وه‌ڵام به کۆمه‌ڵێ نوسه‌ری هه ڵه‌بجه‌یی خۆشه‌ویستدا .
قادر نادر
له چه‌ند ڕۆژی رابردوو له‌هه‌ندێ مالپه‌ری خۆشه‌ویستدا ، بابه‌تێکم له‌ژیر ناونیشانی ره‌خنه‌یه‌ک له نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی شاری هه‌له‌بجه بلاو کرده‌وه ، کۆمه‌لێک برای به‌ڕێز ، تێبینی و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر نووسی ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش چه‌ند ئـمێلێکم بۆ هات ، بۆیه به پێویستم زانی هه‌ندێ ڕؤشنایی بخه‌مه سه‌ر بابه‌ته‌که ، که به‌داخه‌وه له هه‌ندێ دێردا وشه‌کانی به هه‌ڵه لێکدراوه‌ته‌وه .
بابه‌ت نووسین له‌سه‌ر کیمیابارانی هه‌له‌بجه واپێده‌نێته 20 ساله‌ی ته‌مه‌نی و به چه‌ندین زمان گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوه‌و ده‌کرێت ، ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده له په‌یوه‌ندییه‌کانی چاک سوێد له‌گه‌ل ناوه‌نده سوێدیه‌کان ئه‌نجاممان دابێت ، هه‌له‌بجه ناسراوترین که‌یسی کورده . به‌لام ره‌خنه‌که‌ی من ئه‌وه‌یه ئێوه زۆر و بێبه‌رهه‌من ، وه گوتار‌و هه‌لوێستتان لاوازه له ئاست تاوانبارێتی 16ساله‌ی ته‌مه‌نی سیاسی ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا ، نه‌وه‌ک نووسین ؟؟؟؟ .بۆیه نا هه‌قییه‌کی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بوتریت هه‌له‌بجه‌ییه‌کان نووسینیان نییه له‌سه‌ر شاره‌که‌یان . به‌ڵام ناتوانین هه‌موو نووسیینێک بخه‌ینه خانه‌ی هه‌لوێست و خزمه‌ت به‌هه‌له‌بجه‌وه .هه‌لویست وه‌رگرتنیش له‌خه‌مساردی به‌رپرسان له هه‌ندێ کاتا ده‌بێت تێیپه‌ڕینێ ، به‌لام ناشکرێت ئه‌و راستیه‌ی به‌ڕیزان ( ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف ، ئسماعیل که‌ریم) ئاماژه‌یان پێداوه ، که نووسه‌ران وڕۆشنبیرانی هه‌له‌بجه بێ ئومێد بونه ، له به‌رپرسانی کورد وه‌ک راستییه‌ک دانی پێداینه‌نێین ، دیاره ئه‌مه نه‌ک سیمای نووسه‌رانی هه‌له‌بجه‌یه ، به‌رای به‌نده بۆته سیمایه‌کی گشتی زۆر له‌نووسه‌رانی نیشتمان وده‌ره‌وه‌شدا .
راسته دوای دنیایه‌ک ره‌خنه که‌چی هێشتا به‌رپرسانی کورد ، چاوو هه‌ستیان نییه ، بۆ به‌دواچونی کێشه‌کانی ئۆردوگای شۆڕش و ڕزگاری ئه‌نفالکراو ؟؟هه‌له‌بجه و شێخ وه‌سانانی کیمیابارانکراو ؟؟؟ که‌رکووک وزمار ومه‌خموری ته‌عریبکراو ؟؟؟ چونکه خه‌می به‌رپرسانی ئه‌مڕۆی سه‌ری ره‌ش و قه‌لاچۆلان ، بۆته پاراستنی ده‌سه‌لاتی دوکان و بارزان . هه ربۆیه‌شه له‌ناو کوردستاندا ، هه‌ست ده‌که‌یت دوو نیشتمان هه‌یه ، نیشتمانی به‌رپرسان ، که به داهاتی دزراوی خه‌لکی کوردستان ، به‌هه‌شتیكیان بۆ خۆیان و به‌شێ له مریده‌کانیان دابین کردوه ، دۆزه‌خێکیشیان بۆ قوربانیانی پاشماوه‌ی ناوچه‌کانی( ته‌عریب ، ئه‌نفال ، کیمیاباران کراوه‌کان ) کردۆته‌وه .
به‌ڵام له‌گه‌ل دنیایه‌ک ڕێز بۆ ئه‌و تێبینیه‌ی به‌ڕێزان (ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف و ئیسماعیل که‌ریم ) که هه‌له‌بجه‌ییه‌کان بێ ئومێد بونه له ره‌خنه گرتندا . پێموایه ره‌وره‌وه‌ی مێژوو ئه‌وه‌مان پێنالێت ، وه‌خودی ئه‌و نوسینانه‌ی هه‌موومان ڕۆژانه‌و ماوه‌ماوه ده‌ینووسین ، که‌م و زۆر کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی نه‌خوێنه‌ری کوردی ، هه‌ربۆیه‌شه ئه‌گه‌ر هه‌ست بکه‌ین چه‌ند سالێکه به‌بیانوی جۆراو جۆر فشاریان خستۆته سه‌ر ئه‌و نووسه‌ره بوێرانه‌ی که به‌وشه‌کانیان هه‌ندێ سنوربه‌ندیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی داناوه ، وه‌ک سه‌ره‌تا با بچوکیش بێت .ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌و ناره‌زایه‌تییه نووسینانه، رۆژ له‌دوای ڕۆژیش پانتایی ئازادی و دیموکراسی به‌رفراوان ده‌بێت ، باشترین به‌لگه‌ش له 2سالی رابردواد ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی نووسینی کوردی به‌ره‌و زمانی زبر ده‌ڕوات زۆڕ فشار‌و هه‌لمه‌تی راگه‌یاندنیان ئه‌نجامدا و رۆژانه‌ش ده‌بینین له‌نێو جیهانێک تاوانی به‌رپرساندا ، که‌چی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌نه دادگا ، به هۆکاری ئه‌وه‌ی سوکایه‌تی به سه‌رۆکه پیرۆزه‌کان ده‌که‌ن !!! ئه‌مه جگه له‌و یاسایه پڕله کۆت و به‌نده‌ی په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ردا که ئامانجیان ئه‌وه بوو ده‌یان ده‌نگی نووسه‌ر بخنکێنن . سه‌رجه‌م ئه‌مانه ترسنوکی ده‌سه‌ڵات نیشان ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر قه‌له‌مه بوێره‌کاندا . ڕه‌وره‌وه‌ی مێژووش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵیت : ده‌یان ئێمپراتۆریه‌ت ، ئاینه زه‌بروزه‌نگه‌کان ، مێژووی سیسته‌مه دیکتاتۆریه‌کان له‌به‌رامبه‌ر بیری ئازادی‌دا له‌ناوچون .
هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێک ناو ، له‌بابه‌ته‌که‌دا به‌هیچ شیوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به پێوه‌ری ئه‌به‌دی دلسۆزی وخه‌مساردی بۆ هه‌له‌بجه نییه ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی که 2 که‌مپینی ناره‌زایه‌تی ناوه‌ندی جاک دژ به خه‌مساردی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌قلیمه خان و کاکه کامیلدا وه‌ک نموونه هاتونه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌رنا مڕۆڤ له‌نووسیندا ده‌بێت به‌ویژدان بێت ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ی لێمان جیابونه‌ته‌وه‌و نزیک به 40 بابه‌ت و به‌یاننامه‌ی پڕ له مهاته‌رات و زۆرێک له بوختانیان بۆ هه‌لبه‌ستاین ، که‌زیانی گه‌وره‌یان له هه‌یبه‌ت و ڕێزی چاک دا له‌نێو خوێنه‌ری مالپه‌ره‌کاندا که تائێشتاش نه‌گه‌یشتومه ئه‌و باوه‌ره‌ی که ئه‌مه هه‌لچون بوو یان به‌رنامه ؟؟ به‌ڵام نابێت مرۆڤ دان به‌وه‌دانه‌نێت که ئه‌مانیش که‌م و زۆر شه‌ونخونیان به‌رامبه‌ر تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان ئه‌نجام داوه.
وه ناوهێنانی کاک خه‌بات و هاورێکانیشی تاکه که‌سی خه‌م خۆری هه‌له‌بجه‌یی نیه، ته‌نیا وه‌ک ئاماژه پێ کردن بووه له‌و که‌مپینانه‌دا که زۆر خوێن گه‌رمانه ، خه‌باتیان بۆ بریندارانی شاره‌که‌یان کرد‌و ئێستاش به‌رده‌وامن .
هه‌موو کات وتوومه ، ره‌خنه‌یه‌کی 2 دێری نووسه‌رانی نێشتمانه‌وه، له چه‌ندین بابه‌تی ئێمه بوێرانه‌تر لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین ، بۆیه بێ موجامه‌له ئه‌وه‌ی له‌نوسینه‌کانی کاک ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف و کاک ناسیح عبدولرحیم له‌کوردستانه‌وه ، وشه بوێریه‌کانیان ڕیز به‌ند کردووه جێگای ڕێزن ، ئاخر ئه‌وان وه‌ک ئێمه له‌هه‌نده‌ران ناژین ، هه‌رچی بکه‌ین ، زیندان و ترس و هه‌ره‌شه‌و نان بڕینمان له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟؟
به‌لام هه‌ق نیه کاک ئاسۆ و کاکه ئیبراهیم پالانی ، تێروانینیان وا‌متله‌قیانه بێت له‌به‌رامبه‌ر نووسه‌رانی شاره‌که‌یان که هیچ که‌مته‌رخه‌میان نییه !!؟؟؟ ئه‌وه‌ی سه‌یرێکی مالپه‌رو ڕۆژنامه‌کان بکات هه‌ست به‌وه‌ده‌کات که‌ده‌یان و سه‌دان نووسه‌ری هه‌له‌بجه‌یی هه‌یه ، که‌چی چه‌ندیان ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری دژ به‌دواخستنی که‌یسی شاره‌که‌یان ؟؟؟؟ ، چه‌ندیان نووسینه‌کانیان وه‌ک پۆلێک له ئێوه‌ی هه‌له‌بجه‌یی له‌سه‌ر خه‌مساردی به‌رپرسانه ، له‌به‌رامبه‌ر شاره‌که‌تانه ، چه‌ندیان هه‌لوێست و قسه‌یه‌کی جدییان کرد له‌سه‌ر ده‌یان و سه‌دان برینداری شاره‌که‌یان که ماوه ماوه یه‌کێکیان ده‌گاته کاروانی عومه‌ر خاوه‌ره‌کان ؟؟ له ولاتێکی وه‌ک سوێد کاتێک خۆپیشاندان له‌به‌رامبه‌ر تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به تاوانی هه‌له‌بجه‌شه‌وه ئه‌نجامده‌درێت ،له‌نێو سه‌دان هه‌له‌بجه‌ییدا ئه‌گه‌ر لێم توره نه‌بن په‌نجه‌کانی ده‌ستن هه‌له‌بجه‌یی و بنه‌ماله‌ی ئه‌نفاله‌کان ، له‌کاتێکدا ئه‌م خۆپیشاندانه یه‌ک کاتژمێر یان دوو ده‌خایه‌نێت . ئاخر ئه‌وه چ په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌لاتی کوردی و خه‌م ساردی شاره‌که‌تانه‌وه هه‌یه کاکه ئاسۆ ی به‌ڕیز؟؟ .
ئه‌وه‌ی پالی پێوه نام ئه‌م ره‌خنانه له نووسه‌رانی هه‌له‌بجه‌یی وشه‌کان ، به‌ڕه‌خنه ڕێز به‌ند بکه‌م ، هاتنی تاریق هاشمی بوو بۆ هه‌له‌بجه و پێشوازی لێکردنی به‌گه‌رمی و دانی مه‌دالیای عومه‌ری خاوه‌ر بوو پێ ی ، که‌به‌راستی له‌ناخه‌وه به‌نده‌ی هه‌ژاند ، ئه‌وه‌ی چاودێریم کردبێت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کاک ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف ، ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم ، ره‌فعه‌ت هه‌له‌بجه‌یی ، نامیق هه‌ورامی وه‌ک هه‌له‌بجه‌یی قسه‌یان کردووه به‌داوای لێبوردنێش له‌و نووسه‌رانه‌یتر که‌نووسینه‌کانیانم نه‌دیوه یان نه‌مزانیوه وه‌ک کاک ئیسماعیل که‌ریم هه‌له‌بجه‌یین . باشه به‌س ئه‌وه‌نده نووسه‌ری هه‌له‌بجه‌یی هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سوکایه‌تیه‌ی به پیرۆزترین سیمبولی کورد وشاره‌که‌تان کرا ؟؟؟
له کۆتایشدا ئه‌وه ده‌لێم لام زۆر ئاسایه داوای لێبوردن له‌هه‌ر هه‌له‌بجه‌ییه‌ک بکه‌م که له‌م تاوانه‌وه قوربانی داوه وله‌خه‌می شاره وێران و برینداره‌که‌ی دایه ، چونکه ئیوه سه‌رباری هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک که لێتان بگرین ، شایسته‌ی ئه‌وه‌ن شه‌ونخونیتان بۆ بکرێت و له‌وتاوانه‌ی به‌عس کردی و به‌رپرسانی کوردیش به‌شیوه‌ی تر درێژه‌ی پێده‌ده‌ن . به‌نده سه‌دان نووسین له‌سه‌ر ئازاری ناوچه کیمیاباران وئه‌نفالکراوه‌کانم پێ نووسراوه ،چونکه هه‌ژاندومی ،قه‌تیش هیلاک و ماندوی نه‌کردوم ، کار‌و خه‌بات کردن بۆ قوربانیانی ده‌ستی خوێن ڕێژترین ده‌سه‌لاتی داگیرکه‌ری عێراقی کاکه ئاسۆ ، به‌لام بۆ ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ی که 18 سال لێی له‌دایک و په‌روه‌رده بووم ، نه‌متوانیوه تاکه دێرێکی له‌سه‌ر بنووسم ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌میش له گرنگی نه‌دانی ده‌سه‌لاتی کوردی چه‌ند هه‌نگاوێ‌ک له‌دوای هه‌له‌بجه‌و گۆپته‌و شێخوه‌سانانه .
سوپاسیش بۆ هه‌ستی کاک ئاسۆ کاکه ئیسماعیل که‌ریم که‌به‌رامبه‌ریان ده‌ربریوین ، پێموایه نه‌وه‌ک ناوه‌ندی چاک بگره هه‌موو تاکی کورد وه‌ک چۆن موسلمان کۆمه‌لیک فه‌رزیاتی له‌سه‌ر شانه ، هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و سه‌رده‌شت و عاموداو ده‌رسیم ..... هه‌مان فه‌رزه هه‌ندێ شه‌ونخونی و چرکه ساته‌کانی ژیانی بۆ ته‌رخان بکات .
ئه‌وه‌ی پاڵ به‌هه‌زاره‌های وه‌ک ئێمه‌ش ده‌نێت سه‌رباری ده‌یان کۆسپ و ئابلۆقه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ، کۆل نه‌ده‌ین و خه بات دژ به‌جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی کورد درێژه پێبده‌ین ، که‌ڕامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی خۆمانی تیا ده‌بینینه‌وه ، به‌نده ده‌مێکه ئاماژه‌م پێ داوه له‌و بڕوایه‌دام که‌ده‌سه‌لاتی کوردی له بازنه‌ی بێ که‌رامه‌ت بوونا له‌م باره‌وه ده‌سوڕێته‌وه .
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Witar&Jimare=1689 http://kurdistanpost.com/index.php?id=3345 http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=siyasi&article=7708 http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Witar&Jimare=1705
|