٤\١٠\٢٠١٣
وەڵامێک بۆ
خه‌سره‌و سایه.

وه‌ستا کەمال
هاوڕێ خه‌سره‌و سایه سڵاو هاوڕێی خۆشه‌ویست،هیوام ته‌ندروستی باشه
بۆت، به‌ڕێزت له‌به‌رواری ١٧\٩\٢٠١٣
وتارێکت نوسیوه به‌ناونیشانی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه کردنی ئه‌حزابی
ئیسلامی، دیاره هاوڕێ خه‌سره‌و مه‌به‌ستی له ده‌وڵه‌تێکی علمانیه
که حیزبی ئیسلامی تێیدا قه‌ده‌غه بکرێت یان نه‌ء.
هیوادارم ئه‌م وتاره نه‌زه‌ری شه‌خسی خۆت بێت نه‌ک نه‌زه‌ری حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، چونکه ناکرێت بۆ که‌سێکی کۆمۆنیست ئه‌و
نه‌زه‌ره بدات له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م حیزبه حیزبی
هه‌مومانه،ته‌نیا حیزبی نه‌زه‌ره‌کانی تۆ نیه، حیزبی ئاواته‌کانی
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه، ئه‌گه‌ر چی له ئێستادا که‌مترین
جه‌ماوه‌ریش له‌ده‌وری سیاسه‌ته‌کانی کۆبوبێته‌وه، به‌لام گوزارشت
له‌زۆرینه‌ی ئاوات و ئامانجی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش ئه‌کات.
هاوڕی خه‌سره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه که ئیسلامی سیاسی به‌یاسا
هه‌ڵسورانی سیاسیان قه‌ده‌غه بکرێت، پێی وایه ئه‌مه سنور دانانه بۆ
ئازادی، هاوڕێ خه‌سره‌و پێی وایه ئه‌بێ ئازادی سیاسو بیروڕا بۆ هه‌مو
که‌س ولایه‌ک بێت، بۆ ئیسلامی سیاسیش تا ئاستی حیزب دروست کردن و
له‌وێشه‌وه بچێته ده‌سه‌ڵات، به‌لام به‌بێ توند‌و تیژی، ئه‌مه
به‌گشی تێڕوانینێکی ئۆمانیستیه نه‌ک که‌سێکی سیاسی کۆمۆنیستی، خه‌سرو
سایه پێی وایه ئازادی پێکهێنانی حیزب که جەمسەرێکی سه‌ره‌کی
ئازدیه‌کانه ته‌نیا بۆ ئازادی خوازان نیه، ئه‌م به‌ڕێزه له‌م
وتاره‌دا ته‌نها مه‌به‌ستی ئازادیه بۆ حیزبی ئیسلامی سیاسی، چونکه
بابه‌ته‌که له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕانی ئیسلامی سیاسیه، وه پێکهێنانی حیزبی
ئیسلامی سیاسیش لای خه‌سره‌و سایه تاوان نیه ، واته ئاساییه،
له‌ده‌وڵه‌تێکی علمانیدا ده‌بێ کۆنه‌په‌رسترین بیر‌و را زامن بکرێ واته
ئیسلامی سیاسی و فاشیزم و نازیزم ...هتد، واته سیاسه‌ت بکات، پێی
تاوان نیه هه‌موو دنیا بکه‌ن به‌ئیسلامی به منداڵ و ژن و پیاو،
ئه‌مانه بۆچونه‌کانی هاوڕێ خه‌سره‌وه که له وتاره‌که‌یدا باسی
کردوه، پێی وایه ئه‌بێ حیزبێک قه‌ده‌غه بکرێت که‌تاوان ئه‌کات،
به‌ڵام پێی وایه ئه‌و حیزبه‌ی که‌تاوان ئه‌کات خه‌ڵک هان ئه‌دات
بۆجیهاد و منداڵان حیجاب ئه‌کات ئه‌مانه قه‌ده‌غه‌ن له‌و لاشه‌وه
ئه‌ڵێ تاوان نیه هه‌موو دنیا بکات به‌ئیسلام،خه‌سره‌و ئه‌ڵێ
دواکه‌وتوترین بیر‌و باوه‌ڕ مافی ئازادی سیاسی و هه‌لسورانی سیاسیان
هه‌یه، مافیان هه‌یه حیزبیش دروست بکه‌ن، ئه‌مه کورته‌یه‌ک بوو له
نووسینه‌که‌ی هاوڕێ خه‌سره‌و، منیش پێم خۆشه له‌به‌ر گرنگی
بابه‌ته‌که سه‌رنجی خۆم بده‌م.
به‌داخه‌وه هاوڕێ خه‌سره‌و پێناسه‌یه‌کی ئیسلامی سیاسی و وه ئیسلام
وه‌ک بیر‌و ڕا بۆ نه‌کردین تا باڵێک له‌باڵێکی تر جیا بکه‌ینه‌وه،
ئیسلام یانی چی ؟تۆ مه‌به‌ستت له کام ئیسلامه که ڕێز له‌خه‌ڵک
ئه‌گرێ ، تا تۆ ئازادی که‌یت؟هاوڕێ خه‌سره‌و پێی نه‌وتین بۆ ئه‌بێ ئه‌م
گروپانه واته ئیسلامی سیاسی ئازاد بن، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم ئه‌وه
نیه که زیندان بن،ئایا بۆ ئه‌وه‌یه خێڵی حمه دوباره بکه‌نه‌وه؟
ئایا که‌میان به‌ژنان کردوه تا ئازادیان که‌ین زیاترته‌عدا له ژنان
بکه‌ن، واته چاره‌نوسی گۆشت به پشیله بسپێردرێت.
منیش ئه‌ڵێم دواکه‌توترین بیر‌و باوه‌ر ئازاده ، هه‌موو که‌سێک ئازادی
هه‌یه موماره‌سه‌ی بیر‌و رای خۆی بکات ، یاخود بروای به‌مه‌زهه‌به‌که‌ی
خۆی هه‌بێت، به‌ڵام هاوڕی خه‌سره‌و ئه‌وه‌ی بیرچوه که‌مافی دروست
کردنی حیزبی سیاسی نیه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی،که‌لێره‌وه
جارێکی تر ڕێگه خۆش بکرێت مه‌زهه‌ب بچێته‌وه ناو ده‌سه‌ڵات، ئه‌م
بۆچونه به‌ناوی ئازادی بۆ هه‌موان هه‌له‌یه، با پرسیارێک له‌خه‌سره‌و
بکه‌ین ، تۆ بۆ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریت دروست کردوه؟ ئایا بۆ ئه‌وه
نیه که‌بچیته ده‌سه‌ڵات، واته حیزب ئامرازی گرتنه ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاته.
له‌ده‌وڵه‌تێکی شوراییدا، ته‌نانه‌ت له‌ده‌وله‌تێکی علمانیشدا که‌سێکی
ئیسلام یان هه‌ر مه‌زهه‌بێکی تر ئه‌توانێ یان مافی هه‌یه ببێت
به‌محافڤ،،ئه‌توانێت ببێت به‌سه‌رۆکی شاره‌وانی، یان هه‌رپۆستێکی تری
ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێت ئه‌مه ئاساییه و مافی هه‌موو تاکێکه له
کۆمه‌ڵگه‌دا بی جیاوازی بیر‌و بۆچون، ئه‌مه وه‌کو تاکێکی کۆمه‌ڵگه،
وه‌کو که‌س، نه‌ک وه‌کو بیر‌و باوه‌ڕ، به‌ڵام وه‌کو بیر‌و باوه‌ڕ ئازاد
نییە یاساکان و دادگاکان و...هتد، به‌ده‌ست لایه‌نه
مه‌زهه‌بیه‌کانه‌وه بێت، قورئان یان یان بیر‌و باوه‌ڕی مه‌زهه‌بێکی تر
پیاده بکرێت، له‌وڵاتدا یاسا‌و سیسته‌م دامه‌زراوه، هه‌ر که‌سێک سه‌ر
به‌هه‌ر بیر‌و باوه‌ڕێک بێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خۆی کاندید بکات بۆ پۆستێکی
ده‌وله‌تی ئه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستورو یاسیه‌ی که جێگیر بوه کار
بکات که که‌دستور علمانیه و مافی ژیان و مافی هه‌موو که‌س پارێزروه،
ئه‌مه له نووسینه‌که‌ی به‌ڕێز هاوڕی خه‌سره‌ودا نییە.
ئیسلام بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیه وه‌کو بزوتنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێزت خاوه‌نی
ئۆتۆریته‌و پایه‌یه‌کیی کۆمه‌لایه‌تی فروانه، پێشینه‌یه‌کی دورو درێژی
هه‌یه ، خاوه‌نی ده‌یان تاکتیک و فڕوفێل و پشت و په‌نای ناوچه‌یی و
نێوده‌وڵه‌تییە، له‌بزوتنه‌وه‌که‌ی تۆ زۆر فراوانتره، هه‌ر
بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی له‌دنیادا کاتێ ئه‌یه‌وێت خۆی ڕێکخراو
بکات واته حیزبی سیاسی دروست ئه‌کات و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌چیته
ده‌سه‌لات، ده‌سه‌ڵاتێکی دینیش واته چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ت،شه‌ریعه‌تیش
واته توند‌و تیژی، وه‌کو قانون و یاسا و په‌روه‌رده‌و هه‌موو
په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، حیجاب یه‌کێکه له پابەندییەکانی
ئیسلام، جیهاد واته به‌زۆر کردنی خه‌ڵک به موسڵمان ئه‌مه یه‌کێکه
له‌فه‌رزه‌کان، ڕێگرتن له‌ئازادی سیاسی و، پیرۆزکردنی فکری ئیسلام
به‌سه‌ر خه‌ڵکدا به‌شێکه له‌جیهاد، ڕه‌خنه گرتن له قورئان و
حه‌دیسه‌کان کفره‌و روبه‌ڕوی مه‌رگ ئه‌بیته‌وه، ده‌ست بڕین و شه‌لاق
یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانی قورئان، له‌جیاتی بیمه‌ی بێ‌کاری زه‌کات
بده‌یت ، ئیسلام به‌بێ ئه‌مانه مانای نیه، ماده‌م به‌ڕێزت پێت وایه
ئازادی بیر‌و ڕاو ئازادی سیاسی بۆ هه‌موان بێت به‌ئیسلامیه‌کانیشه‌وه،
که‌واته ئیسلامی سیاسی مافی ئه‌وه‌ی پێ ئه‌درێت بچێته ده‌سه‌ڵات و
له‌وێشه‌وه شه‌ریعه‌ت بچه‌سپێنێت یان بیر‌و رای سیاسی خۆی بکات
به‌یاسای کۆمه‌ڵگه، ئه‌مه دژی ئازادیه نه‌ک دیفاع له ئازادی،
ئه‌مه دژی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سکۆلارو مه‌ده‌نیه‌ته، چونکه ئیسلام و
علمانیه‌ت ئیسلام و سکۆلاریزم وه‌کو ئاگر و به‌نزین وایه،
به‌ده‌وڵه‌تێک ئه‌وتری علمانی و سکۆلار که هیچ دینێک به‌شداری نه‌کات
له‌کارو باری ده‌وله‌ت ویاسا‌و په‌روه‌رده وه‌کو سیاسه‌ت، نه‌ک وه‌کو
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه که هه‌ڵگری دینن.
من پێم وایه ده‌ست کوتا کردنی هه‌موو ئه‌مانه واته هه‌ڵسوڕانی
ئیسلامی سیاسی هه‌م به‌یاسا وه هه‌م به‌وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک
ناوه‌رۆکی سکۆلاریزمه، دیفاعه له علمانیه‌ت، دیفه‌عه له‌ئازادی ،
دیفاعه له یه‌کسانی ژنان....هتد، ئه‌وه‌ی تۆ ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌چێته
خانه‌ی ئۆمانیستیه‌وه، که‌دڵت به هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌سوتێ، محەمەد
له ماوه‌ی ٢٣ ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا زیاتر له33 غه‌زوی کرد سه‌دان
هه‌زار مرۆڤی کوشت هه‌زاران منداڵ بێ باوک بوون ، ئه‌م مێژوه بۆ
ئیسلامیه‌کانی ئێستاش هه‌ر تازه‌یه‌و ئه‌و په‌یامه په‌یڕه‌و ئه‌که‌ن،
تۆ پێت وایه ئیسلامیه‌کانی کوردستان له محەمەد مرۆییانەتر تر بن؟، تۆ
ئیسلام وه‌کو میتۆدێکی فکری سیاسی سه‌یر ناکه‌یت، حیزب وه‌سیله‌یه‌کی
سیاسیه بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات ، کاتێکیش چوه ده‌سه‌ڵات بێگومان
قورئان په‌یڕه‌و ئه‌کات، خۆ مانیڤێستی حیزبی کۆمۆنیست په‌یڕه‌و ناکات،
ماده‌م تۆ ئازادی حیزبی و سیاسی به‌ڕه‌سمی ئه‌ناسیت بۆ ئیسلامیه‌کان،
که‌واته ئه‌بێ به‌ڕه‌سمیشی بناسیت کاتێ ده‌چنه ده‌سه‌ڵات، ئایا
ئه‌مه دژی علمانیه‌ت و هزرەکه‌ی خۆت نییە که کۆمۆنیزمی کرێکارییە؟
ئه‌و کاته خه‌سره‌و سایه یان ئه‌بێ جزیه بدات یان شایه‌تمان بێنێت،
ئه‌و کات کۆمه‌ڵگه چی لێدێت؟ له‌جیاتی زانست فێری ئه‌وه‌مان ئه‌کات
خوا به‌فرو باران ئه‌بارێنێت، مژده‌ی ئه‌وه ئه‌دات به ژنان که
٧٠ ژن بۆ یه‌ک پیاوه له‌و دنیای تر، ئه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتدایه تۆ چی
ئه‌که‌یت، هه‌مومان ئه‌زانین قورئان تیرۆر به‌رهه‌م دێنێت، خۆ یه‌کسانی
به‌رهه‌م ناهێنێت.
به‌ڕێز هاوڕێ خه‌سره‌و له‌ده‌وڵه‌تێکی علمانیدا حیزبی ئیسلامی نیه،
وه مافیشی نیه حیزبی ئیسلامی دروست بکرێت چونکه وه‌کو وتمان دروست
کردنی حیزب واته هه‌وڵدانه بۆ گرتنه ده‌سه‌لاتی سیاسی له‌و
ڕێگه‌یه‌وه، ئه‌بێ مافی هه‌ڵسورانی سیاسیان ڵی قه‌ده‌غه بکرێت، ژیان
بۆ هه‌موان یه‌کسانه، له نان مه‌سکه‌ن له هاتو چۆو سه‌فر،
له‌هه‌ندێک مناسه‌باتی ئاینی خۆی، به‌ڵام دین تایبه‌ته به‌کاری شه‌خسی
خۆت، وه‌کو ئه‌وه وایه من ئازادم جلی کوردی له‌به‌ر بکه‌م یان
پانتۆڵێکی کابۆ، که‌س مافی نیه پێم بڵێت تۆ بۆ ئه‌و جله‌ت
له‌به‌ردایه.، دینیش ئاوا تایبه‌ته.
ده‌ست کوتا کردنی ئیسلام له‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و بڕیار دان له
کۆمه‌ڵگه واته لوبی جیایی دین له‌دوله‌ته، له‌هیچ وڵاتێک علمانیدا
حیزبی ئیسلامی مۆڵەتی سیاسی و هه‌لسورانی حیزبیان پێ نادرێت تا بچنه
ده‌سه‌ڵات، عه‌جه‌با تۆ چۆن وه‌کو کۆمۆنیستێک ئه‌و مافه ئه‌ده‌یت که
ئیسلامی سیاسی خاوه‌نی حزب بێت، جه‌ماعه‌تی مه‌لاکرێکار ده‌یان جار
هه‌وڵیان دا حیزبێکی ئیسلامی دروست بکه‌ن له نه‌رویج که له‌په‌یڕه‌وی
یاسای نه‌رویج ده‌ر ناچن به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ نه‌درا، به‌لام وه‌کو
ئیسلام ئازادن موماره‌سه‌ی دینی خۆیان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت مزگه‌وتیشیان
هه‌یه.
ئیسلام واته سڕکردنی کۆمه‌ڵگه، واته ژه‌هراوی کردنی کۆمه‌ڵگه دین
ته‌نێکی ژه‌هراویه ژینگه‌ی کۆمه‌ڵگه پیس ئه‌کات، کاتێ فکرێکی خراپ
چوه قۆناغی سیاسیه‌وه واته ده‌ست له‌کۆمه‌ڵگه ئه‌کاته‌وه‌و
په‌لاماری ئه‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فکره ترسناکه‌کان وه‌کو نازیزم یان
ئیسلامیزم ، هه‌ر بیرێکی تری له‌و جۆره ئازاده وه‌کو بروای خۆی
موماره‌سه‌ی بکات به‌ڵام که بوو به‌سیاسه‌ت واته چونه ده‌سه‌ڵات،
واته دژایه‌تی کردن و سه‌رکوت کردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی خۆی نایه‌وێت.
نه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتێکی کۆمنیستیدا به‌ڵکو له ده‌سه‌ڵاتێک علمانیشدا،
ئه‌بێ ئاوا هه‌لس و که‌وت له‌گه‌ڵ ئیسلام و ئیسلامی سیاسی بکه‌یت،
ئه‌بێ ده‌ستی دین له ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌دا له‌بندا ببڕیت،له‌ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی وله یاسا‌و په‌روه‌رده‌و له حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت له
زۆربه‌ی بۆنە کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیش، وه له سیاسه‌تیش، جیای دین له
ده‌وڵه‌ت واته دین ببێت به‌کاری شه‌خسی، نه‌ک کاری سیاسی و پلان دانان
بۆ چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگه، ئه‌و کاته ده‌یان شاپوور و قابیل نه‌ک تیرۆر
ئه‌کرێن به‌ڵکو به‌ئاشکرا وه‌کو کۆماری ئیسلامی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک
له‌سێداره‌یان ئه‌دات، هاوسەرگیریی ئیسلامی ئه‌بێ قه‌ده‌غه بکرێت،
جیابوونه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستوری ئیسلام ئه‌بێ هه‌ڵوه‌شێت، ئه‌بێ له
ده‌وڵه‌تدا مه‌زهه‌ب نه‌بێت، ده‌وڵه‌ت ئه‌بێ بێ مه‌زهه‌ب بێت، سه‌یری
کافرێک و جووله‌که‌یه‌ک و موسڵمانێک و گاپه‌رستێک و شه‌یتان په‌رستێک
وه‌کو یه‌ک بێت، که‌سیان له‌که‌سیان پیرۆز تر نیه گرنگ نیه ژماره‌ی
کامیان زۆرتره، به‌ڵام هه‌موو مه‌زهه‌به‌کان وه‌کو بیروباوه‌ڕ، وه‌کو
موماره‌سه‌ی ئاینه‌که وه‌کو عیبادەت و چوون بۆ حه‌ج به پاره‌ی خۆیان
ئه‌م شتانه ئازاده، ده‌وڵه‌ت ئه‌بێ ته‌واو ئاته‌ئیست بێت، له‌سه‌ر
زۆرینه‌و که‌مینه دین هه‌ڵناسه‌نگێندرێت،له ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی‌دا
ئاته‌ئیسته‌کان، ناموسڵمانه‌کان رووبه‌ڕووی کوژران و زیندان و
ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌بنه‌وه له‌ده‌وڵه‌تێکی عڵمانیدا یه‌ک ئیسلام ناگیرێت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیسلامه، ئه‌گه‌ر هاوڕێ خه‌سره‌و له وتارێکدا
بنووسێت خوا نییە، قورئان پێغه‌مبه‌ر نووسیوێتی یاخود ته‌مه‌نی مرۆڤ
به‌ده‌ست خوا نییه چه‌ند بژی، ئازادیت، ئیسلامێکیش ئازاده وەڵامت
بداته‌وه که خوا قورئانی نووسیوه، نه‌ک تریرۆرت بکات ، به‌لام ئه‌و
وەڵامت ناداته‌وه ئه‌و ئه‌تکوژی چونکه ئه‌مه فرمانی قورئانه،
ئه‌وان ئه‌م ئایه‌ته یاساکه‌یانه:
(إنما
جزاء الذین یحاربون اڵڵه ورسوله ویسعون فی الارض فسادا أن یقتلوا أو
یصلبوا أو تقطع أیدیهم وارجلهم من خلاف أو ینفوا من اڵارض ، ذلک له‌م
خزی فـي الدنیا ولهم في الأخرة عذاب عظیم)
واتە
(سزای ئه‌و که‌سانه‌ی
که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن، فه‌سادی له‌سه‌ر
زه‌وی بڵاو بکه‌نه‌وه، ئه‌بێ ئه‌وانه بکوژرێن و له خاچ بدرێن، یان
هه‌ردوو ده‌ست و قاچیان ببڕێت، یان هه‌ر نه‌یان هێڵن له‌سه‌ر زه‌وی،...هتد).
هه‌موو مرۆڤێکی ئازادی خواز هێڵنج ئه‌دات به‌م
وشه چڵکن و بۆگه‌ن و پیسانه، ئایا ئه‌مه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ئه‌سه‌پێنن؟
قوڕ به‌سه‌رخه‌ڵک. یان مل که‌چی عه‌قڵی لۆژیک و سه‌رده‌م ئه‌بن.یان هه‌ر
که‌سێکتان به‌دڵ نه‌بێت مۆری بیدعه‌ت و کوفر و زه‌ندیقی پێوه ده‌نێن.ئایا
ئه‌م کلتوره خوێناویه زیندو ئه‌که‌نه‌وه؟
من وتارێکم خوێنده‌وه له‌سه‌ر محەمەد کاتێ بۆ بازرگانی ئه‌چێ بۆ شام
به‌ناو بیاباندا چه‌ندین مانگ به‌ڕێ ئه‌که‌وێت میزی حوشتره‌که‌ی ئه‌خواته‌وه
ئاوی پێنابێت، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مه بڵێ چیت لێ چیت لێ ئه‌که‌ن!!
چاویان ئه‌چێته پشتی سه‌ر کاتێ ئه‌ڵێی ئه‌م ئایه‌ته وانیه، کاتێ ئه‌لێی
زه‌وی ئه‌سوڕێته‌وه، کاتێ ئه‌ڵێی بومه‌له‌رزه‌و، باران بارین و نه‌بارین
و هه‌وره بروسکه‌و دروست بونی شه‌و ورۆژ...هتد. په‌یوه‌ندی به‌خواوه
نیه تیرۆرت ئه‌که‌ن ده‌ربه‌ده‌رت ئه‌که‌ن، ئازادی بۆ ئه‌مه مانای
چی؟ئه‌مه کێ هێنای خۆ شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی به‌دیاری بۆ خه‌ڵکی کوردستانی
نه‌هێناوه، خۆ ئه‌مه ده‌ستکه‌وتی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر نییە، به‌شمشێر هات،
به مل په‌راندن هات، به (ئیغتساب)ی ژنان هات. عەلی هێنای محەمەد و
عومەر هێنایان... ئه‌مانه هێنایان ، ئه‌مانه ئه‌بو جه‌هلی
راسته‌قینه‌ن.
ئه‌بێ مرۆڤ شه‌رم بکات که‌بڵێی من خاوه‌نی ئه‌م دینه‌م، مانه‌وه‌ی ئه‌م
دینه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییە.
له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا دین به‌هیزترین چه‌که به‌ده‌ست چینه ده‌سه‌لاتداره‌کانه‌وه،
به‌بێ رووخانی ئه‌مه، به بێ ده‌ستکوتاکردنی ئه‌مه ئەستەمە
بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیزم بچێته پێش، ئەستەمە ده‌وڵه‌تێکی علمانی
و سکۆلاریزم دابمه‌زرێت.
ئه‌گه‌ر دین زۆرینه‌ی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکیش بێت ئه‌بێ هه‌ر هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی
ئه‌و خورافه و دواکه‌وتووییە‌ی که له مێشکی خه‌ڵکدا بده‌ین، ئه‌مه
دژایه‌تی زۆرینه نییە، ئه‌مه رزگاریی زۆرینه‌یه له‌ده‌ست ئه‌و
جه‌هاله‌ته، ئه‌م بیروباوه‌ڕه نیشانەی توندوتیژییە، ئه‌وروپا کاتی
خۆی به‌رامبه‌ر به مه‌سیحیه‌ت زۆرتری کرد، کاتێ مه‌سیحیه‌ت زۆرینه‌ش
بوون، که‌واته له‌جیاتی ئازادی دان به ئیسلام وه‌کو سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات
گرتنه ده‌ست، ئه‌بێ ئازادی هه‌لسورانی سیاسی و حیزببوونی لێ قه‌دەغە
بکرێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت کۆمه‌ڵگه ئارام بێت.
Wastakamal33@yahoo.com
|