٢٨\٩\٢٠١٢
وەڵامێک بۆ جێگری
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (لڤین)،
نەبیل وەهاب
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی روونکردنه‌وه‌که‌یان ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی پێوه دیاره که له پیشبڕکێکانی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران (به ئۆپۆزسیۆن و فه‌رمانڕه‌وا)وه سه‌ریهه‌ڵداوه له هه‌مان کاتیش‌دا زمان و ئه‌ده‌بیاتی سازشکارانه‌ی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیمان له دنیای عه‌وله‌مه‌دا بیر دەخاته‌وه.
ئه‌و‌ه‌تا به‌م جۆره نامه و ئیمایله‌کانی نێوانمان ده‌ردەبڕن: (......، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت دۆکیۆمێنته‌کان هه‌ڵبدە‌نه حه‌وشه‌که‌ی تۆوه و له دووره‌وه ......... .) ئه‌و نامه و ئیمایلانه‌ی نێوانمان که له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌که‌ی پێشوودا بڵاومان کرده‌وه شایه‌تی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و دواکه‌وتنی ئێمه‌ن بۆ نووسینه‌که، خۆ گه‌ر که‌مێک وردتر سه‌رنج بده‌ن، هه‌ر پێداگریی و به دواداچوونی ئێمه‌یه که (لڤین)ی ناچار کرد به‌و ئاسته لاواز و ناکۆکه روونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدا.
هه‌ر له‌م بۆچوون و تێڕوانینانه‌شه‌وه‌یه که ناتوانن له‌و سه‌نگه‌ربه‌ندیی و هه‌ڵوێسته چینایه‌تیانه تێبگه‌ن که به خوێن و ماندووبوون له نێوان ده‌سه‌ڵات (به چه‌پ و راستیه‌وه) و دژه‌که‌یدا به‌ڕێکراوه، بۆیه له ئه‌گه‌ر و گریمانه‌کانیاندا وون و چه‌واشه‌یان کرد و به ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌رخواردی ده‌سه‌ڵاتیان دایه‌وه!!
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ (سالار عەزیز)دا له لڤینی ژماره ٩٣ و له رێکه‌وتی ١٠\٩\٢٠١٢ دا کراوه، هیچ باسوخواسێک له‌سه‌ر راستیی و ناڕاستیی (ئەسڵیی و ساخته)بوونی به‌ڵگه‌نامه‌کان نه‌کراوه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه وه‌کو بابه‌ت خۆی سه‌پاندوه له گفتوگۆکه‌دا، هه‌ر ئه‌و کاته واته پاش ٣٧ رۆژ له به‌ده‌ستگه‌یشتنی نووسین و به‌ڵگه‌نامه‌کان به لڤین، ئیتر ده‌ستنیشانکرددنی ماوه‌ی ٦ مانگ و ٣ ساڵ یان به‌ستنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی به قسه‌کانی (مه‌لا به‌ختیار)ه‌وه..... هتد، ته‌نها و ته‌نها پاساوه بۆ ئه‌و رەخنانه‌ی که رووبه‌ڕوویان بۆ‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی که له‌م بابه‌ته‌وه پێیگه‌یشتوون.
کاتێک لڤین دەڵێ: (به‌ڵام له‌و کاته‌دا ئێمه په‌له‌مان له بڵاکردنه‌وه‌ی ......... که ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ده‌ستی هه‌موو که‌س ناکه‌وێت، له لایه‌کی دیکه‌ش ده‌مانزانی هه‌موو که‌سیش ناتوانێت ئه‌مانه بڵاوبکاته‌وه.) ئه‌م سووربوون و پێداگرتنه‌یان ته‌نها به‌ڵگه‌ی بێ ئاگایی و تێنه‌گه‌یشتنیانه له رەوتی رووداوه‌کان، ئه‌گه‌ر خۆیان له نووسراوی (هه‌ڵوێسته‌یه‌ک) نه‌بان نه‌کردایه که له ٨\٧\٢٠١١ دا له (ماڵپەڕی ئه‌مڕۆ)وه بڵاومانکرده‌وه، ئه‌وا ته‌واو بۆچوونه‌که‌یان ئاوه‌ژوو دەبۆوە! بۆ وه‌ڵامی ئه‌م دووربینیه‌شیان! (... له لایه‌کی دیکه‌ش ده‌مانزانی هه‌موو که‌سیش ناتوانێت ئه‌مانه بڵاوبکاته‌وه.) ئه‌م دوو ئیمایلەی نێوان ئێمه و (ماڵپەڕی ئه‌مڕۆ) ببینن که له رێکه‌وتی ٥\٧ و ٨\٧\٢٠١١ نووسراون.*
جێگری سه‌رنووسه‌ری لڤین دەڵێ: (...........
په‌نا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان دژی یه‌ک ده‌به‌ن که
ململانێیەک پۆست ده‌که‌ن له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا.) ئه‌گه‌ر
سه‌ربه‌خۆ و ووردبینانه سه‌رنجی نووسینه‌که‌یان بدایه، له‌وه
تیدەگه‌یشتن که کێشه و ململانێی ئێمه له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پۆسته‌کان
نییە، به‌ڵکو له له‌ناوبردنی خاوه‌ندارێتی خۆیدا به‌رجەسته دەبێته‌وه!!
لڤین نووسیویه‌تی: (بۆ ئێمه گرنگ نییه کێ سوود له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
نامانه ده‌بینێت و به زیانی کێی تریشه................ .) دیاره
مه‌به‌سته‌که لای لڤین (خۆیان)ه و رووداوه مێژویی و
کۆمه‌ڵایه‌تییەکانیش به (خۆیان) دەپێون، هه‌ر واش سه‌یریانکردوه و
بڕیاریان داوه! له کۆتاییدا دەڵێین راسته (مێژوو ده‌سه‌ڵات
دەینووسێته‌وه) به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ته‌نها پێنووس و زمانی سه‌روه‌ره‌کان
نییە، به‌ڵکو ئه‌و کلتووره‌شه که ناتوانێ ده‌ستی له‌م هه‌ڕه‌مه
بێته‌وه!! * ئیمایله‌کان:
هه لویسته یه ک
به ریز کاک دارا سلاو :
|