وه‌ڵامى به‌کۆمه‌ڵ
زمانی زبر و ناوزرٍاندن کاریگه‌ری نابێت.

شوان سدیق
له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه تا ئێستاش له‌لایه‌ن زۆرێک له
رۆژنامه‌نووس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات، به کۆمه‌ڵ له‌رێگای
په‌یوه‌ندییه بابه‌تییه‌کانیانه‌وه هه‌ر جاره و هێرشی قه‌ڵه‌م گه‌ری
ده‌که‌نه سه‌ر که‌سێک یان که‌سایه‌تییه‌ک به‌بیانووی جۆراو جۆر ئه‌م
هه‌ڵمه‌ت و "گه‌له‌کۆمه"ی که قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانی حیزبی ده‌سه‌ڵات،
له رێگای ئۆرگانه که‌م خوێنه‌ر و که‌م بینه‌ر و بیسه‌ره‌کانیانه‌وه
ده‌ستیان تێداوه، به‌ده‌رنییه له‌و هێرشانه‌ی خۆیان ناویان ناوه "نه‌زۆرک"
یاخوود ئیعتیبار وه‌رگرتن له زمانی زبر و که‌رامه‌ت رووشاندنی که‌سێک
که خۆیان گوته‌نی نه‌یار.
هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنه‌کانی حیزب تاقم و لایه‌نگره‌کانیان ره‌نگدانه‌وه‌ی
واقیعی خۆیانه‌و دوورنیه له‌وه‌ی که ئه‌مه‌ش پێی بڵێی له‌ده‌ره‌وه
هێناوییانه نه‌خێر پێره‌وکردنی ئه‌و سیستمه‌ی خۆیانه که ساڵه های
ساڵه له‌سه‌ری رێده‌که‌ن، ئه‌وه‌تا رۆژنامه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێکی
زۆریان ته‌رخانکردووه، بۆ وه‌ڵامی رۆژنامه و ئۆرگانه‌کانی دی که‌چی
چه‌ند گۆشه‌یه‌کیشیان ته‌رخانکردووه، بۆ که‌سانێک بۆئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی
که‌سانێک ببنه‌وه که خۆیان ده‌یانه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک هه‌رجاره
و وه‌ڵام به‌توندی وه‌ڵام به‌تێک شکانی هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی که
ره‌وش ناشرین ده‌کات و پیرۆزییه‌کان له‌ناو ده‌بات، ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌ستن.
خۆ ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنێکی به‌ده‌ر له هیی خۆیان، هه‌رجۆره هه‌والێک
یان ریپۆرتاژێک ئه‌گه‌ر بۆچوونی که‌سێکیش بێ بڵاو بکاته‌وه، ئه‌وا ئه‌وان
بێ‌شک ده‌بنه ته‌ره‌فی وه‌ڵامدانه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌کانیان،
وه‌ک ئه‌وه وایه که‌سێک ده‌رزی پێداچه‌قاندبن ئه‌وان سوژه‌نت پێدا چه‌قێنن.
کاتێکیش کار ده‌گاته گفتوگۆ‌و قسه‌کردن له‌سه‌ر نووسن یان هه‌ر بوارێکی
رژنامه‌گه‌ری ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه قه‌ڵه‌مه‌کانیان بۆ دژایه‌تیکردنی
ئازادیخوازان و داکۆکی که‌ران له مافی مرۆڤ و چینی به‌ش خوراو، ده‌که‌ونه
گروگاڵ و ده‌یان هه‌ڵمه‌تی ساخته‌کاری و دوور له زمانی گفتوگۆ به‌روویدا
ده‌گرنه‌به‌ر.
یان زۆرجار بۆ وه‌ڵامی زانیارییه‌ک و پشتراستکردنه‌وه‌یه‌ک به‌رپرسانی
حیزبی ده‌سه‌ڵات و حکومی هیچ وه‌ڵامێک ناده‌نه‌وه که‌شایه‌نی باس بێت،
که‌چی کاتێک تۆ کاری خۆتت کردووه، ئه‌وان به‌عه‌یبی ده‌زانن وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه،
جگه له‌وه‌ی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه دواتر به‌مه‌ش ناوه‌ستنه‌وه له‌رێگای
که‌سه دیاریکراوه‌کانیان، رێگای هه‌ڵمه‌تی بابه‌تیانه‌ی خۆیان ده‌گرنه
به‌ر بۆ لێدان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی رابردووی شه‌خسییه‌تی ئه‌وه‌ی خۆیان
بیانه‌وێت.
سه‌یر له‌وه‌دانه‌ماوه ئه‌م که‌سانه بۆ واده‌که‌ن یان قسه زبری و
زمانی ئاخافتنیان بۆ وای لێ هاتووه، چونکه ئه‌وان له مێژه له‌سه‌ر
ئه‌وه راهاتوون، ئه‌وه له‌وانه‌یه نه‌وه‌یه‌کی تازه وای لێ حاڵیی
بن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان مێژوویه‌کی دوورودرێژییان له هه‌ڵمه‌تی
شۆرشگیرانه‌ی راگه‌یاندن هه‌یه، هه‌ر کات دۆخه‌که‌یان به‌دڵ نه‌بووبێت
یان که‌سانێکییان لێ جیابووبێته‌وه، که‌توونه‌ته وێزگه‌ی یه‌کتر به‌رووی
به‌رانبه‌رکانیان.
که‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ستی پێده‌کرێت ئه‌و وه‌ڵامی به‌کۆمه‌ڵ و
زمان زبرییه‌ی به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنه
ئازاده‌کان له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت،
به‌ده‌ره له ئه‌خلاقییاتی نووسین و ئیتیکی رۆژنامه‌گه‌ری، هه‌روه‌ها
دووریشه له‌له‌و رۆحێیه‌ته دیموکراسییه‌ی که حیزب بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێت لێی بێده‌نگ بی به‌رووی ئه‌م شێوه په‌یڤانه ئه‌ویش
بێده‌نگی بنوێنرێت، چونکه کاریگه‌ری ئه‌و تۆی نابێ و دواجار داکۆکیکار
له‌به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و مرۆڤه بێنازه‌کانی
نیشتمان ده‌یبه‌نه‌وه.
shwansdiq@yahoo.com
|