١٨\٥\٢٠١٠
وه‌ڵامێکی
دانشکێنی جه‌ماوه‌ری به تیرۆر و کۆنه‌په‌رستی و خاڵێکی وه‌رچه‌رخان!

هیوا ئه‌حمه‌د
بوون و به‌ده‌ستهێنانی نزمترین ئاست له ئازادی سیاسی و ده‌ربرینی
بیر‌ورا له ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه به
ئاسانی و به‌بێ خه‌بات و تێکۆشان و قوربانیدان به‌ده‌ست نه‌هێنراوه و
به‌دیناهێنرێت. هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی زۆردار‌و دیکتاتۆر و ئاینی و چه‌وسێنه‌ر
و سه‌روو خه‌ڵکی به سیستمه په‌رله‌مانییه‌کانی
ووڵاتانی رۆژئاواشه‌وه، به خۆشی خۆیی و به ئاسانی وه‌ک خیر وسه‌ده‌قه
له گیرفانی خۆیه‌وه ئازادی و مافه مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی نه‌داوه و
نهبهشیوهتهوه، به‌ڵکو له‌لایه‌ن ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش
له هه‌ناسه‌ی ئازادی، شه‌ریان له‌سه‌ر کراوه و به‌ده‌ستهێنراوون. ئه‌مرۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیش هه‌مان ره‌وه‌ند تهی ده‌کات و درێژه‌دانه به‌و
رێگا و ئاسۆ وئامانجه.
ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کوردستان
له دژی رفاندن و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان و پێش ئه‌ویش سۆرانی
مامه‌حه‌مه و ده‌یانی تر له هه‌ڵسوراوانی سیاسی و رۆژنامه‌نووس و
نوسه‌ران و ره‌خنه‌گرانێک له مه‌زهه‌ب و کۆنه‌په‌رستی و ده‌سه‌ڵاتی
حیزبه بۆرژوازیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌رێمی کوردستاندا،به‌شێک
و درێژه‌دانه به‌هه‌مان رێگای خه‌باتی سه‌راسه‌ری وجیهانی
ئازادیخوازان که له مێژه‌وه‌یه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌شدا به‌رێکه‌وتووه
وشه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و مافانه ده‌کات. ئه‌م هه‌وڵدان و قووربانیدانه له
پێناو به‌ده‌ستهێنان و دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و بوونی به‌ها
مرۆڤایه‌تییه‌کانه تیایدا. تێکۆشانه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی
ئازادی ده‌ربرینی بیرورا‌و ئه‌ندیشه و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات و
حکومه‌ت و حیزب و سه‌رۆک و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ئاین و مه‌لا و قه‌شه‌و
هه‌موو ئه‌و پیرۆزیانه‌ی به‌زۆر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و زۆردارانه‌وه
به به‌رگی خه‌لک دووراون و به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌و جه‌ماوه‌ردا سه‌پێنراون
و وه‌ک هێلێ سوری ئه‌زه‌لی وهه‌تاهه‌تایی که به‌زاندنیان نییه به خه‌ڵک
ناسێنراوون.
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ له کوردستان بڵێسه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به
تیرۆرکردن وگیان له‌ده‌ستدانی رۆژنامه‌نووسی ئازیز و بوێر سه‌رده‌شت
عوسمان وپێش ئه‌ویش سۆرانی مامه‌حه‌مه گڕیگرت وتهقییهوه. به‌ڵام ئه‌مرۆ
ئه‌وان بوونه هێما و سومبل و ناونیشانی ناره‌زایه‌تییه‌کی جه‌ماوه‌ری
به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌راسه‌ری خه‌لکی کوردستان دژ به تیرۆر و
ترساندن و هه‌ره‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و مه‌لا و ئیسلامیه‌کان له
ئازادی و پێشکه‌وتنخوازی و کپکردن وشکاندنی قه‌ڵه‌م و زمانی ره‌خنه و
خنکاندن و تاساندنی رۆژنامه‌ی ئازاد و ده‌ربرینی بیر‌ورا جیاوازه‌کان.
بۆ یه‌که‌مجاره له هه‌رێمی کوردستاندا بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ی به‌رفراوان به‌م شێوه‌یه له دژی تیرۆر و کۆنه‌په‌رستی و سه‌رکوتکردنی
ئازادی ده‌ربرینی بیر‌ورا، که زۆربه‌ی توێژ وناوه‌نده نارازی وچه‌وساوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه تێیدا به‌شداربن، دێته مه‌یدانی ململانێی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و کۆنه‌په‌رستی ئاینی و ئیسلامی‌دا. دێت
و وه‌ڵامێکی جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه لایه‌نه و دانشکێن به
به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستی و تیرۆر و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی دربرینی
بیر‌ورا ده‌داته‌وه. جه‌ماوه‌ری نارازی له نه‌بوونی ئازادییه‌کان و
مافه مه‌ده‌نیه‌کان و پێشێلکردنی به‌رده‌وامیان، بۆ یه‌که‌مجاره به
دوور له نه‌ریت و شێوازی میلیشیایی و چه‌کداری و دواکه‌وتووی حیزبه
کوردی وئیسلامییه‌کان، به‌م شێوه به‌رفراوانه کۆمه‌ڵایه‌تی وسهراسهرییه
ده‌ستده‌داته به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی شێوازی خه‌بات وتێکۆشانێکی مه‌ده‌نی
وشاری و نوێ بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تییه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی دواکاری
ومافه‌کانی. که‌ئه‌مه بۆخۆی خاڵێکی پۆزه‌تیڤ و گرنگه له دریژه‌دان و
به‌رده‌وامبوون و به‌رفراوانبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م بزووتنه‌وه
ناره‌زایه‌تیه. دیاره ئه‌م شێواز و ره‌وه‌نده له خه‌بات له
ئاستێکی به‌رته‌سکتر و نزمتر و نوخبهییدا ساڵانێکی زۆره له
کوردستاندا خۆی نیشانداوه. به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به
تایبه‌تی به‌هۆی رووخانی رژیمی به‌عس و ئه‌و ئاڵوگۆره سایسی و ئابوری
و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و جیاوازییه چینایه‌تی وشێوازی ژیانه‌ی
له کوردستاندا شکڵیان گرتووه، نه‌خش وکارکردی سه‌ره‌کیان هه‌بووه له
فه‌راهه‌مکردنی زه‌مینه‌و هه‌لومه‌رجه مادییه‌کانی شکڵگرتن و خۆده‌رخستنی
ئیستای ئه‌م شێوازه مه‌ده‌نی وشاریه نوێیه له خه‌باتکردن و به‌رێخستنی
ناره‌زایه‌تیدا و به‌ره‌وپێشتریش ده‌چێت.
ئه‌مرۆ له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌م بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ
ئازادی هه‌ڵسورانی سیاسی، ئازادی ئه‌ندێشه و ده‌ربرینی بیرورای جیاوز،
ئازادی ره‌خنه‌گرتن له پیرۆزیی وسه‌روه‌رییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و حیزب و سه‌رۆک و به‌رپرس،هه‌روه‌ها ئاره‌زوو و
خواستی پێشکه‌وتنخوازی و نوێخوازی ملیۆنه‌ها مرۆڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره،
پێیناوه‌ته ئاستێکی به‌رز و چاره‌نووساز له خه‌بات. خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی
گرنگه به قازانجی ئازادیخوازی و مۆدیرنیزم و ئازادی ده‌ربرینی بیر‌ورا
له ململانێی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
بۆرژوازی حیزبه کوردی و ئیسلامیه‌کان و پارێزه‌رانی فه‌رهه‌نگ و داب
ونه‌ریتی کۆن و خێڵه‌کی و کۆنه‌په‌رستی و دواکهووتوویی له کۆمه‌ڵگای
کوردستاندا. بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربرینی بیرورا‌و و ئه‌ندێشه له
کوردستاندا، ئه‌مرۆ له نوخبه‌یه‌ک و چه‌ند ده‌نگێکی ئازادیخواز و ره‌خنه‌گر
و رۆژنامه‌ی ئازاد و ههڵسوراوانێکی سیاسی و حیزبی تێپه‌ری کردوه‌و خه‌ریکه
ریگا و ره‌وه‌ندی کامڵ‌بوون و بوون به بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و
کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره و کاریگه‌ر ده‌برێت. به‌جۆرێک که بۆته قورسایی
و مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌یه‌کی هه‌ستپێکراو و گه‌وره بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
قۆرخکراو و پارێزه‌رانی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی و خێڵه‌کی و دواکه‌وتوو له
هه‌رێمی کوردستاندا. ده‌سه‌ڵاتێک که نزیک به دوو ده‌یه‌یه له‌ژێر چه‌تری
ئه‌م پیرۆزی و سه‌روه‌ری و هێڵهسورانهدا سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان
به تاڵان ده‌به‌ن و مفت ده‌یخۆن. بۆ پاراستنی هێڵه‌سوره‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
گه‌نده‌ڵ و میلیشیایی و خێڵه‌کی و بیر ته‌سک و کۆنهپارێزهش، ده‌کوژن
و ده‌برن،شه‌ری ناوخۆ به‌رپاده‌که‌ن وپهلکێشی سوپای تورکی و پاسداری
ئیرانی و گاردی کۆماری رژێمی به‌عس ده‌کن بۆ ناو کوردستان و به سه‌روه‌ری
و سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی ناوده‌به‌ن،رفاندن وترس وتۆقاندن و تیرۆر به‌رێده‌خه‌ن،ده‌می
ئازادیخوازان و رۆژنامه‌و ره‌خنه‌گران و نوسه‌ران ده‌به‌ستن،فه‌رهه‌نگ
و داب ونه‌ریتی دواکه‌وتوویی خێڵه‌کی و ئاینی و ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی
زیندوده‌که‌نه‌وه و به‌هێزی ده‌که‌ن، ده‌چنه پشتی مه‌لا و گروپه
ئیسلامییه تیرۆریسته‌کانی فکر و جه‌سته تا ئازادی ده‌ربرینی بیر‌ورا
سهرببرن و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات و ئایین و ئیسلام بکه‌نه حه‌رام
و به‌ری پێبگرن.
پێش په‌ره‌گرتنی ناره‌زایه‌تیه‌کان و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان مه‌لا
وگروپه تیرۆریسته ئیسلامییه‌کانی پاره وه‌رگر و سه‌ربه کۆماری
ئیسلامی و عه‌ره‌بستانی سعودی و مقاشی ده‌ستی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردی بۆ به‌کارهێنانیان له به‌رامبه‌ر هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی
ئازادیخواز و مه‌ده‌نیدا، ئه‌رکی سه‌رکوتکردن و پاشه‌کشه‌کردن به
بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربرینی بیر‌ورا و ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات و ئایین
و ئیسلامیان گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازی کوردستان و رۆشنبیران و نوسه‌ران و رۆژنامه و رۆژنامه‌نوسانی
ئازاده‌وه وه‌ڵامیان پیدرایهوه و ناکام مانه‌وه. لێره‌شه‌وه له به‌رامبه‌ر
گه‌شه و په‌ره‌گرتنی زیاتری ئه‌م بزووته‌وه ئازادیخوازییه ئیتر
مقاشبهدهست و هیزی راسته‌وخۆی پشتی هێرشی مه‌لا و ئیسلامیه‌کان که
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردییه ئاشکراتر مه‌رام وهێرشه‌کانی خۆیان
بۆسه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئاشکرا تر نیشاندا و
راسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ریدا وه‌ستان. ده‌ستیان دایه تیرۆر و تۆقاندن
و راگه‌یاندنی حه‌مله‌یه‌کی دواکه‌وتوو و سواو به‌مه‌به‌ستی چاوترساندن.
وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان و کارتێکی سوتاو ده‌ستیان دایه
تاوانبارکردنی جه‌ماوه‌ری نارازی و رۆژنامه ئازاده‌کان و رۆشنبیران و
ناره‌زایه‌تییه‌کانیان دژ به تیرۆر و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان،
به تابوری پینج و ده‌سیسه‌ی سیاسی و ئه‌حزابی تر و به مه‌ترسیدار بۆ
سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ریه‌کانی سه‌رۆک و پارتی سه‌رکرده
و حکومه‌ت وکورد له قه‌ڵه‌میان دان. به‌ڵام په‌ره‌گرتنی ناره‌زایه‌تیه‌کان
ودرێژهکێشانیان تا ئێستا و ناکام مانه‌وه و سه‌ره‌گێژه‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردی له به‌رامبه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه نارازییهدا ئه‌و
راستیه ده‌سه‌لمێنن که خه‌لکی کوردستان چیتر گوێگری ئه‌و شێوازه
دواکه‌وتوو و تۆقێنه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران نین و پولێکی قه‌ڵب ناکات له‌لایان.
خۆیان ئیتر به‌شێوازێکی تر به ئاسۆ و له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لک
و ئازادیخوازی و پێشکه‌وتنخوازییه‌وه وه‌ڵامی خۆیان به‌م هێرشانه
دایه‌وه و به‌ردوامیش ده‌یده‌نه‌وه و تا به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی
کۆتایی ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه درێژه به‌هه‌وڵ وخه‌باتی خۆیان
ده‌ده‌ن.
16\5\2010
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|