١٥\٦\٢٠١٢ وه‌ڵامێک بۆ په‌رۆشنامه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار.
کاکه مه‌لا خۆتان وحیزبه‌که‌تان ده‌توانن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌ریم و حیزبه‌که‌ی کۆببنه‌وه وبه‌سه‌رۆکی هه‌رێم بڵێن که کورد ده‌توانی هاوپه‌یمانی بگۆڕێ له نێوان که‌سایه‌تیه ئێراقیه‌کان ،به‌تایبه‌تی عه‌له‌وی و نوجێفی وهه‌ر که‌سایه‌تیک و قه‌به‌باره‌یه‌کی تری سیاسی ئیراقیدا به‌مه‌رجێ دان به فیدراڵیه‌تی ئیراق ومافه ده‌ستوریه‌کانی گه‌لی کوردا بنێن و به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا باسی بکه‌ن وبڵاوی بکه‌نه‌وه ،ئه‌مجا گه‌لی کورد‌و سیاسه‌تی کوردیش یه‌کهه‌لوێست ده‌مێنێته‌وه ،به‌لام به‌ڕێز په‌رۆشنامه که‌ی جه‌نابتان بۆ نوسه‌رێکی بێلایه‌نی وه‌کو ئێمه ده‌بێت ، نه‌ک کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، چونکه‌په‌رۆشنامه‌کانی ئێمه نه ئێوه ده‌یخوێنه‌وه‌و نه کاروبه‌ڵێنه‌کانی هه‌ردوو سه‌رۆک ده‌گۆڕێ و نه هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی لێده‌که‌وێته‌وه ،ته‌نها ئێمه ئه‌رکه مێژوویه‌کی خۆمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین ،چونکه قۆناغ وکلتوری دیموکراسی هێشتا له‌سه‌رتای گاگۆڵه دایه‌و په‌روه‌رده‌ی کلتوری هێزین و ده‌سه‌ڵاتین ،گومان له‌وه‌دا نیه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتیش ڕۆڵه‌و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و کلتورو نه‌رێته‌ن.
کاکه مه‌لا به نسبه‌ت ناوچه داگیرکراوه‌کانیش دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ، سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌توانێ له گه‌ڵ کوتله کۆن ونوێیه‌کاندا بڵێ ئێوه ئه‌وه ده‌ساڵ به‌سه‌ر ماده ده‌ستوریه‌کان تێپه‌ری له ژێر فه‌رمانڕه‌وای ئیوه‌دا.. ئه‌مجا با ئه‌و شوێنه داگیرکراوه‌نه‌ش ده‌ساڵ له ژێر چاودێری هه‌رێمدابن ، ئه‌مه ئه‌لته‌رناتیڤیکی باش ده‌بێت بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئێراقیانه‌ی نیاز پاکی ده‌رده‌خه‌ن ، کاکه مه‌لا ئێوه ده‌تونن له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی و دبلۆماسی و پلانی نێوده‌وڵه‌تی باشتر‌و لۆژیک پێناسه‌ی خواسته‌کانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن ، نه‌ک په‌یمان ووه‌عدی عه‌شایه‌روپێداهه‌ڵدان ،له کۆتای وه‌ڵامه‌که‌مدا ده‌ڵێم کاکه مه‌لا له جیاتی په‌رۆشنامه مه‌کته‌بی سیاسی به‌رێزتان ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ئوپۆزسیۆن وحزب ولایه‌نه کوردستانیه‌کان و پارتی دا کۆمه‌ڵێ داخوازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بکه‌نه مه‌رجی گۆرینی خۆت ووته‌نی ده‌وڵه‌تدارو که‌ساییه‌تیه ئێراقیه‌کان..
هه‌موو ئیراقیه‌کان له هه‌نگاوه دیکتاتۆریه‌ته‌کانی مالکی تێگه‌یشتون، و ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئێمه داوامان له ئه‌ندامانی کورد کرد که له‌حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی پاشه‌کشێ بکه‌ن ،چونکه گه‌لی کورد نه‌ده‌یه‌وێ پاڵپشتی مانه‌وه‌ی مالکی بکات ونه ده‌یه‌وێ به‌بێ ده‌ستکه‌وت ئه‌م هه‌له له‌ده‌ستبدات ونه به‌بێ به‌رانبه‌ر هاوکاری سوننه‌کان و به‌رهه‌ڵسکارانی مالکی بکات . بۆیه ئێمه ئه‌مه‌ش به‌هه‌لێکی تر بۆ کورد ده‌بینین نه‌ک به ته‌نگژه‌ی سیاسی ئێراق .سه‌رۆک کۆماریش راسته سه‌رۆکی ءیراقه به‌ڵام به نوێنه‌ری کورد کراوه به‌سه‌ر کۆمار ، نه‌ک به خواستی عه‌ربی ئێراقی ،هه‌روه‌ها کوتله‌ی کوردی کۆمه‌ڵێ ده‌ستکه‌وتی نیشتمانی به‌خشی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار، بۆیه سه‌رۆک کۆمارویه‌کیتی ده‌بێ باش له‌وڕاستیه تێبگه‌ن که پۆستی سه‌رۆک کۆمار پۆستێکه به‌ر کورد که‌وتوه له‌نێوان پێکهاته‌کانی ئێراقدا ،هه‌رچه‌نده کورد له‌و دابه‌شکرنه‌ش فێڵێکی دبلۆماسی لێکراوه به ناوی شیعه‌و سونه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر بیانوه‌که‌ی به‌رێز تاله‌بانی له‌ڕونگه‌ی
ده‌ستور و یه‌کسانی پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی ئێراق بێت ،ئه‌وا ده‌بێت سه‌رۆک
وه‌زیران و سه‌رۆک په‌رله‌مان و پۆسته کانی تری باڵا ده‌ست هه‌مان
کردار‌و ره‌فتاریان هه‌بێ .ده‌نابۆ ده‌بێ کورد هه‌میشه ده‌وری برابچوک
ببینێ به‌بێ ره‌چاوکردنی پۆسته‌که‌ی . هه‌مومان له‌بیرمانه که تاڵه‌بانی
سه‌فه‌رێکی ته‌شریفی کرد بۆ ووڵاتی سین ،که مالیکی ته‌سریح ولێدوانێکی
زۆر توندی داله‌سه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌ی تاڵه‌بانی وته‌نانه‌ت به نوێنه‌ری
ئێراقی هه‌ژمار نه‌کرد . له کۆتایدا ده‌ڵێین کاکه مه‌لا هیوادارین په‌رۆشنامه‌که‌تان
ببێته بنه‌مای یه‌کڕیزی ویه‌کهه‌ڵوێستی ویه‌ک ووتاری خه‌ڵکی کوردستان.
|