٩\٢\٢٠١٠
وێنه‌که‌ی باوکم.
ناوه‌ندی داهێنانی فیلمی
کوردی
فیلمی"وێنه‌که‌ی
باوکم" له نوسین و ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری فیلم کار ئالان ئه‌مین ه،
وه له 23/1/2010 کاری وینه‌گرتنی ده‌ستی پێکردووه ئه‌م به‌رهه‌مه
کارێکی هاوبه‌شی چوار کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی فیلمن ئه‌وانیش: (ناوه‌ندی
داهێننای فیلمی کوردی، ڕیڵ فیلم پرۆدوکشن، فلاش فیلم پڕۆدوکشن و پرۆ
کام) ن، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که 14/2/2010 کاری وێنه‌گرتنی ته‌واو بێت.
ئه‌م فیلمه ماوه‌ی ساڵ و نیوێک ده‌بێت ئالان ئه‌مین به هاوبه‌شی دوو
نوسه‌ری تری به‌ریتانی ستیڤ باڵشۆ و ئه‌توسا پاجاند سه‌رقاڵی نوسینی
سکریپته‌که‌یه‌تی و له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو دا کاری (پری پرۆدوکشن)
خۆ بۆ ئاماده‌کردنی بۆ کراوه‌و کرو یه‌کی 28 که‌سی کاری(پرۆدوکشن) وێنه
گرتن و (پۆست پرۆدوکشن)ی ڕاده‌په‌ڕێنن.
فیلمی
"وێنه‌که‌ی باوکم" چیرۆکی ژیانی جاک ده‌گێڕێته‌وه که مناڵێکی ته‌مه‌ن
12 ساڵانی به‌ریتانی یه که باوکی به جێی دێڵێت و ده‌ڕوات بۆ عێراق
بۆ شه‌ڕ وه‌ک سه‌ربازێکی به‌ریتانی، شه‌ڕی ڕزگارکردنی عێراق کۆمه‌ڵگای
به‌ریتانی ده‌کات به دوو به‌ره‌وه به‌ره‌کی له گه‌ڵ شه‌ڕه‌که‌دایه‌و
به‌ره‌که‌ی تر دژێتی ئه‌مانه هه‌موو کاریگه‌ری ده‌روونی له سه‌ر جاک
دروست ده‌که‌ن، به جۆرێک ژیانی پڕ ده‌بێت له روودای کتووپڕی وه‌ها
که ئه‌م مناڵه هه‌رگیز بیری لێنه‌کردونه‌ته‌وه، ئاشکرابوونی نهێنیه
یه‌ک له دوای یه‌که‌کان له ژیانی جاک دا جاک به مناڵی گه‌وره
ده‌که‌ن، ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها دیمه‌نی سه‌رنج ڕاکێشی تر خۆی بۆ جاک
حه‌شار داوه له فیلمی "وێنه‌که‌ی باوکم" دا دێنه بینین.
ئه‌م فیلمه به فۆڕماتی هێچ دی وێنه ده‌گیرێ له گه‌ڵ به کارهێنانی
لێنسی 35م‌م، سه‌رجه‌م فیلمه‌که به زمانی ئینگلیزی ده‌بێت و 45 ئه‌کته‌ر
به‌شداری تیا ده‌که‌ن، به هاوبه‌شی دوو ئه‌کته‌ری کورد.
ئه‌م فیلمه له سه‌ره‌تای مانگی ئازار دا کاری ئیدیتنگ و موزیک و ده‌نگی
ته‌واو ده‌بێت و ئاماده ده‌بێت بۆ ناردنی بۆ فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
و فیستیڤاڵه کوردیه‌کان.
"ئالان ئه‌مین" ئه‌م فیلمه خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێیه بۆ ئازاره هاوبه‌شه‌کان
و چونه ناو ژیانی مناڵان و گوێبیست بوونیانه تا بزانین چۆن ده‌رواننه
شه‌ڕێک که هه‌ر له مناڵیه‌وه په‌لکێشی ناو گڕ و بڵێسه‌ی خۆی کردوون.
"ئالان ئه‌مین" وێنه‌که‌ی باوکم هیواو ئاره‌زووه نادیاره‌کانی مناڵانه
که ئه‌مڕۆ ئاره‌زوی ئاشتیانه و سبه‌ی ده‌بنه هۆی درێژه پێدانی شه‌ڕێک
بۆ مان به جێماوه نه‌وه دوای نه‌وه.
کروی ئه‌م کاره پێکهاتوه له:
ئالان ئه‌مین/ ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌ر دایرێکته‌ر
ساندرا جاپمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م پرۆدوسار
ڕیچارد تۆماس/ به‌ڕیوه‌به‌ری وینه گرتن دی ئۆ پی
یاریده‌ده‌ری یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ر/ جه‌سیکا ڕاتکلیف
فۆکس پوڵه‌ر/ ستیفانی نوردحانسجا
ده‌نگ هه‌ڵگر/ لی شارپ
یه‌ریده‌ده‌ری کامه‌را/ ماریکا مککاولسکی
دووه‌م یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر/ سۆران عه‌بدولکه‌ریم
گافه‌ر/ ماتی‌و ریلی، عه‌زیز ڤۆرا
سپارک/ یونس عه‌زیز، سیم باڵا، بین و سینکلایر
فۆتۆگرافه‌ر/ کڵیفڵن برادی
چل وبه‌رگ/ لۆراین جۆنس
گریپ/ عه‌لی ده‌ربه‌نی
به‌ڕێوه‌به‌ری کاست/ بورهان موهه‌مه‌دی
|