وه‌ڵامێک بۆ به‌رپرسانی
ته‌لاری هونه‌ر له سلێمانی.

سه‌ردار عه‌بدوڵا
روونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به نووسراوی ده‌زگای پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
هه‌رێمی کوردستان، له‌باه‌ره‌ی کاریکاتێرێکی من که له ژماره 37ی
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ردا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه، راستی و واقیعی بوونی ئه‌وکاریکاتێره
زیاتر بۆ خه‌ڵکی ده‌رده‌که‌وێت. سه‌ره‌تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌زگایه‌ک
که کاری ئاوه‌دانی و درووستکردنه له‌بری ده‌زگایه‌کی هونه‌ری جێی
گومانه و بۆ خۆی فکره‌یه‌کی باشه بۆ کێشانی کاریکاتێرێکی تر.
پاشان شێوه‌ی هاتنه‌گۆی نووسراوه‌که و ئه‌و ئامۆژگارییه به‌لوغزانه‌ی
که بۆ ئۆکتۆبه‌ری ناردووه، ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی له شیوه فه‌رمی و
حکومه‌تییه‌کی ده‌رکێشاوه‌ته ده‌رێ و زیاتر له نووسراوی حیزبه شه‌ڕکه‌ره‌کانی
سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆده‌چێت وه‌ک له نووسراوێکی فه‌رمی،ئه‌مه زیاتر
سه‌لمێنه‌ری راستی قسه‌کانی ئێمه‌و خه‌ڵکییه که ئه‌و شوێنه و هه‌موو
دامه‌زراوه هونه‌رییه‌کانی تر له لایه‌ن حیزبه حاکمه‌کانه‌وه
قۆرخکراوه.
به‌ڕیزانی ئه‌ندازیاری بیناسازی و به‌رپرسی هونه‌ری له سلێمانی پێتان
وایه که من خه‌وتووم و ئاگام له کارووباره‌کانی وڵات نییه وبێ هیچ
زانیاری و داتایه‌ک ئه‌و کاره‌م کردووه. به‌ڕێزان ئه‌وه‌م هیچ به‌لاوه
سه‌یر نییه که ئیوه خه‌ڵکی به ئاگای کوردستان به خه‌وتوو بزانن و
خۆشتان به‌ده‌مڕاست و وه‌ئاگاهاتوو. به‌ڵام دیاره مه‌سه‌له‌که ته‌واو
پێچه‌وانه‌یه خه‌ڵکی بۆ خواسته‌کانی خۆی به‌ئاگاهاتووه و خه‌وی قوڵی
حکومه‌ت و به‌رپرسه‌کانی وه‌ک ئێوه‌ی ناخۆشکردووه.
له راسیدا به‌کارهێنانی جارجاره‌ی ته‌لاری هونه‌ر بۆ کاری غه‌یره
هونه‌ری کێشه‌ی من نییه، و ده‌کرێت رووبدات، به‌ڵام به‌کارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری
ته‌لارێکی به‌ناو هونه‌ری بۆ کاری سیاسی و عه‌رزی عه‌زه‌ڵاتی حیزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان،
دیمه‌نێکی کاریکاتێری بوو، که نه‌ک لای من به‌ڵکو لای خه‌ڵکی و هونه‌رمه‌ندانیش
هه‌ر وابوو. له دیمانه‌یه‌کی رادیۆی هاوپشتی له‌ته‌ک هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د
سالار له که له سوید په‌خش ده‌کرێته‌وه و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش
وه‌رده‌گیرێت، هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار ئاماژه‌ی به‌و حاڵه‌ته‌ی ته‌لاری
هونه‌ردا. هه‌ر بۆیه ئه‌حمه‌د سالارم وه‌ک کاره‌کته‌رێکی نێو
کاریکاتێره‌که و وه‌ک سیمایه‌کی ناسراوی هونه‌ری به‌کارهێنا.
سه‌باره‌ت به نه‌بوونی زانیاری و داتا، که پێم وایه به ئه‌ندازه‌ی
ته‌واو له‌به‌رده‌ستدابوو بۆ ئه‌وکاره، که هه‌مووشیان ئه‌وکه‌ناڵه
مێدیایانه‌ن که چالاکییه سیاسیه‌کانی نێو ته‌لاری هونه‌ریان بڵاوده‌کرده‌وه
و که سه‌ر به حیزبی ده‌سته‌ڵاتدارن.
هه‌واڵی کردنه‌وه‌ی ته‌لاری هونه‌ر که تاکو ئێستاش له سه‌ر سایته‌کانی
چاو‌دێر و پارێزگای سلێمانی ماوه که بۆ خۆی سکانداێکی سیاسی گه‌وره‌یه.
هه‌وڵه‌که به‌م جۆره‌یه: (له‌گه‌ڵ یادی 33 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان ، سه‌رۆک مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عیراق ته‌لاری
هونه‌ری له‌شاری سلێمانی کرده‌وه.ته‌لاری هونه‌ر که‌پێنج ساڵی خایاند
یه‌کێکه له‌وپرۆژه گه‌وارنه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان....)، ئه‌م پرۆژه‌یه زیاتر له15 ملیون دولاری تێچووه له
پاره و بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵام یه‌کێتی له‌یادی 33 ساڵه‌ی
دامه‌زراندنیدا وه‌ک دیاری و ده‌ستکه‌وتی خۆی به‌خه‌ڵکی ده‌دا، ئه‌مه
زیاتر راستی و درووستی ئه‌و کاریکاتێره ده‌رده‌خات نه‌ک هه‌لبه‌ستنی
بۆختان و تانه‌لێدان.
له ڕاستیدا داتای زۆر زیاتر له‌به‌ر ده‌ستدایه هه‌ر له چالاکیه
حیزبیه‌کانی مه‌ڵبه‌ند ورێکخستنه‌کان تا ده‌گات به کۆبوونه‌وه‌کانی یه‌کگرتووی
ئیسلامی له‌و ته‌لاره هونه‌رییه‌دا! بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و داتایانه
ته‌نیا نووسینی وشه‌ی ( ته‌لاری هونه‌ر) به‌سه له‌سایتی به‌ناوبانگی
Google دا.
ره‌وشی هونه‌ری له کوردستان زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌و
کاریکاتێره ته‌نیا گۆشه‌یه‌کیه‌تی، به‌ڵام کاریکاتێر وه‌ک به‌شێکی
کاریگه‌ر له‌مێدیادا و شێوازی موخاته‌به‌ی ئه‌م شێوه‌یه له هونه‌ر،
ئه‌و به‌ڕێزانه لێی تێنه‌گه‌شتوون. هونه‌ری کاریکاتێر هونه‌رێکه پشت
به موباله‌غه‌کردن ده‌به‌ستێت، هونه‌رێکه که ریالیستیانه له سه‌رکێشه
واقعییه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌دوێت، به‌ڵام مه‌رج نییه که که‌ره‌سه‌ی ته‌رحکردنه‌که
واقیعی بێت، هونه‌ری کارێکاتێر ناتوانێت له ژێر په‌رده‌ی ره‌نگ و فڵچه‌کاندا
ره‌خنه‌کانی خۆی بشارێته‌وه، وه‌ک له به‌شه‌کانی تری هونه‌ری شێوه‌کاریدا
ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌م هونه‌ره راست و ره‌وان قسه‌ی دڵی خۆی ده‌کات، هه‌ر
بۆیه وه‌ک بنێشتی کوردی به قژی ئالۆزکاوی دیارده بزێوه‌کاندا ده‌نووسێت
و ته‌نیا رێگه‌ش بڕینێتی به مقه‌ست.
هه‌ربۆیه هیوادارم که ئه‌و کاریکاتێره بێته مایه‌ی وه‌خه‌به‌رهێنانی
ئه‌وانه‌ی که پێێان وایه خه‌ڵکی له کاره‌کانیان بێخه‌به‌ره!
14/10/2009
Sardar2@spray.se
ئه‌مه‌ش روونکردنه‌وه‌که‌یه:
روونکردنەوەیەک لە دەزگای پرۆژەکانی
ئاوەدانکردنەوەى هەریمی کوردستانەوە.
بلاوکراوەى (ئۆکتوبەر) لە ژمارە (37 ) ی رۆژی 1/10/2009 دا‌و لە لاپەرەی
(دوا لاپەرە) دا کاریکاتیریکیان بلاوکرۆتەوە لەژیر ناونیشانی (تەلاری
هونەر- ممنوع دخول الفنانین )
دانەری کاریکاتیرەکە وەک هەنگوینی لەناو دارگویزدا دۆزیبیتەوە بۆ ئەم (سبقی
ێحفی) یە، یەکسەر بەبی داتا‌و زانیاری پیویست یان پرس و رایەک بە لایەنی
پەیوەندیدار وینەیەکی کاریکاتیری وروژاندووە بە وینەی پیاویکی جامانە
بەسەر و فیشەکدانیکی لەپشتا لەبەر دەرگای (تەلاری هونەر) دا وەستاوەو
بە شیوازیکی هەرەشە ئامیز بە دوو هونەرمەند ئەلی: کونفرانسمان هەیە
بتهوڤنیش زیندوو بیتەوە نایکەمە ژورێ.
ئیمە نازانین بلاوکەری ئەو کاریکاتیرە لەکوی خەوتووە وا بیئاگایە لە
کاروباری ئەم ولاتە؟ ئەگینا هەر لە رۆژی تەواوبونی کارەکانی (تەلاری
هونەر ) ەوە کە لە بەرواری 1/6/2008 دا بۆ هەتا ئیستا دەیان کاری
هونەری و کونسیرت و بۆنەو چالاکی جیاوازی تیا ئەنجام دراوە.
دیارترینیان ئەو کونسیرتە گەورەیە بو کە بۆ هونەرمەندی پایە بەرز و
گورانیبیژی ناسراو ( ئاغای محمد رەزا شەجەریان) ئەنجام دراو هەزاران
عاشق و هەوادارانی دەنگی ناوبراو لە خەلکی ئەم شارە ئامادەی بون لەوانە
خاتونیک کە ئیستا ئەندامی تازە هەلبژیردراوی کومیتەی ناوەندی
حیزبەکەتانە کە بلاوکراوەى ئوکتوبەر دەرئەکەن.
ئیمە نازانین هەلبەستنی ئەم جۆرە بوختان و تانەو تەشەرە بی بنەمایانە چ
مەبەستیکی لە پشتەو خزمەتی کام چین و تاقمی کۆمەلگاکەمان و مرۆڤایتی
ئەکات. باشتر نیە بۆ ئەو برایانە لە جیاتی خۆ جەنجال کردن بە تانە و
تەشەری بی بنەما، راڤەی ( قانون العمل ) و ( زیدەبایی) و ( پەیوەندیە
ئابوریەکانی نیو کومەلگا ) بۆ گەنجە ئارەزودارەکان بکەن و یاسای
چونیەتی دامەزراندنی ژیرخانیکی ئابورری سوشیالیستانە بۆ خەلکی شی
بکەنەوە؟ نەک لەو بورجە عاجیەی خویانەوە لەژیر هەوای فینکی سپلیتا
دانیشن و ئەم جۆرە تانەو تەشەرانە بنوسن، ڤونکە بازوی کار و ساحەی عمل
مەحەکی راستەقینەی مرۆڤی بەرهەم هینن نەک شیعارات. لەگەل ریزدا
دەزگای پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەى هەریمی
کوردستان

|