٩\٦\٢٠١١
وه‌همی ڕۆشنبیر له
کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوایدا.
ئازاد به‌کر
له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا هه‌موو په‌یوه‌ندییه سروشتیه‌کانی
نێوان مرۆڤه‌کان پێچه‌وانه گۆڕانکاری زۆری له‌خۆگرتووه، کۆمه‌ڵێ
ناکۆکی و نائه‌قڵانی بونه‌ته کرۆکی پێکهاته‌ی سیسته‌مه‌که، سه‌یره‌که
له‌وه‌دایه هه‌موو په‌یوه‌ندییه ماتریالێکانی مرۆڤایه‌تی له‌م سه‌ره‌مه‌دا
هه‌میشه ئاوه‌ژووه و له‌هه‌ڵکشان و داکشاندایه. ڕۆشنبیریش له‌م
نێوه‌دا ڕه‌خنه‌ی له‌ناکۆکیه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی
دید و بۆچوونی چینایه‌تیانه‌ی خۆی لێکدانه‌وه و ده‌ربڕینی بۆ ده‌کات.
چونکه ڕۆشنبیریش وه‌ک هه‌ر تاکێکی تری ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، کاتێک ده‌سه‌ڵات
و خه‌ڵک له‌جه‌نگی ده‌سته و ئێخه‌دا به‌ره‌وڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه،
ناتوانێت بێلایه‌ن بمێنێته‌وه، ده‌یه‌وێت له‌م کێشمه‌کێشه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه
دانه‌بڕێت و نه‌مری له لوتکه‌ی مێژوودا بۆ خۆی تۆماربکا.
به‌ڵام ڕۆشنبیر به‌خستنه‌گه‌ڕی توانایه‌کانی خۆی، جیاواز له‌ئاینده‌یه‌ک
که مرۆڤایه‌تی پڕۆژه و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ کردووه، ناتوانێت له بازنه‌یه‌کی
داخراوی ناچینایه‌تیدا بخولێته‌وه و به‌ئاره‌زوویه‌کی له خۆباییه‌وه
بڕوانێته ناکۆکیه‌کان و له‌پشت واقیعه‌وانێ به‌دووی چاره‌سه‌ردا ب‌گه‌ڕێت،
چونکه له زه‌لکاوی مێژووی بێهوده‌یدا زیاتر هه‌ناسه سوارده‌بێت. به
دا‌تاشینی تیۆری ناچینایه‌تی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیایی چینایه‌تی،
هه‌رگیز ناگاته ئه‌و لوتکه‌یه‌ی خه‌وی پێوه ده‌بینێ. چونکه ڕۆشنبیری
ڕاسته‌قینه که‌سێکه که دژی هه‌موو جۆره‌کانی سته‌م و چه‌وسانه‌وه
ڕاده‌وه‌ستێت، زانستی سیاسی له ئاستێک‌دا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاک ده‌نێت، هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پێکهێنانی
ژیانێکی باشتر و جیهانێکی نوێی پڕ به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌مووان.
کاتێ ڕۆشنبیری کورد له‌سه‌ر بنچینه‌ی فیکری، دوور له‌فۆرمی چینایه‌تی،
قسه له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا ده‌کات، پشت به میتۆدێک ده‌به‌ستێ
گوایه فه‌لسه‌فه‌ی چینایه‌تی زانستی نیه، به‌ڕای ئه‌و ڕۆشنبیره ده‌کرێ
له ده‌ره‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای چینایه‌تیه‌وه، ئازادی و دادپه‌روه‌ری له
کۆمه‌ڵگه‌دا دابمه‌زرێت. پاساو و به‌هانه‌ش بۆ ئه‌مه گوایه مافی تاک
له کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی‌دا پارێزراو نیه و مرۆڤ دووباره توشی چه‌وسانه‌وه
ده‌بێته‌وه. ئایا ئه‌م قسه‌یه چه‌ند له‌ڕاستیه‌وه نزیکه؟ به‌مه‌رجێک،
هه‌رده‌م مارکسیزم ئازادی به‌ستۆته‌وه به هه‌لومه‌رجی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
و به‌دڵنیایه‌وه بێ ڕزگاری کۆمه‌ڵگه له هه‌موو شێوه چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی
چینایه‌تی ئازادی نایه‌ته دی. هیچ کات مارکس لایه‌نی بنه‌ڕه‌تی ئازادی
تاکی پشت گوێ نه‌خستووه، چونکه گه‌شه‌ی ووزه و توانای داهێنانی خودی
تاک له‌ده‌ره‌وه‌ی کایه‌ی ئابووریدایه، به تێڕوانینی مارکس ئازادیی
ڕاسته‌قینه له گۆڕانکاریه‌کی سه‌ر‌تاپا شۆڕشگێڕانه له ئاستی کۆمه‌ڵدا
به‌گشتی گه‌شه ده‌کا و به‌دیدێ.
ماوه‌یه‌که ڕۆشنبرانی ناسیونالیستی کورد، بۆ جوانکردنی ئۆپۆزسیونی
بۆرژوا هه‌لپه‌رست، له هێرشێکی ناڕه‌وا و نابابه‌تیانه‌دا دژی
ئایدیۆلۆژیای سۆسیالیستی و مارکسیستی ده‌نووسن. بێ ئه‌وه‌ی بزانن هیچ
بۆچوون و ئایدیایه‌کی سیاسی به‌بێ گۆڕانی بۆ ئایدیۆلۆژیا مانایه‌کی
گشتی نادات به‌ده‌سته‌وه، واته پێویسته هه‌میشه فیکر بگۆڕدرێ بۆ
ئایدیۆلۆژیا هه‌تاکو زیاتر گشتگیر بێت و به‌رنامه و نیشانه دیاره‌کانی
ده‌رکه‌وێ تا به‌ئاسانی په‌یڕه‌و و جێبه‌جێ بکرێت. ڕێبازی مارکسیزمیش،
ڕه‌وتێکی ئایدیۆلۆژییه، چونکه ئایدیا و به‌رنامه و پلانێکی دانراوه
بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو و ڕۆشن، تاکه ڕێگه‌ش بۆ گه‌یشتن
به ئایدیایه‌کی واقیعی و بابه‌تی ئایدیۆلۆژیایه. ڕۆشنبیری کورد له
گۆشه‌یه‌کی تاریکه‌وه ڕه‌خنه له مارکسیزم ده‌گرێ و به فه‌لسه‌فه‌یه‌کی
هه‌ژار و لاوازه‌وه خه‌و به گۆڕینی جیهان و دۆزینه‌وه‌یه‌کی نوێی
تیۆریه‌وه دوور له خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاران و سۆسیالیزمه‌وه ده‌بینێ.
ئایا ڕۆشنبیر له‌که‌ناری کێشمه‌کێشی چینایه‌تیدا ده‌بێته بیرمه‌ند و
بلیمه‌ت؟ کاتێ خرۆشانی جه‌ماوه‌ری سه‌رهه‌ڵده‌دات، ڕۆشنبیریش ده‌یه‌وێ
کۆت و زنجیری ده‌ستی بپچڕێنێ و له‌خه‌یاڵی گێژاوی لیبرالیزمدا کۆمارێکی
ئازادانه‌ی دادپه‌روه‌رانه دا‌مه‌زرێنێت. ڕۆشنبیرانی بۆرژوا کوردیش هه‌میشه
دژی چینی کرێکار، لایه‌نگری توێژی ناوه‌ندی بۆرژوازی کوردیان کردووه،
به‌پێی جێگا و ڕێگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و توانای فیکری و فێربوون و
نووسینیانه‌وه که‌سێتی خۆیان لاپیرۆز و باشتر له‌سه‌ر و چینی کرێکار
بینیوه‌ته‌وه، چونکه ته‌نیا مه‌به‌ستیان ده‌رکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی
خودی خۆیان بووه. هه‌میشه دژی ملدانی تاک بوون بۆ مه‌به‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
له کێشه‌ی چینایه‌تی و خه‌باتی کرێکاراندا به‌شداریان کرد‌بێت. ئه‌و
جۆره ڕۆشنبیرانه ئازادانه ڕێگای به‌رگرییان له چینی بۆرژوازی هه‌ڵبژراردووه،
به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیان به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له دیاریکردنی
ئایدیۆلۆژیه‌کدا به‌شداریکردون بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕوایان به چه‌مکی
ئایدیۆلۆژیا هه‌بێ.
ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا
سه‌ریان ده‌رکردووه، به‌گومانه‌وه ڕه‌خنه و پێشنیاره‌کانیان ئاڕاسته‌ی
چینی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، کاتێ ڕه‌خنه‌کانیان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات کرد‌بێت،
خۆیان له گۆڕانکاری سیسته‌م به‌دوور گرتووه. یان توانای فیکری و هزری
په‌ی بردنیان به‌قوڵایی گۆڕینی سیسته‌م سنوردار بووه و وه‌ک توێژێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به چینی بۆرژوا نه‌ک چینی کرێکار ده‌رکه‌وتوون. ئه‌مجا
بونه‌ته به‌شێک له په‌یوه‌ندی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی باو له
بونیادی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداردا، هه‌رچه‌نده خۆیان به سه‌ربه‌خۆ
و بێلایه‌ن و پێشکه‌وتنخواز زانیوه. ئیتر ئاشکرایه ئه‌مانه نوخبه و
ڕۆشنبیری چ چین و تاقم و ده‌سته‌یه‌کن و پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ری چ چینێک
ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ڵوێستی مارکسیزم دڵنیامان ده‌کاته‌وه که بیری
شۆڕشگێڕانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به که‌ساندنه‌وه نیه و گۆڕانکاری
کۆمه‌ڵایه‌تی کاری چینی کرێکاره.
پێچه‌وانه‌ی بیری ڕۆشنبیران، هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی له تێگه‌یشتنی ووردی
چۆنیه‌تی کارتێکردن و تێکه‌ڵبوونی فیکر و کرداره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ،
واته تیۆریش به‌رهه‌می پراکتیک خۆیه‌تی. په‌یوه‌ندی دیالێکتیکی نێوان
سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه و هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی باڵاده‌ست، له ئاکامی
په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه. به‌جۆرێک هه‌ر
چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو، ڕۆشنبیری چالاکی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ڕیزه‌کانیدا
به‌جیهان بینی چینایه‌تیانه‌وه به‌رهه‌م هێناوه. کۆمۆنیسته‌کانیش
ڕۆشنبیری ده‌رهاویشته‌و به‌شی هۆشیاری چینی کرێکارن له خه‌باتی چینایه‌تیدا،
وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی به‌ئاگا له ڕاستای
ململانێی چینی کرێکار و سه‌رمایه له کۆمه‌ڵگه‌دا، له هێڵی پێشه‌وه‌ی
تێکۆشان و قوڵایی کێشه‌ی چینایه‌تی و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئاسۆ و ئامانج و
به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی و به سه‌رکه‌وتن گه‌یاندن و ڕزگاری چینی
کرێکاردا خه‌باتیان کردووه.
کاتێ ڕۆشنبیری بۆرژوازی خۆی له‌گێلی ئه‌دات و ده‌یه‌وێ به
باکگراودنێکی ناچینایه‌تیانه‌وه ناکۆکی له نێوان فیکر و کرداردا
دروست بکات، ئه‌و کات ڕۆشنبیر ده‌بێته بوونه‌وه‌رێکی زیان به‌خش. له‌لایه‌ک
سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی پیرۆز ده‌کا و له‌لایه‌کی تر بۆ
گۆڕانکاریه‌کی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ر و درۆینه له سه‌ر هه‌مان په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری به‌ناوی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌وه ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵگه بۆ خۆی
ڕاده‌کێشێ. ڕۆشنبیر وه‌ک هه‌ر تاکێکی تری کۆمه‌ڵگه، هه‌ڵویست و کردار
و نووسینی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پاشخانی فیکری و ئایدیۆلۆژیایه‌تی. به‌شێوه‌یه‌کی
دراماتیکی ڕۆشنبیر یان له‌ڕیزی سیسته‌می دامه‌زراو و چینی ده‌سه‌ڵاتداردا
ده‌بێت، یا ئه‌وه‌تا له‌ڕیزی سته‌ملێکراوان و چه‌وساواندا ڕاده‌وه‌ستێ،
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له پڕۆسه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڕۆشنبیر خۆیدا
زیاتر ئاشکرا ده‌بێت، که به چ جۆره بیر و ئایدیایه‌ک گۆشکرابێ.
به‌ڵام ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی کورد له‌لایه‌ن سیسته‌می سیاسی بۆرژوازیه‌وه
له چوارچێوه نراون و له‌گه‌ڵ هه‌موو ناکۆکیه‌کانیشیاندا، له دیوه‌خان
و دامه‌زراوه و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و بازاڕی سه‌رمایه‌دا تینۆتیان
شکاوه و به پێشینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاگایی چینایه‌تیانه‌وه له‌پاڵ
بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتداردا گه‌شه‌یانکردووه و چاویان هه‌ڵهێناوه. به‌رهه‌می
فیکریشیان له کرداریاندا دیاره و هه‌رده‌م به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی
چینی بۆرژوا بوون له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری کوردستاندا. بۆیه ده‌توانین
به‌و ده‌رئه‌نجامه بگه‌ین که داهێنان و پیشاندانی چه‌ند بۆچوون و
پێناسه‌ی فیکری ڕوناکبیرانه به‌رهه‌می جۆرێکه له ڕۆشنبیری که جێگا‌و
پێگه‌ی ماتریالی و مۆراڵی لوتکه‌ی وورده بۆرژوایانه‌ی له ناوه‌ندی
چینه‌که‌یاندا پێبه‌خشیون، بۆیه زیاتر له چینه ده‌سه‌ڵاتدار و هێزه
بۆرژوا‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه نزیکترن، تا خه‌ڵکی چه‌وساوه
و سته‌م لێکراو.
بێگومان ئه‌م توێژه بزۆکه‌ی بۆرژوازی، له‌نێوان ململانێی هێزه
چینایه‌تیه‌کاندا دابه‌شبوون، خۆیان له ترۆپکی چینه‌کاندا ده‌بینن و
له‌گه‌ڵ چه‌پ و ڕاستی بزوتنه‌وه سکولار و کۆنه‌په‌رسته‌کاندا خۆیان ده‌گونجێنن،
به‌ڵام گه‌ر ووردتر و بابه‌تیانه لێیان بڕوانین له ناوه‌رۆکدا
به‌شێکن له چینی بۆرژوازی کوردستان. ڕۆشنبیر بۆرژوا له‌کاتی هه‌لسوڕانی
چالاکیه‌کانی له کێشمه‌کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌دروشمی پێشکه‌وتنخوازی
خۆی بارگاوی ده‌کات، وه هه‌ڵوێستێکی دووفاق و دژبه‌یه‌ک پیاده‌کا،
چونکه خاوه‌نی ئایدیۆلۆژیایه‌کی پته‌و و سه‌قامگیرنیه، جارێک له‌به‌رگی
کرێکارێکی به په‌رۆشدا بۆ گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵاتیه‌کان و جارێکی تریش
له ئاوێنه‌ی خاوه‌ندارێکی ڕه‌وشت ده‌وڵه‌مه‌ندا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
07\06\2011
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|