وه‌ڵامێک بۆ خاتوو خه‌ندان نووسه‌ری کتێبی ئۆقیانوسێک له‌تاوان.
چیرۆک سایه
خاتوو خه‌ندان ئێمه دڵمان زۆر گه‌وره‌یه هه‌موو بابه‌تێک ده‌خوێنینه‌وه له سایته‌کان به‌ڵام من یه‌ک پرسیارم له جه‌نابت هه‌یه. ئایه مهابات خان خۆی ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی نه‌دیووه.. ئه‌ی خۆی بۆ وه‌ڵامی که‌س ناداته‌وه؟ دیاره تۆ به‌کاردێنێ و نایه‌وێ خۆی خراپ بکا ، هه‌ڵبه‌ته من زۆر پێش مهاباد خان ڕه‌خنه‌م له عه‌زیز وه‌یسی گرتووه که ئه‌و کاته مهاباد خان هه‌ر نه‌یزانیوه عه‌زیز وه‌یسی کێیه ئه‌مه به‌قسه‌ی مهاباد خان که‌وای گوتوه له نوسینه‌که‌یدا ،هه‌تا جارێک له‌گه‌ڵ ڕوناک شوانی قسه‌مان له‌سه‌ر کرد ،به‌ڵام ڕوناک خان پێش من تێڵی بۆ عه‌زیز وه‌یسی کردبوو. بۆیه که من به عه‌زیز وه‌یسیم گوت ، گوتی ، تۆ دووهه‌م که‌سی که‌ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌م لێ ده‌گری هه‌روا گوتیشی خۆزگه ملم بشکایه و ئه‌و گۆرانیه‌م نهگوتایه‌ئه‌مه‌قسه‌ی عه‌زیز وه‌یسی بوو له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌ر نێت پاڵتاڵک له‌ژوری کوردستان نه‌ته‌وه‌یی سیمیناری بۆ کرابوو، که‌من پێم گوت . تۆ به‌چ هه‌قێک سوکایه‌تی به‌ژن بکه‌ی ، به‌ڵام مهباد خان تازه گوێی لێ بوه‌و ڕخنه‌ی لێ ده‌گرێ.
ڕه‌خنه‌که‌ی من له‌مهاباد خان ئه‌وه‌بوو که ئایه ئێمه‌ی کورد وه‌کو ژن که‌م سوکایه‌تیمان پێ ده‌کرێ له‌ناو ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگای کوردی دا ؟ خۆ ته‌نها عه‌زیز وه‌یسی نییه که سووکایه‌تی ده‌کا ، به‌ڵام خاتوو خه‌ندان بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی جه‌نابت که‌ده‌ڵێی کاتێک خاتوو مهاباد له‌زیندانا بووه ئێمه‌مانان پڵاومان خواردوه، خاتوون گیان من یه‌ک ده‌لیلم هه‌یه بۆ ڕاستی و دروستی خه‌باتی من و بنه‌ماڵه‌کم ئه‌و کاته ده‌توانی له باوکت بپرسی که‌ساڵی هه‌زار و نۆسه‌دوحه‌فتاو چوار له ئۆردوگای زێوه دوو کچ له‌خه‌سته‌خانه‌که‌ی ژێر خێمه‌کانی ئێران‌دا خزمه‌تی ژنان و منداڵانی کوردیان ده‌کرد به‌هه‌موو دڵێکی کوردایه‌تیه وه‌باکمان پێشمه‌رگه‌بوو له‌کوردستان ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌بووین له‌خه‌سته‌خانه‌کان ، من حه‌ز ده‌که‌م ئه‌مه به‌بیر باوکت بێنیته‌وه که ئێمه پڵاوخۆر نه‌بووین ، به‌ڵکوو ئێمه نانی که‌ڕواویمان ده‌خوارد ئه‌وکاته له‌سه‌ر پارچه‌خێمه‌یه‌ک ده‌خه‌وتین جله‌کانمان ده‌کرد به‌سه‌رین له‌سه‌ری ده‌خه‌وتین ، ته‌نها مهاباد خان پێشمه‌رگه نه‌بووه به‌رێز گیان.
هه‌ر که‌سه‌و به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی خۆی و هه‌ڵوێستی خۆی کاری کردوه بۆ کورد . به‌ڵام هیچ کام له‌ئێمه‌داوای پۆستمان نه‌کردوه له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، من ئێستا که‌سێکی زۆر بێ لایه‌نم چونکه پێشمه‌رگایه‌تی ئێستا ته‌نها بۆ کورسی و پاره‌یه بۆ میله‌ت نییه، به‌ڕێز گیان بۆیه من به‌م شێوازه وه‌ڵامم دایته‌وه. چونکه ئێوه‌مانان ته‌نها خۆتان ده‌بینن ، ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆی ده‌رنه‌خا و خیانه‌ت نه‌کا ئه‌وا ڕێزی لێ ناگیرێ . ئێمه به‌قه‌ده‌ر ته‌مه‌نی خۆمان ئه‌زموونمان هه‌یه له‌ژیانی پڕ هه‌ناسه‌ساردی میله‌ته‌که‌مان ، ده‌زانینن که‌له‌کوێدا بێ ڕێزیی به‌ژن ده‌کرێ و ، له‌کوێدا بێ ڕێزیی پێ ناکرێ ، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن هه‌وڵ بده‌ن با فره‌ژنیی نه‌مێنێ ، هه‌وڵ بده‌ن که کچانی کورد نه‌چنه‌ژێر ڕکێفی ئیسلامیه‌وه چونکه ئه‌وه شێرپه‌نجه‌یه نه‌ک گۆارنیه‌کانی عه‌زیز وه‌یسی ، هه‌ڵبه‌ته من ئاماژام به‌وه‌دا له‌سه‌ره‌وه که من له‌گه‌ڵ گۆارنیه‌کانی عه‌زیز وه‌یسی نیم ، به‌ڵام شتی له‌وه گرنگ تر هه‌یه ده‌بێ ڕێی لێ بگیرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بێ ڕیزی به‌ژن نه‌کرێ ،
هیوادارم مهباد خان خۆی وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه‌بداته‌وه‌له‌وه‌ی که‌جه‌نابت
خۆت ماندو بکه‌ی بۆی چونکه‌ئه‌و ژنێکی ڕۆشن بیره‌و ده‌توانێ وه‌ڵام
بداته‌وه. کاتێک جه‌نابت ده‌ڵێی به‌داخه‌وه‌که‌ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌خنه‌یان
گرتوه ژنن ، به‌ڵێ ئێمه ژنینن به‌ڵام ئێمه ده‌زانینن که‌شتی گرنگ تر
هه‌یه‌ده‌بێ بکرێ بۆ ژنی کورد . جه‌نابت ده‌ڵێی ئێوه چێتان کردوه بۆ
کورد ، به‌ڕێزم من ئه‌وه‌نده‌ی پێم کرابێ له‌ئه‌وروپا خزمه‌تی کلتورو
زمان و جوانیه‌کانی کوردم کردوه‌وه‌کو سه‌ربازێکی وون ، خۆم ده‌ر نه‌خستوه‌مه‌گه‌ر
جار جار کامێرای تڤ لێ بوبێ ئه‌گینا نه‌م ویستوه‌خۆم ده‌ر خه‌م چونکه‌به‌ته‌مای
هێچ نیم ، له‌ده‌سه‌لات . وه‌له‌باره‌ی کوردایه‌تیش خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک
شه‌هیدم . سه‌رم به‌رزه چونکه ئێمه نه جاش بووین نه‌خۆفرۆش بووین ،
ماستاویش ناکه‌ین بۆ که‌س تا ده‌مرین که‌سێکی پاک‌و بێ گه‌ردی کورد ده‌بین
، وه‌فامان هه‌یه بۆ خاکی خۆمان . من بۆیه وه‌ڵامی جه‌نابتم دایه‌وه
چونکه ئه‌و ووشه‌یه‌ی تۆ زۆر کاری تێ کرد که‌ده‌ڵێی ئێوه پڵاوخۆر
بوون ، ئێمه ئه‌گه‌ر پڵاوخۆریش بووبین به‌ڕه‌نجی شانی خۆمان پڵاوخۆر
بووین ماڵی میله‌تمان داگیر نه‌کردوه‌و پێمان نه‌ناوه به‌سه‌ر خوێنی
شه‌هیده‌کانمانا ، هیوادارم کاتێک که ڕه‌خنه‌ده‌گری که‌مێک ئاگات
له‌نووسینه‌که‌ت بێ هه‌ستی خه‌ڵک بریندار مه‌که، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو
خوێنه‌رانی به‌ڕێز .
|