په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

وێنەکان.

فه‌رهاد که‌ریم  


(1)
هۆلێکەو لەناوەراستی هۆلەکەش، مێزێکی درێژ دانراوە، دەوری مێزەکەش بەچەند مرۆڤێکی قەڵه‌و جیا جیا لە رەگەز دانیشتوون، لەلای چەپی مێزەکەش کوردێ وەستاوە، ئەوانەی لەدەوروبەری مێزەکە وەکو بۆق فووکراون وەکو رێویش چاویان بریوەتە کلاو و جامانەی کوردەکە...


(2)
لەهۆلەکە تابلۆیەک هەلواسراوە،تارمایی سیروسێوی رەنگ خۆلەمێشی لەگەل دووکەل وخوێن تێکەلاوە ،لەژێر تابلۆکە نوسراوە (وازم لێبێنە گولم بەس بم رەنجێنە گولم)*


(3)
هەیوانی خانوێکی نیمچە رووخاوە ،لە ژێر هەیوانەکە بێشکەیەکەو خوێنی لێدەچۆرێ،کۆترێکی سپیش لەسەر سینگی منالەکە هەلکورماوە :::


(4)
ئافرەتێک لە بەردەم چادرێکی خۆلەمێشی دانیشتووەو سەری هێناوەتەوە خوارەوەو،چاوی بریوەتە ئەو کۆترەی کە لە شەقەی بال دەداو لە سەر کراسە سوورەکەی چنراوە، چەند دلۆپە فرمێسکێکیش دەبینی بەسەر بالی کۆترەکە :::


(5)
گۆرەپانێکە ،مرۆڤێک دەبینی داو بۆ رەشۆلان دادەنێتەوە لەلای چەپی تابلۆکەشدا ،بەردێکی زل دەبینی ،لەپشت بەردەکەوە،لوولەی تفەنگێکت لێ دیارە کەللەی سەری ریشۆلە گرەکە نیشانەیەتی....


(6)
گەر لەدوورەوە تەماشای ئەو گۆرەپانە بکەین کە ئاوەرەکان پیاسەی لێ دەکەن ،هەر وەکو ئینسانی یەک قاچ دەبینرێن چونکە گۆرەویەکانیان تاکەو تاکە ::::


(7)
ژووری لە سێدارەدان رەش وسپی یە شۆرەشگێری لەسێدارەدراویش رەنگاورەنگ جەللادەکانیش خۆلەمێشی شورەشگێر بە زەردەخەنە مالئاوایی، جەللادەکانیش بە نینۆک و کەلبەی خوێناوی ئامادەباشی :::


(8)
رۆژ لە شێوەی گولەبەرۆژە. سەما لە شێوەی مەسینە .پێکەنین لەشێوەی کلاو. ماچ لەشێوەی هەلاتن ،خودا لە شێوەی نیوەشەو، ماچ دەمامکێکی رەنگاوڕەنگ::::: -
* رەفتارمان هەمیشە جوانە بەرامبەر دژمنانمان
رێزی تایبەتیم بۆ ئەو گۆرانیە جوانە هەیە ...

 

farhad4hamad@yahoo.com