په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٥\٢٠١٧

  وێڵ وێڵ.

ئەرسەلان مەحمود

بە یەك دەگەین و لە یەك ناگەین،
                 لە یەك ناگەین و بە یەك دەگەین،
بە یەك دەكەین و لە یەك ناكەین،
                 لە یەك ناكەین و بە یەك دەكەین،
بە یەك دەگرین و لە یەك ناگرین،
                 لە یەك ناگرین و بە یەك دەگرین،
بە یەك دەخۆین و لە یەك ناخۆین،
                 لە یەك ناخۆین و بە یەك دەخۆین،
بە یەك دەمژین و لە یەك نامژین،
                 لە یەك نامژین و بە یەك دەمژین،
بە یەك دەدەین و لە یەك نادەین،
                 لە یەك نادەین و بە یەك دەدەین،
بە یەك دەچین و لە یەك ناچیین،
                 لە یەك ناچیین و بە یەك دەچین،
بە یەك غەریب و لە یەك نائومێد،
          وێڵ وێڵ، وەك لاشەی سەر ئاو،
                 هەر دەڕۆین ئاوڕ لە چ نادەینەوە!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک