٥\٦\٢٠٢٤
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
وەڵامی وەزارەتی
ناوخۆی بەریتانیا
سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ
رواندا.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وەڵامی نامەیەکی نارەزایەتیی فیدراسیۆن
و رێکخراوەکان دەداتەوە
سەبارەت بەناردنی پەنابەران بۆ
رواندا.
لە نامەیەکی نارەزایەتی هاوبەشی فیدراسیۆن وچەند ڕێکخراوی داکۆکیکار لە
مافەکانی پەنابەران لە ١٦ئایاری ٢٠٢٤ لە خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی
بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاراستەیانکرا دژ بە پلانی ناردنی
پەنابەران بۆ
رواندا .کە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمرۆ بۆ نارەزایەتی
دەربرین بەرامبەر بە پلانی ناردنی پەنابەران بۆ
رواندا خۆپیشاندان
دەکەین و جێگای قبوڵ نییە کە حکومەتی بەریتانیا ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی
رواندا کردبێت و یاری بە ژیانی ئەو پەنابەرانە بکات...".
هاوکات لەنامەکەدا هاتووە "ئێمە داواتان لێدەکەین ڕێز لە مافی هەموو
پەنابەران بگرن، و یاری بە داهاتوویان نەکەن لە کاتێکدا کە زۆرێك لە
پەنابەران لە وڵاتانێک هەڵدێن کە بەدەست شەڕ و
توندوتیژیی دەناڵێنن،
بەریتانیا نابێ ژیانی ئەو کەسانە بخاتە مەترسییەوە...".
هەروەها داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات کە "پلانی
رواندا ڕابگرن. ●
ڕێکەوتنەکەتان لەگەڵ حکومەتی
رواندا ڕابگرن. ● ئازادکردنی دەستبەجێی
سەرجەم پەنابەران لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن. ● مافی مانەوە لە
بەریتانیا بدرێت بە هەموو پەنابەران.".
لە وەلامی نامەکەی فیدراسیۆن و رێکخراوەکاندا، وەزارەتی ناوخۆ هاتووە"
جموجۆڵی زۆری کۆچبەری نایاسایی، کە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە ڕێکدەخرێت،
دەبێتە بارێکی گران بەسەر سیستەمی نێودەوڵەتی پەنابەرییەوە! هاوبەشی
کۆچ و گەشەپێدانی ئابووری بەریتانیا MEDP لەگەڵ
رواندا ئامڕازێکە لە
پلانێکی گەورەتر و فراوانتری حکومەت بۆ وەستاندن و پەکخستنی ئەو
بازرگانیە خەراپ و پیسە، کە قاچاخچیەکان دەکاتە ئامانج و ئەو شێوە
بازرگانییەیان تێکدەشکێنێ لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە هاوکاری نێودەوڵەتی
و شێواز و تاکتیکی تازە و تێکدەرانە...".
هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەدەکات بە" شکەستهێنان لەو هەنگاوەماندا
تێچووی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت - بە پێی هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی
یاسای کۆچی نائاسایی، تێچووی شوێن و حەوانەوەی داواکارانی پەنابەریی
هەتا ساڵی ٢٠٢٦ دەگاتە ١١ ملیار پاوەندی بەریتانی لە ساڵێکدا. بۆیە
ئەوەیان تەنها بەلابردن و نەهێشتنی نیشتەجێبوونی کۆچبەرانی نایاسایی لە
بەریتانیادا دەهێنرێتە دی. ئایا ئێمە دەتوانین سنوورەکانمان کۆنترۆڵ
بکەین و ژیانی خەڵک لە دەریادا ڕزگار بکەین؟...".
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەش دەڵێت" سەرنجی حکومەت ئێستا لەسەر هێنانە بواری
جێبەجێکردنی ئەو
رێکەوتننە یان جێبەجێکردنی هاوبەشیی لەگەڵ
رواندایە
بۆ ئەوەی بتوانین گەشتە ئاسمانیەکان دەست پێبکەین. بۆیە تا زووتر دەست
بکەین بە گواستنەوەی خەڵک بۆ
رواندا، ئێمە خێراتر دەتوانین مۆدێلی
بازرگانیی باندە قاچاخچیەکان تێکبدەین و لە ناوی بەرین و هەروەها
نیشانیش بدەین کە ئیتر ئەنجامدانی گەشتی مەترسیدارجو نائاسایی و
ناپێویست بۆ بەریتانیا بژاردەیەکی باش و دروست نییە بۆ چوونە ناو
سیستەمی پەنابەریی بەریتانیاوە! ...".
دەقی نامەکەی وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیا.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێڕاقی
5 Caledonian Road, Lonon, N1 90x
DECS Reference: TRO/1147274/24
ئازیزانم: فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێڕاقی
سوپاس بۆ نامەکەتان لە ١٦ی ئایار سەبارەت بە هاوبەشی کۆچ و گەشەپێدانی
ئابووری بەریتانیا
MEDP لەگەڵ
رواندا. هەروەها من دڵنیام کە ئێوە
پێدەزانن کە وەزیری ناوخۆ ڕۆژانە بڕێکی زۆر نامە وەردەگرێت و هەر
بۆیەشە کە ناتوانێت بە شێوەیەکی شەخسی وەڵام بە هیچ نامەیەک بداتەوە کە
وەری گرتووە! ئەو ئیمێڵەی ئێوە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە و لە
لایەن بەرپرسێکی سیاسیشەوە وەڵام وەردەگرنەوە!
جموجۆڵی زۆری کۆچبەری نایاسایی، کە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە ڕێکدەخرێت،
دەبێتە بارێکی گران بەسەر سیستەمی نێودەوڵەتی پەنابەرییەوە! هاوبەشی
کۆچ و گەشەپێدانی ئابووری بەریتانیا
MEDP لەگەڵ
رواندا ئامڕازێکە لە
پلانێکی گەورەترو فراوانتری حکومەت بۆ وەستاندن و پەکخستنی ئەو
بازرگانیە خەراپ و پیسە، کە قاچاخچیەکان دەکاتە ئامانج و ئەو شێوە
بازرگانیەیان تێک دەشکێنێ لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە هاوکاری نێودەوڵەتی
و شێوازو تاکتیکی تازەو تێکدەرانە.
شکەستهێنان لەو هەنگاوەماندا تێچووی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت - بە پێی
هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی یاسای کۆچی نائاسایی، تێچووی شوێن و
حەوانەوەی داواکارانی پەنابەریی هەتا ساڵی ٢٠٢٦دەگاتە ١١ ملیار پاوەندی
بەریتانی لەساڵێکدا. بۆیە ئەوەیان تەنها بەلابردن و نەهێشتنی
نیشتەجێبوونی کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیادا دەهێنرێتە دی. ئایا
ئێمە دەتوانین سنوورەکانمان کۆنترۆڵ بکەین و ژیانی خەڵک لە دەریادا
ڕزگار بکەین؟
وەک دەزانن، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی شاهانە (Assent Royal) بۆ بڕیاری
یاسای سەلامەتی
رواندا (یاسای پەنابەریی و کۆچبەریی بۆ ساڵی ٢٠٢٤)
هاتە بواری جێبەجێکردنەوە کاتێک کە
رێکەوتنی نێوان بەریتانیا و
رواندا
لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤دا
واژۆ کرا!
ئەو رێکەوتنە نێودەوڵەتیە یاساییە لەگەڵ
رواندا کە لە ٥ی دێسەمبەری
٢٠٢٣ دا ئیمزا کرا، بە شێوەیەکی فەڕمی باس لە ئەنجامەکانی دادگای باڵا
دەکات بە هێنەکایەی ڕێوشوێنێک کە ڕوونی دەکاتەوە کە
رواندا کەس
ناگەڕێنێتەوە بۆ وەڵاتێک کە نا ئارام و جێی مەترسی بێت بۆ سەرژیانی
کەسەکە.
بە پێی ئەو رێکەوتنە،
رواندا هەستاوە بە بەهێزکردنی یاسای پەنابەریی
گشتی لە ڕێگەی دەرکردنی یاسایەکی ناوخۆیی و هەروەها درووستکردنی
دەزگایەکی تانەدانی پەنابەریی بۆ ڕەچاوکردنی تانەدانی تاکەکەسی لە
بەرامبەر هەرداواکارییەکی پەنابەریی کە ڕەتبکرێتەوە. ئەو دەزگایە دوو
هاوسەرۆکی دەبن کە یەکێک لە
روانداو یەکێکیش لە وەڵاتێکی
کۆمۆنوێلسەوەیە. هەروەها دادوەرەکانی تێکەڵەیەک دەبن لە نەتەوە
جیاوازەکان. ئەو دەزگایە دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە یەکلایی کردنەوەی
کۆتایی داواکاریەکانی پەنابەریی بابەتیانەو بێلایانە دەبن.
هەروەها ئەو
رێکەوتنە ڕۆڵی لیژنەی سەربەخۆی چاودێری بەرزدەکاتەوە، کە
ئەو لیژنەیە دڵنیایی دەدات بە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ئەرکەکان بە
پێی ئەو رێکەوتنە، هەروەها ئەو لیژنەیە هێزێکی تەواوییشی هەیە بۆ
دیاریکردنی ئەو شوینانەی کە ئەولەویەتیان هەیە بۆ چاودێری کردن! ئەو
ئیتیفاقیە شانبەشانی یاسای سەلامەتی
رواندا کاردەکات. کە ئەو یاسایەش
دڵنیایی دەدات کە وەڵاتی
رواندا سەلامەتە کە پەنابەری بۆ بهێنرێت!
ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە دەبێ یاسادانەران مامەڵە لەگەڵ
رواندادا وەک
وەڵاتێکی سەلامەت بۆ پەنابەران بکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پەنابەری بۆ
بگوێزرێتەوە!
یاسای سەلامەتی
رواندا، گرفت و ئاستەنگی ناپێویست سنووردار دەکات و لە
هەمانکاتیشدا دەسەڵات و توانا دەداتە یاسا دانەران و دادگاو دادگا
باڵاکان بۆ ئەوەی، کە سەررەڕای ئەو پارێزبەندیانە کە لە
رێکەوتنەکەدا
هەن، ئەو داواکاریانە لەبەرچاوبگرن ئەگەر بەڵگەی سەلمێنەر هەبوو کە
گوایە رواندا سەلامەت نییە بۆ تاکە کەسێک لەبەر هەندێک باردوخی تایبەت بە
کەسەکەوە. بەڵام ڕێگە بە داواکارییەک نادرێت کە بڵێت یان گوایە وەڵاتی
رواندا لەوانەیە تاکە کەسێک لە
روانداوە بگوێزێتەوە بۆ وەڵاتێکی تر بە
پێچەوانەی ئەرک و فەرمانە نێودەوڵەتیەکانی.
رێکەوتنەکە ئەو مەترسیەی
لابردووە! داواکاری کەسێک بۆ وەستاندنی گواستنەوەیان تەنها کاتێک گوێی
لێدەگیرێت کە ئەو کەسە بتوانێت بیسەلمێنێت کە گواستنەوەیان مەترسی
ڕاستەوخۆ و جدی دادەنێت لەسەر ژیانی ئەو کەسە!
یاساکە زیاتر پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە کە تەنها وە بە تەنها وەزیری
تاج (Minister of the Crown) دەتوانێت بڕیاری ئەوە بدات کە ئاخۆ
بەریتانیا پابەند دەبێ بە ڕێکارێکی کاتیی کە دادگای ئەوروپا بۆ
مافەکانی مڕۆڤ دەریکردووە!
سەرنجی حکومەت ئێستا لەسەر هێنانە بواری جێبەجێکردنی ئەو
رێکەوتنەیە
یان جێبەجێکردنی هاوبەشیی لەگەڵ
رواندایە بۆ ئەوەی بتوانین گەشتە
ئاسمانیەکان دەست پێبکەین. بۆیە تا زووتر دەست بکەین بە گواستنەوەی
خەڵک بۆ رواندا، ئێمە خێراتر دەتوانین مۆدێلی بازرگانیی باندە
قاچاخچیەکان تێکبدەین و لە ناوی بەرین و هەروەها نیشانیش بدەین کە ئیتر
ئەنجامدانی گەشتی مەترسیدار و نائاسایی و ناپێویست بۆ بەریتانیا
بژاردەیەکی باش و درووست نیە بۆ چوونە ناو سیستەمی پەنابەریی
بەریتانیاوە!
جارێکی تر سوپاستان دەکەین بۆ کاتی نووسین و هەروەها من هیوادارم کە
ئەو وەڵامە هەڵوێستی حکومەت ڕوون بکاتەوە!
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان
تیمی هاوبەشی کۆچ و گەشەپێدانی ئابووری
|