په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١١

وەڵامی (کەمپینی راپرسی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان) بۆ د.عەبدولکەریم زێدان.



ئەمینداری گشتی دەستەی زانایانی موسڵمان و زانای ئاینی ناسراو د.عەبدوالکەریم زێدان لە وتەیەکدا دابەش بوونی عێراق و جیابوونەوە لێی بە حەرام داوەتە قەڵەم و رایگەیاندووە کە سزای شەرعی جیابوونەوە لە عێراق کوشتنە ، هەروەها رایگەیاندووە (( ئه‌وه‌ى هه‌وڵى جیابوونه‌وه‌ و دابه‌شکردنى عێراق بدات مورته‌ده‌ چونکه‌ به‌ گوێى دوژمنانى کردووه )) .


ئێمە لێرەوە وەک کەمپینی راپرسی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان رایدەگەیەنین ،ئامانجمان ئەنجامدانی راپرسیە لە کوردستان ، لە راپرسی نافەرمی ساڵی 2006 دا، کە بزووتنەوەی ریفراندۆم لە کوردستان ئەنجامی دا 99%خەڵکی کوردستان دەنگی بە جیابونەوە دا ، وە کەمپینەکەی ئێمە تێدەکۆشێت بۆ بە پراتیک کردنی ئەنجامی ئەو راپرسیە .


ئەگەر ناوبراو پێی وایە 99% ی گەلی کورد مورتەدە و هەقی کوشتن دەداتە نەیارانی دیاریکردنی چارەنووسی ، ئەوا جیاوازی لە نێوان ئەو و بەعسییەکان ناکەین ،پێمان وایە ئەم فتوایە دژ بە هەموو پەیمانامە نێو دەوڵەتییەکانە و فتوایە بۆ ئەنجامدانەوەی جینۆساید بەرامبەر بە ویستی 99%ی خەڵکی کوردستان ، لێرەوە داوا لە ناو براو دەکەین بە پەلە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات .


کەمپینی راپرسی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان
28\1\2011
کوردستان - هەولێر