١\٧\٢٠١٠
وه‌فدی په‌نابه‌ران،
داوای گفتوگۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری په‌نابه‌ران بایکۆت ده‌کات!
سکرتیری بیرۆی وه‌زیری داد ونێوخۆ، داوای دانیشتن ده‌کات له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران...
که‌مپی کلاینه شانزه ، هه‌روا گه‌وره و
فراوان ده‌بێت و600 که‌سایه‌تی سیاسی پشتیوانی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
لاوانی نه‌قابه‌ی کریکارانی یونیا، که‌سه‌دان هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه،
سه‌ندیکای پاڕیزه‌رانی دیموکرات، لاوانی سۆسیالیست، لاوانی ئالته‌رناتیف،
نه‌قابه‌ی کریکارانی کانتۆنی بیرن وفریبۆرگ،حزبی کۆمۆنیستی کریکاری
عیراق، بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی له فریبۆرگ، ڕێکخراوه‌ی هاوپشتی
بێ‌سنوور..و.ده‌یانی تر پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیوه.
ڕاگه‌یاندنی ژماره 4
بیرن / 30.06.2010
له‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی دوێنێ ئێواره‌دا، به‌تێکڕایی ده‌نگ بڕیاردرا که
مارشێک بکه‌ن بۆ به‌رده‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کاروباری په‌نابه‌ری، وه
نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی و داخوازییه‌کان بده‌ن به به‌ڕیوه‌به‌ری
کاروباری په‌نابه‌ری. کاتێک به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری په‌نابه‌ری داوای
کرد له‌گه‌ڵ وه‌فدی په‌نابه‌ران دانیشتن بکات. خۆپیشانده‌ران داواکه‌یان
ڕه‌د کرده‌وه، چونکه ئه‌و خاوه‌ن به‌ڵێن نیه و پێیان وابوو ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کاروباری په‌نابه‌ری ته‌نها موجامه‌له ده‌کات وهیچ هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ر
نانێت. هه‌ربۆیه ته‌نها ماف وداواکانیان به‌به‌رزی پێکه‌وه ده‌وته‌وه.
پاشان وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌که‌می سیاسی به‌رپرس له هه‌لومه‌رجی ژیانی
په‌نابه‌ران، خۆپیشانده‌ران که نزیکه‌ی 500 که‌س ده‌بوون به‌ره‌و به‌رده‌م
په‌رله‌مان چوون که بیرۆی گشتی وه‌زیری لێ یه. به‌ڵام ڕێکخه‌رانی که‌مپه‌که
پێشتر به‌ته‌له‌فۆن داوایان کرد که وه‌زیری داد‌و نیوخۆ به‌شه‌خسی
بێت بۆ لای که‌مپه‌که. به‌ڵام سکرتیری گشتی بیرۆی وه‌زاره‌ت. ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند بوو ،ئه‌م هه‌فته‌یه کاتی نیه و هه‌فته‌ی داهاتووش پشووی
فه‌رمیه‌تی.
به‌ره‌ی مافی مانه‌وه‌ش ئاماده‌نه‌بوون له‌گه‌ڵ هیچ که‌سی دی له وه‌زاره‌ت
دانیشتن ئه‌نجامبده‌ن و له‌به‌رده‌م بیرۆکه و به‌ئاماده‌بوونی سکرتیری
گشتی بیرۆی وه‌زاره‌ت ، دوو که‌س له‌نوێنه‌رانی په‌نابه‌ران که یه‌کێکیان
ووتاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌لایه‌ن جه‌مال
کۆششه‌وه به زمانی ئه‌ڵمانی وژنه گانایی ئه‌نیلا به‌زمانی فه‌ره‌نسی
پێشکه‌شکران. دواتر دیارییه‌ک درا به وه‌زیر که بریتی بوو له چه‌کی
پاره‌ی 10 فره‌نک ، که مووچه‌ی په‌نابه‌رانی بێناسنامه‌یه.
فورسه‌تێکیش درا به‌و په‌نابه‌ره ئیرانیانه‌ی له 2.6.2010 ده‌ستیان
بۆ مانگرتن له خواردن بردووه و به‌تازه‌یی به خه‌باتی به‌ره‌ی مافی
مانه‌وه بۆ هه‌موان په‌یوه‌ست بوون.
تا دێت فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری داد‌و نێوخۆ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
کاروباری په‌نابه‌ری زیاد ده‌کات. بیروڕای گشتی و میدیاکان گرنگیه‌کی
تایبه‌تیان به‌م چالاکیانه داوه. 600 که‌سایه‌تی سیاسی فه‌رمی و
سکرتیری حزبه‌کان و که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندان ...ئیمزایان له
داواکارییه‌کان داوه. نه‌قابه کریکارییه‌کان و گه‌نجانی سۆسیالیستی
سه‌ر به‌حزبی سۆسیال دیموکرات له‌نیو لیستی درێژی هاوپشتیه‌کاندایه.
به‌به‌رده‌وامی له هه‌واڵه‌کان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
وتاری فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا
له خۆپییشاندانی
به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد و نێوخۆ له شاری
بیرن رۆژی 30.06.2010 که له لایه‌ن (جه‌مال
کۆشش)ه‌وه پێش که‌ش کرا.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست..
ژنان وپیاوانی به‌ڕیز..
به‌ناوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقیه‌وه ..سڵاوی تیکۆشانتان پێشکه‌ش
ده‌که‌م.
ئیمه
په‌نابه‌رانی عیراقی له ووڵاتی شه‌ڕ وکاولکاریی و گه‌نده‌ڵیه‌وه
هاتووین. ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه عیراق له شه‌ڕی نێوخۆیی و ده‌ره‌کیدایه.
چه‌نده‌ها دیکتاتۆرمان تاقیکرده‌وه، به‌و دیکتاتۆرانه‌ی که له‌سه‌ر
پشتی ده‌بابه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاوه له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
دانیشتوون. به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه وپێمخۆشه به‌روونی بێلێم هه‌ست
ده‌که‌م که حکومه‌تی سویسرا له هه‌لومه‌رجی نائاسایی وله‌به‌رده‌م شه‌ڕدایه.
ڕه‌فزی به‌لێشاوی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری، دوورخستنه‌وه له سه‌ردابه‌کان
وله‌که‌ناری شاره‌کان. هه‌لومه‌رجی زاڵمانه‌ی نێو که‌مپی فریا گوزارییه‌کان.
تا پڕ بوونی زیندانه‌کان ومانه‌وه‌ی 18 بۆ 23 مانگ ، به‌کار‌هێنانی زه‌برو
زه‌نگ بۆ ناچارکردنی په‌نابه‌ران ملدان به دیپۆرتکردنه‌وه. ئه‌مانه
ئاکامی سیاسه‌تیکی نائینسانیه له بواری په‌نابه‌ریدا .
په‌نابه‌ران و چالاکوانانی ئازادی ویه‌کسانیه‌کانی
ئینسان..
ماوه‌یه‌که بزووتنه‌وه‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان له سویسرا شکلی
گرتووه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵێک داواکاری فه‌وری گه‌یاندووه
به ده‌سه‌ڵاتدارانی سوسرا که وه‌ڵامیان پێبداته‌وه ئه‌وه ده‌وڵه‌ته
که پێویسته وه‌ڵامان پێبداته‌وه . هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی دیپۆرت، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی
که‌مپه‌فریاگوزارییه‌کان، یاسایکردنه‌وه‌ی هه‌موان، مافی کار وژیان بۆ
په‌نابه‌ران. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار چالاکی گه‌وره‌و جه‌ماوه‌ری
کردووه. خه‌ڵکی سویسرا ئێستا له ئیمه تیگه‌یشتووه و ئه‌مان ناسێ
وئیمه‌ی قه‌بووڵکردووه.. ئیستا ئیمه بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌هیز بووه،
وه تا دێت خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسیه ئینسانیه‌کان پشتیوانیمان لێده‌که‌ن.
ئیمه له‌م خه‌باته‌دا سه‌رده‌که‌وین ، پێشمه‌رجی سه‌رکه‌وتنمان درێژه
دانمانه به خه‌بات. به‌شیوازی مه‌ده‌نی وئارام ، جه‌ماوه‌ری و سیاسی
.
خه‌ڵکی سویسرا نا‌توانیت له ده‌وڵه‌تی خۆی ئه‌م سیاسه‌ته نا ئینسانی
یه هه‌روا قه‌بووڵبکات.
سوپاس بۆ هه‌موان که له‌م خه‌باته‌دا پێکه‌وه یه‌کگرتوین ، سه‌رده‌که‌وین...
له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ نا.... به‌ڵام سبه‌ینی به‌دلنییاییه‌وه.
بژی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی
/ سکرتاریه‌رتی سویسرا
_____________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|