٩\٢\٢٠١٠
وەڵامێک بۆ سەرنج
و تێڕوانینە هەڵەکانى ماڵپەڕى ئەمڕۆ.

گۆران دوکانى
لەگەڵ بڵاوکردنەوەى بابەتێکم لە ماڵپەڕى
ئەمڕۆدا بەناونیشانى (تارمایەکانى تاڵەبانى و
بارزانى)، بەناوى
(ماڵپەڕى ئەمڕۆ)وە چەند سەرنجێک و
هاوکات تێڕوانینێکى نادروست و
هەڵەم لەسەر بابەتەکەم خوێندەوە،
بۆیە بەپێویستمزانى وەڵامی ئەو سەرنج و
تێڕوانینە هەڵانە بدەمەوە کە بەبێ بەڵگە
لەسەر من بڵاوکراوەتەوە.
سەرەتا من پێم سەیرە ماڵپەڕى ئەمڕۆ هەروەک
خۆیان دەڵێن (یەکەمین دەستگاى ڕاگەیاندنى سەربەخۆین)،کە
هەرچەندە من قسەى خۆم لەسەر ئەم دێڕه
هەیە بەڵام نامەوێت لە باسەکە
لابدەم، وەلێ دواى ئەو
هەموو ئەزموونەیان لەکارى
ڕاگەیاندندا دێن کۆمێنت دەخەنەپێش بابەتەوە!،
ئاخر لەچى ماڵپەڕێکدا بینیوومانە
لەسەرەتادا سەرنج و ڕەخنە لە
بابەتێک بگیرێت و پاشان بابەتەکە
بخرێتە ژێر ڕەخنەکانەوە؟! بۆیە پێش هەموو
شتێک ئەمە هەڵەیەکە کە بەسەر ماڵپەڕى
ئەمڕِۆدا تێپەڕیووە،
کە من هیواخوازم هەڵەیەکى تەکنیکى
بێت نەک بە عەمدى کرابێت،
ئەمەش لە خۆشەویستیمە بۆ ماڵپەڕى
ئەمڕۆ نەک مەبەست لە بابەتەکەى خۆم،
چونکە ئەدەبییەن ڕەخنە دەکەوێتە دواى بابەتەوە نەک فەرزبکرێت
و لە سەرەوە دابنرێت.
بە هەرحاڵ من خۆشحاڵتر
دەبووم ئەگەر برادەرانى ماڵپەڕى
ئەمڕۆ ڕەخنە و تێبینى زیاتریان لە
بابەتەکەى من بگرتایە چونکە ئاشکرایە ئێمە
هەموومان بەڕەخنەوە جوانین،
بەڵام نەک وەک ئەوەى لەبابەتەکە لایانداوە و هاوکات بەبێ
بەڵگە منیان بەلایەنگرى بزوتنەوەى گۆڕان لەقەڵەم داوە!،
پێش هەموو شتێک من نەهاتووم
بەحسێکى دوورودرێژى سیاسی،
یان ڕۆمانێک لەسەر عمومى سەرکردەکانى کورد بنووسم
،بەڵکو هەروەک ئاشکرایە کە
بابەتەکەى من لە چوارچێوەى باسکردنى
دوو سەرکردەى کوردە کەبەدرێژاى 19ساڵ لەگەڵ
ئەوەى کە فەرمان ڕەوابوون، وەلێ بێدەنگترین
بەرپرس بوون لەگشت ئەو گەندەڵی و فەزیحە
سیاسیانەى کە ڕوویانداوە،
بۆیە دەکرا برادەرانى ماڵپەڕى ئەمڕۆ کەى بابەتێکم لەسەر
تاوانەکانى (قڕناقاو پشت ئاشان و،بەکر عهلى
شاعیرو، تاوانى کوشتنى کادیروئەندامانى حیزبى کۆمۆنیست لەسلێمانى) بنووسیایە
ئەوسا ئەو باسەیان بوروژاندایە و ڕەخنە
و سەرنجى خۆیان بنووسیایە،نەک لەسەر
بابەتێک کە ئەسڵەن هیچ ڕەبتێکى بەو باسانەوە
نییه، کە
لەوە دڵنیابن پێشتریش لەسەر ئەو
تاوانانەم نووسیووە
و لە ئایندەشدا دەینووسم،
هەرچەندە دیارە پێشتریش قسەى خۆم هەبووە
بەتایبەت لەبەرامبەر تاوانى شەهیدکردنى (بەکرعهلى)شاعیردا
،کە لە بابەتێکى شیکردنەوەى ڕۆژنامەوانیدا
لە ماڵپەڕى (چاوى خەڵک)دا بڵاوم کردۆتەوە،
هەربۆیە دەمەوێت لێرەشدا ئەوە بڵێم بە
بێتاوان شەهیدکردنی بەکر عەلى شاعیر
و گشت بەکرعەلیە بێگوناهەکانى دیکە ،خەونى منیش وەک خەونى گشت
مرۆڤەخاوەن ویژدانەکان ئەوەیە کە دەبێت گشت
سالار عەزیزەکان دادگایبکرێن و بەسزاى خۆیان
بگەن جا سەر بە
هەر لایەن و
حیزب و گروپێکبن،
نەک وەک ئەوەى کە برادەرانى ماڵپەڕى
ئەمڕۆ دێن بەبێ بەڵگە تۆمەتى ئەوەمان دەخەنەپاڵ کە
گوایە باسی سالارعەزیز ناکەین چونکە
سەر بەبزووتنەوەى
گۆڕانە!!.
دەبوایە برادەرانى ماڵپەڕى ئەمڕۆ هەروەک تۆمەتیان دەخستینەپاڵ ،تۆمەتى
یەکێک لە حیزبە ئیسلامیەکانیان
بخستینایەتەپاڵ! ، چونکە لەناو بابەتەکەدا
ڕەخنەم لەوبێدەنگیەى تاڵەبانى وبارزانى گرتوە لەبەرامبەر سوتانى
بارەگاکانى یەکگرتوى ئیسلامى لەساڵى2005داو هاوکات بێدەنگیان
لەبەرامبەر ئیستیفزازکردنى ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى لەدواى دەرکەوتنى
ئەنجامى هەڵبژاردنەکەى 25ى تەمووزى ساڵى ڕابردوو،
بەڵام من لێرەدا پرسیار لەکاک دارا و
برادەرانى ماڵپەڕى ئەمڕۆ دەکەم ئایا ئەمە
باسکردنى حەقیقەتە یان ئەمەشیان لایەنگرى یەکێک لە
هەردوو حیزبى یەکگرتوو کۆمەڵى
ئیسلامیە؟!! ،چونکە بەپێى خوێندنەوەى بۆچونەکانى برادەرانى ماڵپەڕى
ئەمڕۆ بێت پێدەچێت من تائێستا درۆم لەگەڵ
خودى خۆمدا کردبێت لە کاتێکدا کەئەسڵەن
بڕوام بەعەقیدەى ئیسلام گەرایی
نییه و هاوکات
ئەندام و
لایەنگرى حیزبێکى ئیسلامیم؟!، هەروەک چۆن چەند
جارێکیدیکەش ئەم توهمەیان بۆهەڵبەستووین!!.
باشە کاک دارا جەنابتان وەک بەڕێوبەرى ماڵپەڕى ئەمڕۆ
لە کاتێکدا کە
لەسەر سلبیاتەکانى سەرکردەیەکى کورد
دەدوێن ،یاخود عەقیدەتان لەگەڵ پەیڕەو
و پڕۆگرامى حیزبێکدا یەکدەگرێتەوە ،کەلەڕاستیدا مافێکى ڕەواى
خۆشتانە کەسەر بەهەر لایەنێکى سیاسیبن، ئایا
دەکرێت هاوپیشەیەکى خۆت بەلایەنگرى ڕکابەرى سەرکردەى ناوبراو یان
حیزبێکى سیاسی تۆمەتبارتان بکات؟!،بەڵام بەداخەوە جەنابتان هاتوون
بەبێ بەڵگە هاوپیشەیەکى خۆتان بەلایەنگرى بزوتنەوەیەک دادەنێن،
ئاخۆ دەبێت کەسێکى ئاسایی
چیمان پێبڵێت!، هەروەک ئەوەى لە
هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى پێشودا چەند نووسەر
و ڕۆژنامەنووسێک کە
بە فیعلى جێگەدەستیان لەگۆڕەپانى
ئەمڕۆى ڕۆژنامەوانیدا دیارە لەکاتێکدا ڕەخنەیان لە سلبیاتەکانى پارتى و
یەکێتى دەگرت بەلایەنگرى بزوتنەوەى گۆڕان یان یەکێک لە
حیزبە ئیسلامیەکان حیساب دەکران ،یاخود
پێچەوانەى ڕەخنەکان بەلایەنگرى پارتى و
یەکێتى حیساب دەکران ،کەئەمە هەڵەیەکى گەورەیە لە
تێنەگەسشتنمانەوە سەرچاوەى گرتووە.
ببورە کاک دارا دەبوایە ووتارێک ،ڕاپۆرتێک ،دیمانەیەک ،تەنانەت
هەواڵێکى منتان هاوپێچ بکردایە لەگەڵ سەرنج
و تێڕوانینە
هەڵەکانتاندا کە پشتگیرى بزووتنەوەى
گۆڕان دەکەم ئەوسا تۆمەتبارتان بکردینایە نەک بەبێ
بەڵگە قسە بکەن،
خۆ ئەگەر سەر
بە لایەنێکی سیاسیشبم،
یان لە هەڵبژاردنێکدا دەنگ بە
لایەنێک بدەم کە حەقێکى یاسای خۆمە،
بەڵام قەد ئامادەگى ئەوەم تێدا نییه
کە پیشەى پیرۆزى ڕۆژنامەوانى بخەمەگەڕ
لەپێناو ئەولایەنەدا،
و تا توانیبێتم لە چوارچێوەى ئیتیک
و پێوەرەکانى ڕۆژنامەوانیدا کارى خۆم کردووە
و هاوکات زۆر لەمێژە بیرم لەوەش کردۆتەوە کە
خۆم بەدوور بگرم لەو مەعمەعەیەى کە
ئەمڕۆ کۆمەڵێک کەسی بەناو نووسەر
و ڕۆژنامەنووس تێیکەوتوون ،بەڵام
پێدەچێت جەنابتان بەوە تێکەوتبێتن کە چەند ووتارێکمان لە
ڕۆژنامەى ڕۆژنامەدا بڵاو کردۆتەوە و
هاواکات چەند دیمانەیەکى کەى ئێن ئێنمانت بینیبێت،
ئەوەتان کردبێتە پێوەر بۆ
لایەنگریمان بۆ بزووتنەوەى
گۆڕان!.
لە کۆتایدا حورمەتى زۆرم بۆ کۆمێنتەکانتان
هەیە و دەیانخەمە سەرچاوانم، وەلێ بە هیواى ئەوەى کە هیچ کەسێکیتر بەبێ
بەڵگە تۆمەتبار نەکەن بە لایەنگرى لایەنێک یان گروپ و بزووتنەوەیەکى
سیاسی.
Goran_Dukani@yahoo.com
|