٢٢\١\٢٠١٠
وێنه‌کانی مه‌لا مسته‌فا خه‌ریکه هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌دام بێزراو ئه‌بێت.

عامر سابیر
مه‌سعود بارزانی و قه‌بیله‌که‌ی وه له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر (مه‌لا
مسته‌فا)یان خۆش ئه‌وێت و دڵسۆزن بۆی، ئه‌وا پێویسته هه‌ر له دیوه‌خانه‌که‌ی
کوردستانه‌وه له هه‌ولێر که پێی ئه‌ڵێن په‌رله‌مان، ده‌ستپێبکه‌ن و
هه‌رچی وێنه و په‌یکه‌ری مه‌لا مسته‌فا هه‌یه له شوێنه گشتییه‌کاندا،
کۆیبکه‌نه‌وه و لایبده‌ن، وه له جێگه‌ی ئه‌مه بچن له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی
یان له گونده‌که‌ی خۆی یان له هه‌ر شوێنێک که پێیان خۆشه، خانۆچکه‌یه‌ک
له شێوه‌ی مۆزه‌خانه‌دا دروستبکه‌ن و هه‌رچی شتێکی هه‌یه و پێیان
خۆشه و به پێویستی ده‌زانن کۆیبکه‌نه‌وه و تیایدا دایبنێن، هه‌ر له
پێڵاو و چۆغه و پشتێنه‌که‌ی تا سبیل و خه‌نجه‌ر و جامانه‌که‌ی، تا هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه به زمانه جیاجیاکان، تا هه‌موو ئه‌و
نامانه‌ی بۆی نووسراوه یان نووسیوێتی.
مه‌سعود بارزانی و ماڵباته‌که‌ی و پاره‌خۆره‌کانیان، ئازادن که له
ماڵه‌کانی خۆیان یان له ژوور و ئۆفیسی حیزبه‌که‌یان هه‌رچه‌ندی پێیان
خۆشه ڕه‌سم و په‌یکه‌ری مه‌لا مسته‌فا گه‌وره بکه‌ن و دایبنێن، به‌ڵام
مافی ئه‌وه‌یان نییه که له شوێنه گشتییه‌کاندا پیسه‌پێنن، له
دائیره و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ره‌سمییه‌کاندا دایبنێن و هه‌ڵیواسن
ئه‌وان ئازادن له‌وه‌ی که مه‌لا مسته‌فا (که پێیان وایه گه‌یه‌نه‌ر
و هۆکاریانه به ده‌سه‌ڵات و کورسی پڕ گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆیان) چه‌نده
گه‌وره‌یه له لایان، باوکی ڕوحیانه، ڕیبازیانه، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان
نییه به ناوی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئه‌م قسانه بکه‌ن.
ئه‌ڵێن نێچیرڤان بارزانی خه‌ریکی ڕیفۆرمه له‌ناو پارتیدا، به‌ڵام یه‌کێک
له ڕیفۆرمه سه‌ره‌تاییه‌کان که نێچیرڤان بیکات، له‌کۆڵکردنه‌وه و
لادانی ئه‌م ڕه‌سمانه‌یه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی کوردستان له شوێنه
گشتییه‌کاندا.
تۆ بڵێی نێچیرڤان زیاتر له مه‌سعود دڵسۆزی مه‌لا مسته‌فا بێت و د‌رکی
به ڕاستییه‌کان کردبێت و ئه‌م چاکه‌یه له‌گه‌ڵ باپیریدا بکات و ڕه‌سمه‌کانی
له شوێنه گشتییه‌کاندا کۆبکاته‌وه و لایبدات؟
21/1/2010
asabir79@hotmail.com
|