١٥\٣\٢٠١٦
وەڵامی
وەزیری ناوخۆی هەنگاریا بۆ داواکارییەکانی فیدراسیۆن.
دوای ئەوەی ڕۆژی ٨دیسامبەری ٢٠١٥وهفدێکی سکرتارێتی فیدراسیۆن سهراسهریی
پهنابهرانی عێراقی که پێک هاتبوو له(ئاسۆ گۆران و دهشتی جهمال)
له گهڵ بهرێز (Andrea Norman -
Walker) کۆنسوڵی یهکهم له باڵۆێزخانهی ههنگاریا لهلهندهن
وبهرپرس له بهشی پهنابهران و کۆچکردوان سهبارهت به کێشه
گیروگرفتهکانی پهنابهرانی کوردو عێراقی له ههنگاریا کۆبوونهوه و
چەند داواکاریەکیان خستە ڕوو لەوانە ژمارەیەک لەوپەنابەرە کوردانەی لە
گرتوخانەکانی هەنگاریا راگیراون هەروەها دۆخی پەنابەران لەکمپەکاندا
..دوایی بەدوادا چون لەلایەن حکومەتی هەنگاریا،وەزیری ناوخۆ لەبودا
بێستەوە بەم شیوەیە وەڵامی فیدراسیۆنی دایەوە:
"دەسەڵاتدارانی هەنگاریا ٥ کەس لەو لیستەی ئێوە پیشکەشتاکردوە دۆزیوە:
١-ئاریان ڕەمەزان هەر کە گۆێزراوەتەوە بۆ ناوەندی پرسگەی بیسک ون بوە
لەبەرواری ٢٤/١٢/٢٠١٥.
٢- عەبدول عەزیز زەنگەنە لەبەر ئەوەی تەمەنی لەخوار ١٨ساڵەوەیە
گۆێزاوەتەوە بۆ پەیمانگای پاراستنی مناڵان وئیستا ئەوە لە Karolyi
Istvan ە کە سەنتەرێکە بۆ مناڵان.
٣- قاسم محەمەد، پەیوەند ئەحمەد،بژار مغدید لەشڵتەری پارێزراون
وبارودۆخی پەنابەریان(مەبەستی ئەوەیە داوای پەنابەرییان نەکردوە) نیە
بەڵام بە نایاسایی لە هەنگاریا نیشتەجی بوون وە شەڵتەرەکە لەلایەن
پۆلیسەوە دەورە دراوە.
٤- لە بارەی باروگوزەرانی پەنابەرانەوە ئەم
کۆمەکانە بە پەنابەران دەکرێت:
• هەموو پێداویستیەکی بارو گوزەرانی پەنابەران لەلایەن حکومەت
هەنگاریاوە ئامادەکراوە بەپی یاساکانی یەکیتی ئەوروپا...
• هەموو ژەمەکان بەپێ ی ئاین وپیداویستی باری ژیانی دانیشتوان
ئامادەکراوە.
• ژەمەکان بەپی فرە زمانی ڕۆژانە پیشکەسدەکرێت.
• سێ ژەمە بەخورایی هەیە لەگەل هەموو بەرهەمەکان بەلاشن.
• جێگای خەو وپاک خاوین و جلوبەرگ پیداویستی بەخۆرایی دابینکراوە
• کارکەرانی کۆمەڵایەتی بە بەردەوامی یارمەتی وزانیاری دەدەن ئەوەی
پێویست بێ.
• کۆمیتەی هەنگاریایی ، هلسنکی هاوکاریی یاسایی دابین دەکات بۆ
دانیشتوانەکەی ئەوێ.
• نۆێنەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران
سەردانی شۆێنەکە ئەکەن و چاودێری حالەتەکە دەکەن ولەگەڵ پەنابەرەکان
قسەدەکەن.
دوایین خاڵ سەرانی پۆلیسی نیشتیمانی کێشەیان نیە گەر ئێوە (مەبەست لە
فیدراسیۆنە) سەردانی هەنگاریا بکەن پێویستە پێشترمۆڵەتی رێگە پێدراو
لەم ئەدرەسەی پۆلیسی ناوخۆ وەربگرن.
هیوادارام ئەم زانیاریانە بەس بێت.
وەزیری ناوخۆی هەنگاریا
تیبینی: ئەم نامەیە لەلایەن هاوژین رەشید تەرجەمە کراوە.
پاشکۆی ئەم هەواڵە لەم لینکە ببینە:
www.federationifir.com/ku/?p=647
١٤\٣\٢٠١٦
- لەندەن
فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|