٢١\٢\٢٠١١
وه‌ڵامێک بۆ«
عامیر قه‌ره‌ناز »ی گۆرانیی ڕه‌گه‌زپه‌رست.

ره‌زا شوان
زیاتر له دوو ساڵه نووسینه‌کانی گۆرانیی دڵکرمێی ڕه‌گه‌زپه‌رست «
عامیر قه‌ره‌ناز » که نیشته‌جێی وڵاتی سویده ده‌خوێنمه‌وه ، که به
زمانی عه‌ره‌بی له سایته‌کانی « نحن الترکمان » و « افکار حره » و «
کتابات » دا بڵاویان ده‌کاته‌وه.. له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا، له
هه‌موو نووسینه‌کانی دا ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆیه‌ک هه‌بێت ،له دژی گه‌لی
کوردمان و له دژی سه‌رکرده‌کانی کور‌د و پارتییه کوردییه‌کان ده‌نووسێ
، تا ئێستا به ده‌یان بوختان بێ بنه‌ما و درۆ و قسه‌ی دوور له
راستییه‌وه‌ی بۆ کور‌د هه‌ڵبه‌ستووه، ناشیرترین جوێنی به کور‌د و سه‌رکرده‌کانمان
داوه ، سوکایه‌تی به داب و نه‌ریت و پیرۆزییه‌کانی کور‌د کردووه.. ئه‌م
گۆرانییه کۆنه به‌عسییه دڵبۆگه‌نه ، خۆی و که‌س و کاری له شاری که‌رکوکی
کوردستانی دا گه‌وره‌بوون و ده‌ژین ، هه‌وای کوردستان هه‌ڵده‌مژن و،
ئاو و هه‌وا و به‌رووبوومی کوردستان نۆش ده‌که‌ن.. که‌چی به تاوانێکی
گه‌وره و کوفری ده‌زانێ که له جیاتی« شمال العراق » بنووسێت «
کوردستان» زۆر جاریش ده‌نووسی « حکومه اربیل المحلیه » یان « الحکومه
العشائریه»ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌موو نووسینه قێزه‌وه‌نه‌کانی بده‌مه‌وه
، کاتێکی زۆر له خوێنه‌ری کوردمان ده‌گرم .
دێمه سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی که له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی «١٨/٢/٢٠١١» دا به
زمانی عه‌ره‌بی له ماڵپه‌ڕی«کتابات »دا له ژێر ناوی«لنپور بالدشداشه
العراقیه ــ با به کراسی عێراقییه‌وه ڕاپه‌رین » له بڕگه‌یه‌کی ئه‌م
نووسینه‌ی دا، عامیر قه‌ره‌نازی ڕه‌گه‌ز په‌رست نووسیوێتی : « لنپور و
نعید ال « ٥٠٠ » الف کردی المستوردین من ایران وترکیا و سوریا
والمستوگنین فی کرکوک» واته « با ڕاپه‌ڕین بۆ ئه‌وه‌ی «٥٠٠» هه‌زار
کوردی هاورده‌ی ئێران و تورکیا و سوریا که له که‌رکوک دا نیشته‌جێ
بوونه بیان گه‌ڕێنینه‌وه » تا ئه‌مڕۆش له‌به‌ر بێ ڕێ و جێی نزیکه‌ی «
٢٥٠» هه‌زار کوردی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی که‌رکوک له هه‌ولێر و سلێمانی دان
و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ که‌رکوک ، تا ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی دێهاته‌کانی
شوان و شێخ بزێنی و ساڵه‌یی و جه‌باری و گل و زه‌نگه‌نه، له‌به‌ر نه‌بوونی
خزمه‌تگوزاری و بێ کاره‌بایی و بێ ئاوی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه دێیه‌کانی
خۆیان، خۆئه‌گه‌ر ئه‌مانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ که‌رکوک ، ڕه‌نگه عامیر قه‌ره‌نازی
ڕه‌گه‌زپه‌رست له نووسینه‌کانی دا ئه‌وه‌ش زیاد بکات و بنووسێت حیزبه
کوردییه‌کان و ده‌سه‌ڵات دارانی کور‌د له ئه‌فریقا و باشووری ئه‌مریکاشه‌وه
کوردیان هێناوه و له که‌رکوک دا نیشته جێیان کردوون..ئێمه به
عامیر قه‌ره‌نازی تا سه‌ر ئێسقان ناحه‌زی کور‌د ، تا سه‌ر ئێسقان ڕه‌گه‌زپه‌رست
، ده‌ڵین که‌رکوک یه‌کێکه له شاره گه‌وره و گرنگه‌کانی کوردستان ،
ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی ده‌یهێنینه‌وه سه‌ر کوردستان .. به‌ڵام ئێوه‌ی
گۆرانی بێگانه‌ن و نامۆن ، ئێوه سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاوردتانی و
له که‌رکوک دا نیشته‌جێی کردوون، بۆ به تورک کردنی که‌رکوک و گۆڕینی
دیمۆگرافیای ئه‌م شاره کوردستانییه‌مان ، گه‌لی به‌ڵگه‌ی مێژوویی
حاشاهه‌ڵنه‌گرتوومان له به‌رده‌ست دایه ، که ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن..
دوای ئێوه‌ش عه‌ره‌به شۆڤێنییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی هاوبیر و
هاونیازگڵاوتان ده‌ستیان کرد به ، به عه‌ره‌ب کردنی که‌رکوک ، کا تا
ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن .. ده‌بێ ئێمه ڕاپه‌ڕین داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
گۆرانییه به‌جێهێڵراوکانی سوپای عوسمانی له که‌رکوک بکه‌ین..ئێمه‌ی
کور‌د هیچ کاتێ ڕقمان له تورکمان نه‌بووه و نییه پێکه‌وه ژیاوین و
ده‌ژین و هاوده‌نگ بووینه ، له خۆشی و ناخۆشی دا یه‌کتریمان به‌سه‌ر
کردۆته‌وه ، به‌ڵام گۆرانییه‌کان به تورکمان نازانین ،ئه‌مانه چه‌ند
گرووپێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی توندڕه‌ون و به بیری شۆڤێنی ئه‌تاتورک
گۆشکراون و، ڕۆڵی سیخوڕی و نۆکه‌ری بۆ تورکیا ده‌بینن و په‌یوه‌ندیی
ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ میتی تورکیادا هه‌یه و، هه‌رده‌م هه‌وڵی
ئاڵۆزکردنی نێوان پێکهاته ره‌سه‌نه‌کانی که‌رکوک ده‌ده‌ن، ئه‌مانه له
تورک زیاتر دان به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تردا نانێن و، له زمانی تورکی
زیاتریش دان به زمانه‌کانی تردا نانێن..ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌به هاورده‌یان
هێناوه‌ته که‌رکوک ، له هیچ نووسینێکی عامیر قه‌ره‌نازی بێ غیره‌ت دا
نه‌مدیوه، تنۆکی غیره‌ت نیشان بدات و، باسی به عه‌ره‌ب کردنی که‌رکوک
بکات..ئه‌گه‌رچی ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که ئه‌م گۆرانییه حاقده
ئه‌م بوختانانه بۆ کور‌د هه‌ڵببه‌ستێ .. ئه‌گه‌ر قه‌ره‌ناز درۆزن نییه،
نه‌ک ناوی«٥٠٠» هه‌زار کور‌د .. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کات با ته‌نها ناوی یه‌ک
کوردمان بۆ بنووسێت ، که له ڕۆژهه‌ڵاتی یا له باکووری یا له
ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه هێناومانه و له شاری که‌رکوک دا نیشته‌جێمان
کردووه .
له بڕگه‌یه‌کی تری هه‌مان نووسینی عامیر قه‌ره‌نازی گۆرانی دا،
نووسیوێتی : « لنپور ولنغلق المجال للدور الاسرائیلی فی الشمال » واته
« با ڕاپه‌ڕین و بوار له ڕۆڵی ئیسرائیل له باکووردا بگرین» ئه‌مه نه
یه‌که‌م جاره و نه دوا جاریش ده‌بێت، که ئه‌م قه‌وان و زوڕنایه
لێبده‌ن، مه‌به‌ست و نیازی گڵاویشیان ناوزڕاندن و تاوانبارکردنی کورده
له لای وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامیی دوژمنی ئیسرائیل دا..ئه‌گه‌ر چی ئه‌م
قسه‌یه درۆ و بێ بنه‌مایه وهیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نه سیاسی و نه
ئابووری و نه سه‌ربازی له نێوان باشووری کوردستان و ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل دا نییه.. هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیانیش به ده‌سته‌وه نییه که
بتوانن درۆکه‌یانی پێ بسه‌لمێنن.. ئه‌ی عامیر قه‌ره‌نازی ڕه‌گه‌زپه‌رست
ده‌رباره‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی و ئیستیخباراتی و بازرگانی و گه‌شتیاریی
نێوان تورکیا و ئیسرائیل چی ده‌ڵێت ، که تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه ؟ ئه‌ی
ده‌رباره‌ی کڕینی ده فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان که تورکیا له ئیسرائیلی
کڕی بۆ لێدانی شۆڕشگێڕانی کوردمان و جاسووسیکردن له‌سه‌ر کوردستان چی
ده‌ڵێ؟ ئه‌ی هه‌ر موخابه‌راتی ئیسرائیلی و ئه‌مریکی نه‌بوون پێشه‌وای
کوردمان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیان گرت و دایانه ده‌ست موخابه‌ڕاتی
تورکیای گۆرانییه‌وه؟ بۆ ڕۆژی له ڕۆژان باسی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی
نێوان تورکیا و ئیسرائیلت نه‌کردووه؟
قه‌ره‌نازی ڕه‌گه‌ز په‌رست ، تۆ له سوید دا پاڵت لێ داوه‌ته‌وه و،
داوا له عێراقییه‌کان ده‌که‌یت به دیشداشه‌وه ڕاپه‌ڕن.. ئه‌ی جه‌نابت
بۆ دیشداشه‌یه‌ک له‌به‌ر ناکه‌یت و عه‌گالێکیش له‌سه‌ر ناکه‌یت و بچیته‌وه
له به‌غداد ڕاپه‌ڕیت ؟ ئه‌گه‌ر غیره‌ت له خوت دا شک ده‌به‌یت..؟ یا
هه‌ر ده‌توێت خه‌ڵکی هانبده‌یت و خۆتیش ، له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن
دا سه‌یریان بکه‌یت وپێیان پێ بکه‌نیت؟
قه‌ره‌نازی گۆرانیی ڕه‌گه‌په‌رست، کور‌د زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که به
حه‌په‌حه‌پ و وه‌ڕینی یه‌کێکی وه‌کو بسه‌ڵمێته و له‌که‌داربێت.
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|