٢٥\٦\٢٠٢٢
وەک تۆ تەنهایە ئاسمان!!

ئەرسەلان مەحمود
١
ئــاسمـان و
ئەستێرەکان، لێرەن!
ئەوانەی دێن و دڕۆن،
لە پیـاسە نـاکـەون،
هەورەکانن!
٢
ئـیرەیی
بـە هەورەکـان نابم،
کاتێک ئاوێزەیی تۆ دەبینم
لە هەورە تەڕەکەی
دڵمدا!
٣
تۆۆ
ئـاسمانیت و
هەورەکانیش
نـەسەرەوتن،
نـەخەوتن لە
مندا!
٤
ئـاسمانی
بێ هەور،
باخچەکە
بێ گـوڵ،
وەک دڵی
من، بە بێ
تــۆۆۆۆ!
٥
کاتێک
سەیـری ئـاسمان دەکـەم،
بــەرچـاوم ڕوون دەبێتەوە،
تێدەگەم ئەوەی لە سەرووی
هەورەکان ئەدرەوشێتەوە،
تۆیت!
٦
لەوەتەی
خەون دەبینم،
هەورێک بە باوە دەیبا،
ئەستێرەیی تۆ
نەبێت!!
٧
گــرینگی
بـە هەورەکـان نادەم،
کـاتێک پێکـەوەین و
تۆ هەی!
٨
هەورەکان
زۆر و بۆرن،
بەڵام وەک
تۆ تەنهایە،
ئاسمان!
٩
هـەمـووان
شتێکـمان هەیە،
ئـاسمـان هەور و
منیش تۆ!
١٠
ســەرم
لــە هەورەکاندا نییە، بەڵام
تـۆ بوویتە بارانێکی خۆش
لە مندا!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|