په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٧

وەڵامێک بۆ قسەکانی سیروان بابان.

 

چنار عەلی*

 


ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی رادیۆی تەکسی لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بە بەشداری بەریز سیروان بابان سەبارەت بەڕەوشی پەنابەران لە ئەڵمانیا قسەوباس کرا بە تایبەتی کۆمەلیک پرسیار لە لایەن بەشدار بوانەوە وروژینرا، بە پیویستی دەزانم لیرە چەند راستیەک بۆ پەنابەران رۆشن بکەمەوە تا کۆمەکیان پی بکا.

 

لە یەکێک لە وتەکانی سیروان بابان گوایە ئێستا باری پەنابەران ئاساییە لە وڵاتی ئەڵمانیا. لە ئێستا باری پەنابەران بە شێوەیەکی گشتی و بە شێوەیەکی تابیەتی عێراقی و کوردەکان لە نا ئارامیدایە بە هۆی ئەو کۆمەڵە بڕیارە نوێیانەی کە لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا قسەی لەسەر ئەکرێ لە ئەڵمانیا، سەرەتا حکومەتی ئەڵمانیا کوردستان بە ناوچەی ئارام دادەنێ لە ئێستادا کوردان و عێراقیەکانی تریش بڕیاری ناردنەوەیان بۆ دەردەکرێت و دانی ئیقامە تەنها بەو کەسانەی کە شیاون بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی، ئەمەش بە دانانی مەرجی فێربوونی زمان ئاستی B1 وە خوێندن یاخود کار کردن وە گەر هاوڵاتیەک خوێندی دواتر دوو ساڵ ماوەی هەیە بۆ دۆزینەوەی کار ئەگەر نا ناچار ئەکرێت بە ناردنەوە، پەنابەران ناچارن بە سەردانکردنی کۆرسی زمان ناسراو بە کۆرسی(integration) بە پێچەوانەوە هاوکارییە مادییەکانیان لێ دەبڕدرێت. هەروەها لە ئەڵمانیادا کەمپی تایبەت بەوانەی بڕیاری ناردنەوەیان بۆ دەرچوە هەیە و ئەم کەمپانە لە شێوەی زینداندان. بڕگەیەکی تری بڕیارە تازەکان پشکینی ئەو مۆبایلەنای پەنابەران کە لەمەودوا ڕوو ئەکەنە ووڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی بەراوردکردنی کەیسەکانیان بەرامبەر بەو زانیارییانەی کە لە مۆبایلەکانیاندا هەن.

 

سیروان بابان ئاماژەی بە بوونی ئەوە کرد گوایە پەنابەران لە ڕیزدا ئەوەستن بۆ وەرگرتنی لەتە سەمونێک. ئەو کەمپەی بەڕێز سیروان باسی کرد ناوی کەمپی یەکەمە(Erstaufnahmeeinrichtung) لە سەرەتای لێشاوەکانی ساڵی ٢٠١٥ی پەنابەران بە هۆی زۆر پەنابەران بۆ ڕێژەی یەک ملیۆن ئەم کەمپانە هەبوون بۆ ماوەی بیست و پێنچ ڕۆژ پەنابەران ئەمەناوە دواتر ئەمە درێژکرایەوە بۆ ماوەی مانگ و نیوێک دواتر بۆ سێ مانگ و دواهەمین جار بۆ ماوەی شەش مانگ بەڵام ئێستا بە خۆشحاڵیەوە کە ئەم کەمپانە داخراون. پاشان کەمپی دووەم دێت کە پەنابەران تێیدا سەربەخۆییانە دەژی نو مانگانە هاوکاری مادی لە حکومەت وەردەگرن و خۆیان خواردن ئامادە دەکەن. لە ئێستادا تەنیا ئەم جۆرە کەمپە لە ئەڵمانیادا هەیە. لە یاسا بنەرەتیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا ناسراو بە (Bundsgesetz) تەنها کەسانێک مافی پەنابەری وەردەگرن کە لە سەر بنەمای سیاسی ڕویان لەو وڵاتە کردووە، لە ساڵی  پێنجەم هەموو پەنابەران ئەو مافەیان پێ ئەدرا کە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستبووە ئەگەریش هۆکارەکەی سیاسی نەبێت. بەڵام لە ساڵی ۲۰۱شەشەم چیتر کاری پێنەکراو ڕێوشوێنەکان توندکرانەوەو کەسانێکیش کە لە جەنگ هەڵهاتبێتن تەنها مافی پەنابەری جۆری (Subsdiäreschutzstatus)ی پێئەدرێ کە مافی مانەوەیە بۆ یەک ساڵ لە روانگەیەکی یاخود بنەمایەکی مرۆییەوە.

 

یەکێک لە وتەکانی تری سیروان بابان، گەر خولێکی فێربوونی زمان هەبێ یان. لە ڕاستییدا زۆر کات بە هۆی نەبوونی ڕێنمونی وا ئەکا بۆ ماوەیەکی درێژ پەنابەران بێ هیچ شتێک لە شوێنەکانی خۆیان بمێنەوە، لە کاتێکدا پەنابەرێک کە خەڵکی وڵاتی سوریا و عێراق و ئێرانن ئەتوانن خۆیان تۆمار بکەن لە نووسینگە تایبەتەکانی فێربوونی زمان دواتر لەو نووسینگانە داواکانیان پێشکەش بە (Bundsamt für migration und Flülichtlinge) ئەکەن، دواتر پەیوەندیی و پێوە ئەکرێتەوە بۆ دەستکردن بە خوێندنی زمان یان پەنابەران ڕاستەوخۆ ئەتوانن داوای خوێندنی زمان بنێرن بۆ ئەو (Bundsamt)ە لە (Nurnburg)، هەر جۆرە کێشەیەکیش کە ڕووبەڕووی پەنابەران بێتەوە ئەوە پەیوەندیی بکەن بە رێکخراوەکانی (Karitas) یان (Diakoni) و چەندینی تر کە تایبەتمەندن بە هاوکاریی پەنابەران. یەکێک لە بڕیارە دووبارە کارپێکراوەکانی لەمەودوا بڕیاری دبلنە (Dublin) بۆ ئەو کەسانەی کە پەنچەمۆری وڵاتانی تریان هەیە وەک یۆنان یان بولگارییە یان یەکێک لە وڵاتانی بەلکان، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم بڕیارە لە ئەڵمانیا لە کارخرا بێ گوێدانە پەنچەمۆر پەنابەران مافی پەنابەرییانن وەرئەگرت، بەداخەوە کە ئەم بڕیارەش دووبارە کاری پێ ئەکرێ. شتێک کە زۆر گرنگە پەنابەران بیزانن ئەوەیە کە ئەگەر ئاستی B1 لە زمانی ئەڵمانی بەدەستبێنن و کارێک بکەن یاخود Ausbildung کە بە ئینگلیزی (aprenticeship)ی پێئەوترێ بکەن، مافی پەنابەریی وەرئەگرن.


لینکی تەواوی بەرنامەکە لە پەیجی رادیۆ تەکسی لە فەیسبووک:
www.facebook.com/RadioTaxi93.7FM/videos/vb.262636187468005/449132492151706/?type=2&theater
_________________________

* هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە بەرلین.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک