وه‌ڵامێك بۆ خاتو (نیان مسته‌فا).
چیرۆك سایه
خاتو نیان گیان هه‌زاران ساڵه جل‌و به‌رگی کوردی هه‌یه به هه‌مو شێوازه‌کانییه‌وه له هه‌موو شوێنێك دروست کراوه به گوته‌ی جه‌نابت دیزاین کراوه که‌سیش گله‌یی نه‌کردووه، که‌سیش گله‌یی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه بڵێ بۆ کۆپی ده‌کرێ به‌ڕاستی که ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه به‌لامه‌وه سه‌یرو سه‌مه‌ره بوو چونکه جلوبه‌رگی کوردی کۆمپانیایه‌کی تایبه‌تی نییه که به‌ناونیشان بێت و که‌س نه‌توانێ کۆپی بکا، دوای ئه‌وه جه‌نابت هاتووی شێوازی جل‌و به‌رگی کوردیت شیواندووه به‌راستی هاتووی عه‌بای عه‌ره‌بیت کردوه به جلی کوردی دیزداشه‌ی عه‌ره‌بیت کردوه به جلی کوردی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك شیوازی جلی کوردیت گۆڕیوه به جلی عه‌ره‌بی.
به داخه‌وه که ئێستا هه‌ر که‌س هه‌ڵده‌ستێ کۆمپانیایه‌ك ده‌کاته‌وه و شێوازی وشه و جلوبه‌رگ و کلتور و هه‌موو شته‌کانی کورد ئه‌گۆڕن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌سکه‌وتی خۆیان، خوشکی به‌ڕێز هه‌رتۆ ئه‌و هونه‌ره‌ت نییه زۆرێك له خانمانی کورد هه‌تا پیاوانی به‌رگدرووی کورد ئه‌توانن به‌و شیوازه‌ی جه‌نابت جل‌و به‌رگ بدورن و بلاوی که‌نه‌وه ، گه‌نجی کورد پیویستی به نه‌ریتی باو باپیرانی خۆیان هه‌یه نه‌ك جل‌و به‌رگی کوردی به شیوازی جل‌و به‌رگی عه‌ره‌بی پێان بفرۆشریته‌وه به جلوبه‌رگی کوردی، به‌ڕیز من ئه‌مه‌م بۆ ئه‌وه نه نووسیووه که جه‌نابت دڵگران بی به‌ڵام ئێمه ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین نه‌ریتی خۆمان به کار بێنینن ، نه‌چین نه‌ریتی بێگانه بێنین و ناوی لێنێین کوردی، تۆ هیچ گۆڕانکاریه‌کت نه‌کردوه جوان و باش بێ به‌ڵکو تۆ هاتووی هه‌موویت شیواندووه.
نازانم خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌نده ساده‌ن به هه‌مو شتێك ڕازی ده‌بن، هه‌روه‌کو گۆرانیه‌کان عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی و رۆژئاوایی هه‌موی تێکه‌ڵ کراوه و پێی ده‌ڵێن میلۆدی کوردی، به‌ڕاستی ئه‌مه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر میله‌تی کورد به هه‌موو شیوازێك ئه‌نفال ده‌کرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گله‌یی ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕێك پاره، ئه‌گینا جلوبه‌رگی کوردی هه‌زاران ساڵه هه‌یه و دروست کراوه و که‌سیش نه‌یکردوه به مڵکی خۆی ئیستا بۆ ئه‌بێ ببێ به مڵکی که‌سێك به ته‌نیا ، کێشه‌کان ئا لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن و ئه‌نفالمان ئه‌که‌ن و ئه‌مانفرۆشن و ئه‌مانکوژن و ئه‌ماندزن ، له‌ولاشه‌وه گله‌یمان پێ ئه‌فرۆشنه‌وه نازانم ئه‌مه چه‌ندی به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ڵێ تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت دز خاوه‌ن ماڵی گرت، ئه‌مه له میله‌تی کوردی روویداوه، دانیشه خوشکه گیان دانیشه ئه‌م خه‌ڵکه گیای به کێوه‌وه نه‌خواردوه ، هه‌ر که‌س هه‌ستێ یاری به ئه‌قڵی بکا ئه‌مه‌ش حیزب و سیاسه‌ت نییه هه‌ر که‌س به ئاره‌زوی خۆی یاری پێ بکا ئه‌مه کلتوری میله‌تێکه ، تۆ ئه‌ته‌وێ به ئاسانی ببیته خاوه‌نی ئاخر ئه‌مه کێ قبوڵی ئه‌کا؟
ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌نی بڕوانامه بی ئه‌بێ ئه‌و تیگه‌شتنه‌شت هه‌بێ خۆت نه‌که‌ی به خاوه‌نی نه‌ریت و کلتوری میله‌تێکی گه‌وره‌ی وه‌کو میله‌تی کورد ، هه‌ر جله‌کانمان مابوو یه‌کێ خۆی بکا به خاوه‌نی ، ئه‌وا ئه‌ویش په‌یدا بوو ئه‌ترسم دوو ڕۆژی تر بڵێن ئێمه خاوه‌نی ئه‌و ئاو هه‌وایه‌ین که هه‌ڵیئه‌مژن به‌ڕاستی کاره‌ساته ئه‌مه خه‌ریکن ورده ورده هه‌موو شتێکمان لێئه‌سه‌ننه‌وه که‌سێك نییه بێته وه‌ڵام، جلمان کرا به جلی عه‌ره‌بی و زمانمان کرا به تورکی و عه‌ربی و فارسی گۆارانیه‌کانمان دزرا و خاکمان دزرا و ئاومان دابه‌شکرا وا خه‌ریکن رۆحیشمان لێ ئه‌سه‌ننه‌وه هه‌ر به زۆر ، که‌سیش به خه‌یاڵیدا نایه‌ت به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و میلله‌ته خه‌وتووه.
هیوادارم خانم گیان شێوازی ئه‌و دیزاینه‌ت بگۆڕی به جل‌و به‌رگی ڕاسته قینه‌ی کوردی ، چونکه من له تۆ دیزاینه‌رترم و ناشیه‌م به خه‌ڵکی بفرۆشمه‌وه و گله‌ی له خه‌ڵك بکه‌م کۆپی کراوه.. ئه‌مه کاره‌ساته . ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه نییه جه‌نابت برووخێنم به‌ڵکه بۆ ئه‌وه‌یه که بزانی خه‌ڵك نه‌خه‌وتوون و ئاگامان له هه‌موو شتێك هه‌یه و جه‌نابیشت که‌مێك به خۆتدا بچۆره‌وه ئه‌وه‌نده جلی عه‌ره‌بی کۆپی مه‌که بیفرۆشی به کوردی چونکه ئه‌وه دیارده‌یه‌کی ناشیرین و نا شارستانییه.
24 / 9 / 2009
|