١١\٨\٢٠١١
وەڵامێک بۆ
رۆژنامەی کوردستانی نوێ و
روونکردنەوەیەک بۆ
رای گشتی.
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لە ژمارە (٥٥٥٢ ) رۆژی 8/8/2011 هەواڵێکی بڵاو
کردوەتەوە کە گوایە بەشێک لە تۆڕی بەرگریی لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک
پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانیەوە ، بۆیە ئێمە وەک تۆڕی
بەرگریی لە ماف و ئازادیەکانی خەڵک بەپێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە
بخەینە بەرچاوی خەڵکی کوردستان و رایگشتی :
١- هیچ کەسێک لە تۆری بەرگری ماف و ئازادییەکانی خەڵک نە ئاگاداری ئەو
هەواڵەیە و نە ئامادەیە کە لە پرەنسیپە ئەخلاقیەکانی خۆی لابدات و
پشتبکاتە خواستەکانی خەڵک و پەیوەستببێت بە پارت و لایەنێکی سیاسیەوە
کە دەستی سورە بە خوێنی خەڵک.
٢- لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دەدەن کە گوایە تۆڕەکەمان لەلایەن
هەندێک لایانی سیاسیەوە قۆرخکراوە،خەڵکی کوردستان تەجروبەیەکی زۆریان
لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کوردستاندا هەیە کە هەمیشە بۆ سەرکوتکردنی
ناڕەزایەتیەکانی تۆمەتی جۆراوجۆری هەڵبەستوە،وەک ئەمانە ( دەستیان
لەپشتە)، بەڵام وادیارە قانع بوون کە ئەم قەوانە سواوە و نەچوە وئیتر
ناچێت بە گوێی خەڵکدا ، بۆیە ئێستا سەرگەرمی داتاشین و سیناریۆی
جۆراوجۆری بێبنەمان بۆ لەکەدارکردنمان. وە هەر لە سەرەتای سازدانی
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی 17ی شوباتەوە کەوتنە تەهدیدکردن و
ڕاوەدونانی هاوڕێکانمان و بە دەمامک و بێ دەمامک هەڵیاکوتانە سەر ماڵی
هاوڕێکانمان وسوکایەتیکردن بە کەسوکارو منداڵەکانیان.وە دەسەلات
هەرلەسەرەتای پێکهێنانی تۆری بەرگریەوە بەچەندرێگای جۆراوجۆرو هەوڵی
دەستەمۆکردن و بەلاڕێدا بردنی کەسەچالاکەکانی تۆرەکەیداوە ،بەلام
سەرجەم ئەو هەولانە بی ئەنجام بوون و پوچەڵکرانەوە.
٣- ئێمە لە پێناو بەرگری کردن لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک زۆ کارو
کەمپینگ و چالاکی مەدەنیمان ئەنجامداوە ،بۆیە لە هیچ کەس و گروپ و
لایەنێک قبوڵناکەین کە بۆ مەرامی تایبەتی بیەوێت ناوی تۆری بەرگری
لەکەداربکات، لای خەڵکی کوردستانیش ئاشکرایە کە تۆرەکەمان هەر لە
سەرەتای سازدانی چالاکی 17 شوبات و رۆژانی دواترەوە لە زۆربەی
هەڵەوێستەکانماندا هۆشداریمانداوەتە پارتە ئۆپۆزسیونەکان لە ئەگەری هەر
سازش و موزایەدەکردنێک بە مافەکانی خەڵکەوە.
بۆیە تەواوی خەڵکی کوردستان ئەکەینەوە کە بە هەوڵە چەواشەکاریەکانی
رۆژنامەی کوردستانی نوی و دەسەلات فریو نەخۆن کە بەر دەوام
بۆلەکەدارکردنی کەسایەتی مەعنەوی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و نوسەران
و ئازادیخوازان، وە بۆ شاردنەوەی شکستی سیاسی و فەرمانرەوای خۆیان
سەرگەرمی دروستکردنی سیناریۆ وتۆمەتی ئەخلاقی وهۆنینەوەی درۆی شاخداری
جۆراوجۆرن .وە بەکەڵک وەرگرتن لەم دەفەتە داوا لە خەڵکی کوردستان و گشت
گروپ و رێکخراوە مەدەنی وبەرگریکارەکان لە مافی مرڤ و خواستەکانی خەڵک
ئەکەیەنەوە تا پێکەوە بە گورو تینێکی زیاترەوە کاربکەین لە پێناو
راپێچکردنی بکوژان و تاوانبارانی روداوە خوێناویەکەی 17 شوبات و رۆژانی
دوایی و کوتای هێنان بە فەسادی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی کە لە
ژێردەستی پارتی و یەکێتیدا کە چەندین ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی
گرتوەتەوە.
تۆڕی بەرگریی لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک
Tb_max@yahoo.com
9/8/2011
|