وه‌ڵامێک بۆ
مهاباد قه‌ره‌داخی.

چیرۆک سایه
مهاباد خان که‌سێکی ڕۆشنبیری وه‌کو جه‌نابت وابیرده‌که‌یته‌وه که ته‌نها
گۆرانیه‌کانی عه‌زیز وه‌یسی شێرپه‌نجه‌یه‌و توشی ژنانی کورد بوه؟ جه‌نابت
شاعیری و نوسه‌ری زۆر باش ده‌زانی که‌هۆنراوه یه‌ک که‌پیاو بی نوسێ هه‌مووی
به‌شان و باوی ژناندا هه‌ڵده‌ده‌ن ئیتر به‌باش
یان به‌خراپ به‌ڵام چۆن ده‌توانین ئێمه‌ی ژنان ئه‌و هه‌موو هۆنراوه‌یه‌ی
که‌وا سووکایه‌تی به
ژنان ده‌کات که‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌که نووسراون و گوتراون
بیسڕینه‌وه‌و له‌ناویان به‌رین ؟
ئه‌مه له‌لایه‌ک پرسیاری من له‌تۆی به‌ڕێز
وه‌کو ژنێکی نووسه‌رو ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه
که وه‌کو خۆتان زۆر له‌من باشتری
ده‌زانن . که
له کوردستانا
ئه‌مڕۆ چه‌ند سووکایه‌تی جۆراوجۆر به‌ژنان
ده‌کرێ به‌ڵام نابینم که‌سێک هه‌ڵوێست وه‌ر گرێ و ئه‌و کاره
دڕندانه‌یه مه‌حکوم بکا به‌تایبه‌تی
ژنانی وه‌کوو جانبت ئه‌مه‌بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایه
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
که‌جه‌نابت پۆستی به‌رزت وه‌ر گرتوه‌و ده‌ته‌وێ له‌ده‌ستی نه‌ده‌ی ؟
یان ده‌سه‌ڵاتی کوردی گوێت لێ ناگرێ و قسه‌کانت به‌هه‌ند وه‌رناگرێ ؟
ئایه کار‌و باری تۆ وه‌کو ژنێک چیه
له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا که‌به‌م ڕۆژگاره ژن ده‌کوژرێ و بێ
سه‌رو شوێن ده‌کرێ تۆی ژن بۆ بێ ئاگای بۆ ده‌نگت ده‌رنایه؟ له‌وانه‌یشه
ده‌می جه‌نابیشتیان به‌دۆلار ئاخنیبێ و نه‌توانی
هه‌ناسه‌ش بکێشی ؟
مهاباد خان ئیمه‌که بینیمان جه‌نابت له‌ناو
ده‌سه‌ڵاتدا پۆستت وه‌رگرت زۆرمان پێ خۆش بوو چونکه‌وتمان ئه‌وا ژنێکی
ڕۆشنبیر چووه‌ناو ده‌سه‌ڵات و به‌رگری له‌سوکایه‌تی کردن ده‌گرێ که‌به‌رام
به‌ر به‌هه‌زاره‌ها ژنی نه‌خوێنده‌واری وه‌کو من ده‌کرێ ، به‌ڵام ئه‌و
خه‌وه‌ی که‌منێکی بێ ئاگا بینیم نه‌هاته‌دی به‌داخه‌وه. ئه‌و خه‌وه‌ش
ته‌نهاهی من نه‌بوو به‌ته‌نها به‌ڵکو هی هه‌زاره‌ها
دایک و خوشکی شه‌هید
و لێ قه‌وماوی گه‌له‌که‌مانه. که‌حسابی ژنێکی عه‌ره‌ب
و تورکیان بۆ ناکرێ له‌کوردستانا . ژنانی کورد سه‌رتاپایان غه‌رقه‌له‌خه‌موو
خه‌فه‌ت و بێ ئاگایدا . چ ژنێکی کار به‌ده‌ست خۆی ماندوو کردوه‌بۆیان ؟
چ ژنێکی ڕۆشنبیر که له‌ده‌سه‌ڵاتدا کار ده‌کات خۆی مان دوو کردووه که
ژنانی بێ ئاگا به‌ئاگا بێنێته‌وه‌و پێی بڵێ خۆشکه‌که‌م به‌ئاگا وه‌ره‌وه
وا پێستیان بردی بۆ ده‌باخانه، هه‌سته ئاوڕێک له‌خۆت به‌ره‌وه‌خۆت
ڕۆشنبیر بکه با من به‌رگری له‌تۆ نه‌که‌م ؟ کوا کێ ده‌پێم بڵێن بۆ هه‌ر
که‌سێک تا پۆستی نیه‌خۆی وه‌کوو ئاوی شه‌و به‌خه‌ڵکی نیشان ئه‌دا که‌گوایه‌ئه‌وه‌نده‌پاکه‌به‌ڵام
که‌پۆستی وه‌رگرت ئیتر ته‌نها ده‌بێته
هاوڕێی پاره‌و پیاوانی مێشک پوتی بێ ئاگا له‌ژیانی خه‌ڵکی ؟
مهاباد خان بۆ جه‌نابت نه‌هاتیته‌وه‌ڵام که
له‌یلا عه‌لی خۆی کوشت ئایه بۆ خۆی کوشت
یان بۆ کوژرا ؟
دیاره جه‌نابت ده‌ڵێی ئه‌و کێشه‌ی خێزانی
هه‌بوو هه‌ر چه‌ند وانیه خۆ ئه‌گه‌ر واشبێ
ده‌بێ ئێوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات لێی بکۆڵنه‌وه‌و بیخه‌نه‌به‌ر ده‌موو
گوێی خه‌ڵکی کێشه‌که‌چۆن بوه‌وه‌کوو خۆی پێمان بڵێن به‌ردێکی له‌سه‌ر
دامه‌نێنن که‌وه‌کوو هه‌موو له‌یلاکانی تر دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌بکرێ ده‌بێ
خه‌ڵکی کوردوستان ئاگاداری ئه‌جۆره‌شتانه‌بن ده‌بێ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی
له‌سه‌ر دابنرێ له‌که‌ناڵه‌کوردیه‌کاندا به‌لام به‌داخه‌وه‌که‌ناڵه‌کانی
کوردی ته‌نها بۆ عه‌زیز وه‌یسیه‌کان دانراوه‌و پیاوان زه‌وقی خۆیانی
تیا ببیننه‌وه. بۆ ئه‌و کاره‌ناکه‌ن که‌بکوژانی ژنان بێنه‌سه‌ر تڤیه‌کان
و خه‌ڵکی بیان بینێ و ڕای خۆیان بڵێن له‌سه‌ر ئه‌جینایه‌تانه‌ی که‌ده‌کرێ
که‌س به‌که‌س نازانێ . ئاخ بۆ کوردستانی بێ خاوه‌ن و داخ بۆ ژنانی بێ
ئاگا له‌دنیا.
هیوادارم مهاباد خان دڵی زویر نه‌بووبێ و که‌مێک ئاگای له‌ژیانی ژنانی
کوردستان بێ و که‌مێک خۆی ماندوو بکات بۆمان ئێمه چاوه‌ڕێی مهاباده‌کانینن
که له‌ده‌سه‌لات دانیشتوو ن ته‌نها ئاگایان له‌ژیانی خۆیانه‌و هیچی تر
که‌مێک ئاگایان له‌ده‌ورو به‌ریش بێ . با له‌یلاکان و دۆعاکان به‌و چه‌شنه
نه‌کوژرێن و سوکایه‌تیان پێ نه‌کرێ با مافیان پێ شێل نه‌کرێ و بکوژان
وه‌کو به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچن ئه‌وه داوای منه بۆ هه‌موو مهاباده‌کانی
ناو ده‌سه‌ڵات . سوپاس بۆ ئیوه‌ی خوێنه‌ر و بمانبوورن که که‌مێک به‌توندیی
ره‌خنه‌م گرتووه و پرسیارم کردووه.
|