٢٩\٧\٢٠١٠
وێنەگرانى شارەکەم.

جەعفەر جەوهەر خدر
کارى وێنەگرى بەر لەوەى پیشەیەکى پارە پەیداکردن بێت،پیشەیەکى
هونەریە،وێنەگر دەبێت خاوەن خەیاڵێکى داهێنەرانەبێت و ئارەزوو و
سەلیقەیەکى زۆریشى هەبێت بۆ ئەم پیشەیە.
ئەوەى جێگەى داخە ئەمرۆ ئەم پیشەیە تەنها بەمەبەست پارەپەیداکردن پیادە
دەکرێت و زۆربەى وێنەگرانى ئەم سەردەمە(تازەپەیدابووەکان) بایەخ بەلانى
هونەرى ئەم پیشەیە هەرنادەن!وێنەگرى وا هەیە کە زانیارى لەسەر
کامیراکەى خۆشى نیە!یان دەبینین لەکاتى بووک گواستنەوەدا وێنەگر لە
دواى کەژاوەى بووک و زاوا لە سەر ئوتۆمبێ وێنەدەگرێ کە ئەمە دیاردەیەکى
زۆر دزێو و ناشرینە،لەلایەکى تریش ئاستى ڕۆشنبیرى زۆربەى ئەو وێنەگرانە
ئەوەندە نزمە ناتوانن بە شێوەیەکى جوان هەلسوکەوت لەگەل هاولاتیان
بکەن،وەهەروەها جیاوازى نرخى وێنەگرتن لەلاى وێنەگرەکانەوە واى کردووە
هاولاتى وەک کڕین و فرۆشتن مامەلە لەگەل وێنەگر بکات بەڵکو بەکەمترین
نرخ وێنەکەى بۆ بگرێت.
بەهۆى خزمەتگوازى گەشتیارى زۆرەوە لە شارى هەولێر ڕۆژانە چەندین میوان
سەردانى پارک و باغچەکان دەکەن و سەرسامن بەو پێشکەوتنە،بەلام هەبوونى
ئەو هەموو وێنەگرە ناشارەزایە لەو پارک و باغچانە و خراپى ماڵە کردنیان
لەگەڵ میوانان و ناڕێک و پێێکى لەجل و بەرگ و ئەتەکێتیاندا زۆرجار
میوانان بێزار دەکەن،وێنەگر وەک ئەوەى لە دەرگاى دیوەخانێکدا وەستابێ
دەڵێ (فەرموون فەرموون وێنەبگرن) کە ئەمەش زۆر دوورە لەپیشەى وێنەگرى
لە هیچ زەمانێکدا شتى وانەبووە!
دەبێت وێنەگران ڕوى گەشى شارەکەمان بە میوانان پێشانبدەن،هەڵسوکەوتیان
باشتر بکەن،نرخى وێنەگرتن کەمتر بکەنەوە لە ڕووى ئەتەکێت و ڕۆشنبیریەوە
کەمێک بایەخ بە خۆیان بدەن بۆ ئەوەى کاتێک میوانەکانمان دەگەڕێنەوە
شوێنى خۆیان بە شێوەیەکى باش باسى هەلسوکەوتى خەلکى ئەو شارە بۆ
میوانان بکەن،با هیچى تر بەهۆى چەند وێنەگرێکى خراپەوە ناوى وێنەگرە
کۆنە ئەزمووندارەکانیش لەکەدار نەبێ،چونکە ئەو وێنەگرە ئەزمووندارانەش
لە کارى ئەو جۆرە وێنەگرە خراپانە ڕازى نین.
با ئەو وێنەگرانە لە کاتى کارى وێنەگریدا کەمێکیش ڕەچاوى لایەنى هونەرى
ئەو پیشەیە بکەن.
jahfarxosnaw@gmail.com
|