په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠١٣

وێنە رووداوەکانی گوندی کارەبەگ!


وشەجاڕ        


سەرم داخستبوو و بە کۆڵانەکانی گوندەکەماندا ئەڕۆیشتم! کتوپڕ گولەیەکی وێڵ بە لاما ویزاندی! یەکێکی تر بەدوایدا! ئەوە سێ! ئەوە چوار! چل‌چلە، تۆ بڵێ دۆشکا! بەشی گرد؟بوونەوەیەک گولله!


- فیزی کرد!
- فیزی کرد!
- فیزی کرد!
- فیزی کرد!


هەموویان لەدەوری دارتێلێک "کۆ"؟ بوونەوە! وەک بڵێی بەنیازی حەج بن و ئەو دارتێلەیان لێ بووبێتە کابە! بەرە بەرە زۆرتریش بوون! گرد؟بوونەوەیەکی هێمنـ، ببورن هەژارانە و پیاوانەی خێڵی هەڵدراوەکان!


سەرەتا وامزانی بەو چلەی هاوی، ببورن بەو زوقمی زستانە، لە دەست چل‌چلە هەڵاتوون؛ بۆ گیان دۆشکا! وامزانی بەو گەرم، بەو زوقمە خوا غەزەبی لێگرتوون! یانێ من حکومەت بوایەم هەر لەوێدا؛ خوا، ببورن شەوە، نەوەڵا کارەبێ‌با ئەیگرتم!


گرد؟!بوونەوەی بوونەوەران دەستیپێکرد!


- کاکە ئەوە چ قەوماوە!
- وەڵا سێرکتەکەمان فیزی کردیە!
- هەی سێرکێتی ... لەخۆبایی! هەتیو بۆ فیز و فەلاسقە بەو خەڵکە "ڕەش" و "ڕووت"ە دەفرۆشی؟! ها؟!


زۆر قەڵس بووم! پێیشم نەدەوێرا! جا کێ بە "کارە" بەگ دەوێرێ؟! گەرچی بایشی تێدا نەبێ، بەڵام پیاو هەر دەترسێ بیگەزێ! زۆر قەڵس بووم! ویستم دۆعایەکی شەڕڕڕی سێگۆشی لێ؟! بکەم؟! بەڵام ئاخر چ بڵێم؟ چۆن داد بەرمە بەردیوانی خودا؟! بڵێم سرکێت هەتا ماوی نەحەسیتەوە؟! بڵێم یاڕەببی لەپێیە ٣٠ کەڕەت هەڵیدەیتەوە؟! یان بڵێم تا ماوی کارە،با و ڕووناکی نەبینی؟!


ئاخر سرکێت، وەکوو حەزرەتی شێخ ڕەزا ئەفەرمێ: "پێم بڵێ بیکوتمە کوێت؟!"


یەکێکیان تێدابوو بە خەم،خۆر و شت هاتەبەرچاوم! وتم کاکە تۆ لە ڕۆ؟شەونامەنووس و شتی وا دەچی، ئەرێ نازانی ئەم ک،...ک،...ک...رەبایە کەی چاک دەبێ؟


چ بڵێ باشە؟!


- وەڵڵە‌ه برام دەرێن ئەعمەد ئیسماحیل لە "ێین"ڕا موەلیدەکی هینایە، هەتا دهۆکێش هاتییە! بەس لە جادەی دهۆکێ پارچەکی لە تڕێلەکەی بەربوویتەوە!
- ئەی کاکە نازانی ئەم تڕێلە بۆچی هەتا نەگەشتە دهۆک، ئەم پارچ، ئەم بایە لێ نەبووەوە؟!
- چا دەبی ئینشائەڵڵاە.


هەرکەسیان لەحەنای خۆیەوە دارێکی لە گوێلاکی دارتێلە موقەددەسەکە دا و هێمنـ، ببورن هەژارانە کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا!


شوانە دار،ببورن کاربەدەستەکانی کارەبێ‌با بڵاوەیان کرد! گولله وێڵەکان مت مت، گەڕانەوە ناو فیشکەلۆخ! دڵیان خۆش بوو پەمپێکیان لە سێرکێتە شەلەکە داوە و بایان کردۆتەوە گیسکە شەلەکەی وڵا؟!گەڕەک!


بەڵێ ئازیزان! ڕۆژانە دەیان گردبوونەوەی هەژارانەی لەو چەشنە، لە کۆڵانەکانی وڵاتی جاڵجاڵ لەلایەن شوانەکانی جاڵجاڵ شوانەکانی کارەشەلەکانەوە ساز دەکرێت و کەچی ماڵاتە زیانەخورۆکەیان هەر فیز دەکات بە سەر؟یانەوە و لەسەریاندا و کومێدیاکان و دەزگاکانی تێگەیاندن و تێگیراندنیش بەردەوام وەکوو پلانێکی نوێی وەزارەتی دا-مەرزان،ببورن دامرکاندن، باسی پیشەی پیرۆزی شوانیەتی دەکەن!


کۆمێدیاکانی گوندی جەجاڵووکە بەردەوام باس لەوە دەکەن کە "کارە"بەگ بەنیازی سەفەری بەغا و بەسرەیە! کەچی "کا؟رە"بەگ لەسەر ویل دەڕوات و کەس نازانێ کەی دەگاتەجێ!


ئامارەکانی دەزگای وشەجاڕیش باس لەوە دەکەن کە؛ ١٢٠٪ دانیشتووانی گوندی جاڵجاڵووکە شوانن و خۆ بە پیاوە چل‌پەلەکەش ناگۆڕنەوە و کەچی کارەبەگ و سرکێتەکانی لەسەریاندا و بەسەریاندا هەر فیز دەکەن!


ئێرە دەنگی وڵاتی جاڵجاڵووکەیە!

 

ماڵپه‌ڕی وشەجاڕ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک