٧\۴\٢٠١٠
وه‌ک
مه‌سیح به باڵاتدا له خاچ دراوم !..

هه‌ردی ئه‌حمه‌د
ئه‌گه‌ر له دڵه‌وه
پێت بڵێم خۆشم ئه‌وێیت
ڕه‌نگه ڕازی نه‌بیت و بڵێیت، ڕۆژانه زۆر گوێم له‌و وشه‌یه ده‌بێ
به‌ڵام دڵنیابه، بۆ هه‌میشه جارێکی تر،
ئه‌وه‌ی نهێنی ناو دڵم بێت، ئه‌گه‌ر بۆ چرکه‌یه‌کیش
بێت
پێت نه‌ڵێم و . نه‌فره‌ت له‌و چرکه‌یه‌ش بکه‌م
که ویستم تۆم تێیدا خۆش بووێت!..
لات وا نه‌بێت، له ڕوخساری شێتانه‌م، سه‌دان ئاوازی سۆفیانه خۆیان ده‌ژه‌نن
خاوه‌نی دڵێکم، پێم گوناح بوو شه‌وان گۆڕانی
ڕازی بۆ ته‌نیایی شه‌و بڵێ
وات لێ کردم ، مۆم بسوتێنم، ئه‌ستێره بشکێنم
مانگ، به نه‌فره‌ت بکه‌م و ، تاریکی بدڕێنم
وات لێکردم، ڕق له بیرکردنه‌وه‌ی ئارامیی
هه‌ڵگرم و
چاوپۆشیی له برووسکه‌ی
کا‌مه‌رانیی داگرم و
به دزیی خۆمه‌وه، له به‌رده‌م هه‌ڵهاتنێکدا
تا ده‌توانم ڕابکه‌م له خۆم
تۆ فێری کوشتنی بیرکردنه‌وه‌ت کردم
فێری ره‌دووکه‌وتنی
ئازاره‌کانی جه‌سته‌ت کردم
لات وا نه‌بێت، به کامه‌رانیت زوخاو ده‌چێژم
ده‌ستی هه‌ر که‌سێک بگریت له بات ده‌ستی من
به درۆوه باسی عه‌شقی ڕابردووتی بۆ ده‌که‌یت
پێت شه‌رمه، له پاکی عه‌شقی من بۆ که‌سێکی دیکه بدوێی
له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆکارێکت پێنابێت، ئه‌گه‌ر بڵێت دۆڕاوم
له ناو چاوتا، من دیارم، که وه‌ک مه‌سیح به باڵاتدا له خاج دراوم!!
ئه‌و زه‌مینه‌ی که بۆی ڕۆشتوویت، وڵاتێکی
بێ به‌هاره
ئه‌وه‌تا؛ ره‌نگی زه‌ردی بێوه‌فایت، به سه‌ر
بێده‌نگیتا دیاره!!..
30/03/2010
harde23@hotmail.com
|