بێت بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی خومه‌ینی له‌لایه‌ن
" ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستانه‌وه؟
بێگومان فه‌رامۆشکردنی خوێنی بێ تاوانان و به‌رز ڕاگرتنی یادی
تاوانباران به‌بێ زه‌مینه سازی ئه‌نجام نادرێت ، ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه
سازییهشی پیاده کردووه بریتییه له‌و به‌رپرسه ئۆردوگانشینانهی که
سیاسه‌تیان کردۆته بازرگانی و ساتوسه‌وداکردن به خوێن و فرمێسکی
ئازیزانمانه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م باسه له‌لای هه‌ر یه‌کێک له
به‌رپرسه بازرگانه‌کان بکرێته‌وه ئه‌وا زۆر بێ شه‌رمانه هه‌موو ڕه‌وایه‌تییه‌ک
ده‌ده‌ن به‌م کرده‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و هه‌موو
پاساوێکیشیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن {ئه‌وان حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانیان هه‌یه
و مافی خۆیانه ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه‌یان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا
هه‌بێت}، له کاتێکدا ئه‌مه هه‌ڵوێستیانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وه
قێزه‌ونانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووردا که‌چی بۆ فریودانی خه‌ڵکی
بێچاره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیش هه‌ر یه‌که‌و خۆی ده‌کات به ڕۆسته‌مێک و
شۆڕشگێڕێتی به نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌فرۆشنه‌وه .
پێشنیار:
به باوه‌ڕی من جوانترین کرده‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دار بریتییه له هه‌ڵوێست
وه‌رگرتن ، هه‌موو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی به‌رپرسه ئۆردوگانشینهکانیش
بریتییه له ڕه‌وایه‌تیدان به کرده‌وه‌ی به‌رپرسانی باشووری کوردستان
. یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دیش یه‌کێکه
له بچوکترین کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان . له‌به‌رئه‌وه
پێویست ناکات به‌رپرسه بازرگانه‌کان"ئۆردوگانشینه‌کان" هێنده به
شاراوه‌یی ده‌ردی دڵی خۆیان به‌یان بکه‌ن ، به‌ڵکو زۆر باشتر ده‌بێت بۆ
ساڵه‌کانی داهاتوو ڕاسته‌وخۆ ده‌ردی دڵی خۆتان به‌یان بکه‌ن به‌م جۆره:
1- پێویسته سه‌ره‌تا هۆڵی قازی محه‌مه‌د به ڕووی ئاماده‌بواندا
بکرێته‌وه ، شیاوترین که‌سیش بۆ ئه‌م ئه‌رکه کاک عه‌لی قازییه ،
چونکه جگه له‌وه‌ی عه‌لی قازی کوڕی قازی محه‌مه‌ده له هه‌مان کاتدا
یه‌کێک له بڕواپێکراوه‌کانی شای گۆڕکراو و کارمه‌ندێکی هه‌ره چالاکی
سه‌فاره‌تی ئێران بووه له ئه‌ڵمان و شاره‌زایی باشی هه‌یه له کردنه‌وه‌ی
هۆڵ به ڕووی میواناندا . بڕوانه ئه‌م لینکانه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3f63726e
http://www.kurdistanpost.biz/PresseDatenBank.htm
2- پێویسته سه‌ره‌تای یادکردنهوهکهش به خوێندنی چه‌ند ئایه‌ت له
قورئانی پیرۆز بێت . شیاوترین که‌سیش بۆ ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه مه‌لا عه‌بدوڵای
حه‌سه‌نزاده‌یه ، چونکه مه‌لا عه‌بدوڵا هیچ دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ
ئیعدامکردندا نییه و خومه‌ینیش چالاکترین که‌س بووه بۆ ئیعدامکردنی
کوردان ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و هه‌ر لۆمه‌یه‌کی مه‌لا عه‌بدوڵاش کرا ئه‌وا
به حوکمی مهلابوونهکهی ده‌توانێت خۆی له‌و لۆمه‌یه ده‌رباز بکات و
بڵێت له ڕابردووش‌دا " لبیک یا خومه‌ینی "مان کردبوویه دروشمی خۆمان .
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
https://werash.wordpress.com/2010/02/03/6
3- پێویسته وتاری یادکردنه‌وه‌که له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه بخوێندرێته‌وه
که شانازی به ئێرانی بوونی خۆیه‌وه بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کاک
مسته‌فای هیجری شیاوترین که‌سه ، هه‌ولێری گوته‌نی " چ قه‌یدییه " خۆ
له ڕابردووش‌دا خۆتان له هه‌موو ئێرانییه‌ک پێ ئێرانی‌تر بوو.
4- بێگومان یادکردنه‌وه‌یه‌کی وه‌ها گرنگیش به‌بێ پیاهه‌ڵدان نابێت ،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کاک سه‌ڵاحی موهته‌دی سه‌نگی مه‌حه‌که ، چونکه
کۆنه ساواکیه‌کان ئه‌زمونێکی زۆریان هه‌یه له پیاههڵگوتندا ، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی که کاک سه‌ڵاح ده‌توانێت پیاههڵگوتنهکان بکاته نووسین
که به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتووی یاده‌وه‌ری مه‌رگی خومه‌ینی .
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://werash.wordpress.com/2008/06/24/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%da%b5%da%af%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%a7%d9%85%d9%87%e2%80%8c%db%8c-%d9%be%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d9%88%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%af%db%8c-%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d9%84
5- به باوه‌ڕی من کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیش خۆی ئاماده بکات بۆ به‌خێرهاتنی
ئاماده‌بووان ، چونکه جگه له‌وه‌ی کاک عه‌بدوڵا زمانی فارسیه‌که‌ی
زۆر به‌هێزه له هه‌مان کاتدا که‌سێکی ده‌ره‌به‌گه و ده‌ره‌به‌گه‌کانیش
له دیوه‌خان ڕازاندنه‌وه و زمانلووسیدا گره‌ویان له شه‌یتان بردۆته‌وه
. بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://rastyekan.mihanblog.com/post/6
6- خۆ ئه‌گه‌ر بێت و کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌ناش گوڵاو بپرژێنێت به‌سه‌ر
ئاماده‌بواندا ئه‌وا زۆر سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ، چونکه هێنده‌ی گوڵاو
پڕژاندووه به‌سه‌ر هه‌زار پیاوه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌دا که هیچ کهمایهسیهک
ناهێنێت له‌و کاره‌دا.
7- هه‌رچی کاک خالد عهزیزیشه بۆ ئه‌وه‌ی له کاروان دوا نه‌که‌وێت و
داواکاریه ستراتیژیه‌که‌ی " که له ماده‌کانی 15 و 19ی ده‌ستوری
کۆماری ئیسلامی‌دا خۆلاسه کراوه‌ته‌وه " سه‌ربگرێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌رکی
کۆکردنه‌وه‌ی سفره‌ی خوانی ئاماده‌بوان له ئه‌ستۆ بگرێت . بڕوانه ئه‌م
لینکه:
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5730
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر یادکردنه‌وه‌ی 22هه‌مین ساڵڕۆژی مه‌رگی خومه‌ینی
له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3114
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|