(وه‌حه)*گیان، تۆخۆت له‌ئاسایش نایاساییت...
بورهان هه‌ژار
ئێدی( وه‌حه‌گیان )تۆده‌زانیت له‌وه‌تی بوویت به‌ئاسایش و له‌وێنده‌رێ دامه‌زراوییت، زۆرکاری نایاساییت به‌جێهێناوه و بگره‌ئه‌م پله و نازناوه‌شت( حه‌مید )ببووره که به عه‌مید گاز ده‌کرێیت، وه‌ک دومه‌ڵانی هه‌ڵتۆقیوی ده‌مکه‌لی به‌هاران هه‌ر له‌خۆت جوانه و کاروپیشه‌ی دێرینه‌که‌ت( به‌ننا )یی له‌کۆڵ کردوویته‌وه‌و به‌پیاوێکی فره‌خاس جوامێر و ئاکادیمی به‌ئه‌زمون وخاوه‌ن بڕوانامه‌به‌ده‌ستهاتوو چوێنراوویت، که‌داخۆ مرۆڤ بۆی هه‌بێت بپرسێ: گه‌لۆ له‌چ کۆلێژێکی ئه‌م کوردستانه واقواقه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌م حه‌میده نه‌ک( عه‌میده )خوێندوبێتی و به‌چ هه‌وڵ و بلیمه‌تییه‌ک له‌پارازتنی ئاسایش وسه‌قام گیرییه‌ک، رۆڵ ببینینت و تاگه‌یشتبیته ئه‌م ئاسته‌و له‌و ده‌زگا هه‌ستیاره‌ی ده‌وڵه‌تدا دانرابی..؟! ئێدی به‌ڕێزیشتان چونکی کۆیله‌یه‌کی به‌سته‌زمان و ده‌سته‌مۆی ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی مه‌رامی کۆشکی بۆگه‌نه‌که‌ی هه‌ژموونی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتن، بێسێودوو لێکردن تۆش( وه‌حه )گیان فه‌رمایشتی جه‌لاده‌کانی سه‌روخۆت پراکتیزه‌ده‌که‌یت ئه‌وا یه‌کسه‌رهه‌ڵمه‌تی گورگه بۆری ده‌نوێنیت له چاو ترساندنی هه‌ر که‌سێ له هاوڵاتیان که‌به( گومان )وراپۆرتی هه‌واڵگرییوچاودێریی بکه‌ونه‌به‌رداشی تیغی که‌ڵبه‌تانه‌وه، ئیترمه‌گه‌رهه‌رخوابۆ خۆی ئاگادارنێ، کوو ده‌ستی زبری ئه‌شکه‌نجه‌دان وسه‌ره‌ونگوم کردنتان بگاته گازه‌رای پشتیان و هاوچه‌شن و بگره‌رووی خه‌جاڵه‌تی زیندانه‌به‌دناوه کانی به‌عسیانیش سپیترده‌نوێنن..!هه‌روه‌ک بیستمان وزانیمان به‌پێی نوچه‌و هه‌واڵه کانی نێو هونده‌ری کوردستان و به تایبه‌تی شاره‌حه‌یاته‌که، که چۆن ده‌زگا به‌دناوه دڕندانه هۆڤییه‌که‌ی ئاسایش له‌باتی پارازتن و خاپورنه‌کردنی ئارامیی و ئاسایشی ژیانی خه‌ڵکی، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه سه‌گه به‌ڕه‌ڵاوچه‌توونه‌کانیسیه‌ی ره‌حمه‌تی( وه‌حه )گیان وه‌ک گایه‌کی بڵح که‌ووتنه قۆچوه‌شاندن بۆ سه‌ر ئه‌و پۆله‌خوێندکارانه‌ی زانکۆیسلێمانی که‌ماوه‌یه‌که‌به‌شێوازی شارستانیانه‌مانیان له‌به‌رده‌م زانکۆداگرتووه بۆده‌سته‌به‌رکردنی داخوازییه‌کانیان، که‌چی مخابن له‌ده‌زگابه‌دفه‌ڕه‌که‌ی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌به‌فه‌رمانی کاکه( وه‌حه )گیان له‌دره‌نگانی شریخه‌ی شه‌وداکۆمه‌ڵێ له دزوچه‌وره‌وسه‌رسه‌ریی له ئاسایشه‌وه نێرراوه‌وه به چه‌که‌وه‌ده‌نێرێته‌سه‌ریان و وه‌کا سه‌رده‌می تێپه‌ڕاندنی ئه‌زمونه‌گێل و خوێنڕێژه‌که‌ی له‌وه‌به‌ری به‌عس بێت، ئه‌وپه‌ڕی شه‌قشه‌قێن به‌وخوێندکارانه ده‌کرێ وبگره‌ته‌نانه‌ت پیاوه‌ئازاوبه‌جه‌رگه‌کان په‌لاماری که‌نیشکه‌کانیش ده‌ده‌ن و داروپه‌ردوویان به‌سه‌ریه‌کداده‌قڵپێنن وخێمه‌کانیشیان وه‌ک خواپێمنه‌گرێ وه‌ک ده‌ڵێن، ده‌یبه‌ن دواتربه‌دزییه‌وه‌ده‌یکه‌ن به‌قوماشی لگاوه‌کانیان و به‌ره‌وشوێنی نادیارراپێچیان ده‌که‌ن..! ئه‌مه‌قسه‌وپه‌یڤی له‌گیرفانه‌وه‌هاتووی به‌نده نیه، لێ زمانحاڵی زۆربه‌ی رۆژنامه پکژوجه‌سووره خه‌مخۆره راستگۆکانی نێو هه‌ناوی شاره، که ئه‌و نوچانه‌یان په‌خشکردووه، نه‌ک رۆژنامه‌و بڵاوکراوه درۆزنه‌کانی خۆیان که‌چی ئه‌م( وه‌حه )گیانه، به‌وپه‌ڕیی روو چه‌رمی قایشییه‌وه نکوولی له‌وه‌ده‌کات که چه‌قاوه‌سووه‌کانی به‌رده‌ستی به‌فه‌رمانی وی هه‌ڵمه‌تیان بۆخوێندکاره مانگرتووه‌کان کردبێ وماشه‌ڵاله نه‌جابه‌تی که هێنده به ته‌نگ سڵامه‌تییانه‌وه بووه به( پاستڕحێو )خوێندکاره‌کانی گواستۆته‌وه گوایه له‌کێشه‌و ده‌مه‌قاڵێ پارازتوونی..ئه‌گه‌نا خه‌ڵکینه ئه‌مه ده‌چێته‌ئه‌قڵی گه‌نیووی چ که‌لله‌پووتێکه‌وه‌بێجگه‌له( وه‌حه )وبگره‌هه‌موو وه‌حه کانیتره‌وه، که‌به‌رۆژی رووناک له‌به‌رچاوی هه‌موو ماسمیدیا نکولی له‌وه‌بکات که‌هیچ کێشه‌یه‌کیش روویدابێت..!دیاره‌ئه‌وچه‌ندخوێندکاره‌بریندارانه، بۆشه‌وی دواترله‌خه‌و بینینیانداله‌کاتی مانگرتن له‌سه‌رگۆی حه‌ساره‌یه‌کیتردا به‌ده‌ستی چه‌وره‌و سه‌ر سه‌ر یه‌کانی ده‌زگای میتی تورکی یان ئیتلاعاتی ئیرانیوبه‌عسی جارانی کاکی کۆنه‌جاش کاکه( وه‌حه‌گیانه )وه‌ده‌ستوقاچو که‌پوویان زامارکراوه..به‌راستی ده‌مانێکی سه‌یره‌و سه‌یرانی ده‌به‌نگان و ملهووڕانه‌که دوماهی ئه‌وڕۆی هێزی داپڵۆسێنه‌ر و هۆڤیه‌کانی ده‌سه‌ڵاته( قیرچسمه‌ئازاکه‌ی هونده‌ری کوردستانه )بۆخه‌ڵکی سڤیل و له هه‌مانکاتدا هێزه‌حیزه‌ڵه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌یه، وه‌ک ده‌بینین وده‌بیستین تاهه‌نوکه‌چه‌ندین سیخوڕ‌و هه‌واڵگری میتی تورکیی و ئیتلاعاتی ئێرانی دزه‌یان کردۆته‌کوردستان وکاتێ ده‌گیرێن، به سانایی وچاوسورکردنه‌وه‌یه‌ک ئازادده‌کرێن، ئه‌گه‌نا ئه‌م به‌دفه‌ره خوێنڕیژانه‌نه‌ده‌کرانه‌به‌رپرسی ئاسایشی تێکده‌ری داخوازییه‌کانی خوێندکارانی زانکۆ..هێنده ماوه‌مرۆڤ بێژێت لێخووڕه‌ده‌شته( وه‌حه گیان )تۆیه‌کی به‌ناوکۆنه‌جاش بکرێیته( عه‌مید )وکابرایه‌کیتر ناوی گه‌شوپیرۆزی مامۆستاله‌که‌داربکات بکرێته به‌ر پرسی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی مامۆستا( شمشێری ئایین( سه‌یفه‌دین )هه‌ر ده‌بێت، مرۆڤه‌سڤیله‌کان سه‌ره‌ونگوم بکرێن ئه‌مانیش بێپه‌روا‌هه‌زارسوێندی ته‌ڵاقی درۆینه‌ی له‌سه‌ربخۆن که‌ئاگاداری گرتنوزیندانی بوونیان نین وهه‌رنکولی له‌سه‌ره‌و نگوم کردنیاندابکه‌ن..ئیتر به‌سه که هه‌زاردرود بۆ شێخ ره‌زای نه‌مر‌بنێریین کاتێ فه‌رمووی( چه‌رمی رووی هێندقایمه شمـشێری ده‌بان نایبڕێ،،،،، هتد..ئینجاسه‌یرکه‌ن خوێنه‌رانی هێژاکه‌سێک گرفتونه‌هامه‌تییه‌که‌خۆی له‌وه‌دایه‌که وه‌حه گیان نایاسایی بێتوله‌وه‌ستای به‌نایی کاشییه‌وه‌به‌وهه‌مووکڵۆڵیی ونه‌خوێنده‌وارییه‌وه‌بکرێته پله‌دار ی( عه‌مید)پۆلیسی ئاسایش که‌چی ئه‌وشه‌کره‌ش له‌زاری بشکێ ده‌ڵێت ئه‌و خوێندکاره مانگرتووانه نایاسایین، چونکه جه‌نابی سه‌رۆکی زانکۆش هه‌مان شه‌کرۆکه‌ی شکاندووه، بۆیه‌کا ئه‌مانیس به‌جه‌له‌ب کۆمه‌ڵێ چه‌قۆوه‌شێنی شه‌وگریان بۆ ناردوون وه‌کا ئیسلامییه تیرۆریسته‌کانی مه‌لا ئاخونده‌کانی ئێران یان قائیدوه‌و میتی تورکیان گرتبێ..
* به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه( وه‌حه )له‌کرۆکدا له چه‌ند مه‌به‌ستێکه، وه‌ک لوغز یانژی بێژین جناس.
یه‌که‌م: (وه‌حه)به‌مانای به‌کارهێنانی وته‌یه‌که وه‌ک له‌نێوخه‌ڵکی سلێمانیداباوه ته‌نانه‌ت له‌کتێبی ئه‌لفوبێی کوردیداکه‌مامۆستای به‌هه‌شتی دکتۆر ئیبراهیم ئه‌مین باڵداردایناوه، که‌هه‌موومان له پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تاییداخوێندوومانه‌له‌تێگه‌یشتن و چمکی وشه‌ی( وه‌حه )ئاماژه‌یه‌بۆئه‌و ره‌شه‌وڵاخ ومانگاوگایانه‌به‌کاردێت کاتێ ئه‌وه‌ی ده‌یله‌وه‌ڕێنێ، له کاتی هه‌رلاساریی ئه‌وئاژه‌ڵه‌داپێیده‌ڵێ وه‌حه..
دووهه‌م : زۆر که‌س بۆتانه‌و ته‌شه‌رلێدان له‌به‌رامبه‌ر که‌سێکی که‌لله‌پووتدا به‌کاری دێنێت له به‌رچه‌کردارێکی گێلانه‌دا که دواتر پێیده‌ڵێت دانیشه(وه‌حه). لێ من ده‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه‌شدا، بۆخۆم پێمخۆشبوو وه‌ک مزگێنی بۆ ئه‌و کۆنه‌جاشه‌به‌نای کاشییه‌ی جاران، له‌بری کوورتکراوه‌ی به‌کارهێنانی ناوی خۆی (وه‌ستا حه‌سه‌ن گیان)ئه‌م کوورتکراوه‌یه‌م( وه‌حه‌گیان )م به‌کاربردووه..ئومێده‌وارم ئه‌م وه‌حه گیانه پڕ به پێستی کاره مه‌ردایه‌تیی و جوامێرخاسییه‌کانی ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی و به‌ڕه‌به‌ره‌که‌ی واته( وه‌ستا حه‌سه‌نی به‌نای کاشی )ژیرچه‌پۆکی غه‌دری ده‌سه‌ڵاتی جه‌لالییه‌کان بێت که بوونه‌ته نه‌هامه‌تیی و سووکایه‌تی بۆ ئه‌و باژێڕه به‌رخودانه‌ی سه‌ری بۆ هیچ فیرعه‌ونێک نه‌ک فڕنه‌گوله‌یه‌ک دانه‌نوه‌اندووه، که‌چی له سایه‌ی وان‌دا مرۆڤ قێز له خه‌سڵه‌ته رند وچه‌له‌نگه‌کانی له‌وه‌به‌ریشی ده‌کاته‌وه که‌ئه‌م میقرۆبانه‌ی کردۆته پیاوی مێرخاسی و ده‌زگای ئاسایشیان بۆ پاراستنی دڕندایه‌تی ده‌سه‌لاته قۆچه‌که‌یانه نه‌ک ئارامیی و پارازتنی ئاسایشی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌وه‌تا ئه‌وڕۆکه شار جمه‌ی دێت له هه‌رچی و په‌رکی ده‌سه‌ڵاتداری له‌ده‌ره‌وه‌هاتووی به‌زۆر سه‌پێنراوی سلێمانی بۆ داڕزانی سیما‌و ئه‌دگاری به‌رخودانی خه‌سڵه‌تی له مێژیینه‌ی شار...
به‌رلین
|