وه‌رچه‌رخانێکی مێژووی له هونه‌ری کوردی
له‌لایه‌ن بنکه‌ی هونه‌ر و که‌لتووری کوردستان له‌شاری
مانچسته‌ری به‌ریتانیا.

گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
''شه‌وێک له هه‌موو شه‌وه‌کانی ته‌مه‌ن جیاوازتر، به ئاوێته بوونی
شیعر و ئاواز و میوزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی بوو به یادگاری''
له‌درێژه‌ی کار‌و چالاکێکانی بنکه‌ی هونه‌ر و که‌لتووری کوردستان له
شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا شه‌وی
½
11-2008 کونسێرتێکی ڕازاوه‌یان بۆ هونه‌رمه‌ندان عه‌دنان که‌ریم و تارا
جاف سازکرد به هاوکاری ده‌ست و په‌نجه‌ی موزیسیانی به توانا نیهاد
جه‌مشیری، له هۆڵی ( کۆنتاکت ثیه‌ته‌ر) له شاری مانجسته‌ر، به
ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر ڕۆشمبیر و ئارامش.
سه‌ره‌تا
کاتژمێر هه‌شتی شه‌وو له لایه‌ن به‌ڕێزان ( ته‌رزه خان و کاک بورهان
) به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان کرا، ئاماده‌بوانیش به چه‌پڵه ڕێزان
پێشوازیان له هونه‌رمه‌ندان کرد، عه‌دنان که‌ریم جه‌ماوه‌ری ئاوێته
کردبوو له شیعری جوان و ئاوازی کورده‌واری گوێگر ڕۆچوو بوو به ناو
چه‌م و چیا و کانی و ڕووباره‌کانی کوردستان، دوابه دوای ئه‌و تارا
جافیش به ده‌ست و په‌نجه زێڕینه‌که‌ی و به ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی
تاوێ ئه‌ی بردین بۆ هه‌ورامان و تاوێ ئه‌ی بردین بۆ بادینان، که‌س
له‌جێی خۆی نه‌مابوو هه‌موو پڕ بوو بوون له ئه‌ندێشه‌و ده‌ستیان
کردبوو به فڕین به ناو گونده ڕازاوه‌کان هه‌ورامان و ڕووباری
ئه‌ڵوه‌ن و چیا بڵنده‌کان کوردستان. هه‌ندێ جار ئه‌که‌وتمه گومانه‌وه
له دڵی خۆما ئه‌موه‌ت ئه‌ی خوایه تۆ بڵیت ئه‌مه به‌ریتانیا بێت!!!
خوێنه‌ری ئازیز لۆمه‌م مه‌که‌ن که وائه‌ڵێم چونکه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی
که ئاماده بوو ئه‌وه‌نه جوان و به‌ڕێز بوون ڕۆچوو بوون به ناخی
شیعر و میوزیک و گۆرانی له‌گه‌ڵ چه‌پڵه لێدانا هه‌موو ئه‌یانوت
( کۆڵان به کۆڵان، جاده به جاده،
نه‌شمیله‌ی چاو جوان په‌چه‌که‌ت لاده) چه‌ن ناسک بوو ئه‌و
ساتانه جوانترین شه‌وی ته‌مه‌ن بوو به یادگاریه‌ک که بۆ هه‌تای
ئاسه‌واری له زهن و دڵی هه‌موومان به‌جێهێشت. لێره‌وه پێم خۆش بوو
تیشک بخه‌مه سه‌ر چه‌ند خاڵێک، ئه‌گه‌ر چی ڕۆژانێک بوو له ئاهه‌نگ و
یاده کوردیه‌کانی به‌ریتانی ئه‌بوو به شه‌ڕ و ئاژاوه و چه‌قۆ
هه‌ڵکێشان له یه‌کتری ئه‌مانه وای کردبوو که هیچ خێزانێک ڕوو
نه‌کاته هیچ بۆنه‌یه‌کی کوردی، گه‌نجه‌کانیش به‌وه ناسرابوون که
ئاژاوه‌گێڕن. به‌ڵام من لێره‌دا ده‌ڵێم جۆری ئه‌و بۆنانه وا بووه که
ئه‌و هه‌ڵانه ڕوو بدات، وه ئه‌و که‌س و کۆمپانیا بازرگانیانه‌ی که
به‌و جۆره کارانه هه‌ڵده‌ستان ئه‌وه‌یان ده‌ڕه‌خسان، خۆ هه‌ر ئه‌و
گه‌نجانه‌ش بوو که هاتبوو بۆ ئه‌م کۆنسێرته و به ڕێزه‌وه
دانیشتبوو. به‌ڵێ ئه‌و به‌ڵگانه هه‌موو ئه‌وه‌یان ئه‌سه‌لماند که
ئه‌مڕۆ ڕه‌هه‌ندی کوردی تینووی شیعر و میوزیک و گورانیه پێیخۆشه
گوێ‌بگرێت دا‌نیشێت به ئارامی. (( ئاخۆ
ئه‌بێت چه‌ند جیاواز بێت کۆنسێرتێک که کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب
سازی بکه‌ن،،، له ئاهه‌نگێک که چه‌ند بازرگانێک دروستی بکه‌ن)).
ئه‌رک و ماندوو بونی
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار عه‌بدوڵا
سه‌رنجی هه‌مووانی ڕاکێشابوو که توانیبووی دیکۆرێکی جوانی کورده‌واری
ڕێکخستبوو له‌م کونجی تاراوگه‌یه که هیچ که‌ره‌سته‌یه‌کی له‌و
جۆرانه ده‌ست ناکه‌وێت هه‌روه‌ها وێنه‌ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی کێشابوو
به گه‌وره‌یی. له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوونی زه‌رده خه‌نه‌که‌ی تارا جاف که
به‌ته‌واوه‌تی سه‌کۆکه‌ی پڕ کردبوو جوانی.
له کۆتایشدا کاتژمێر ده‌ی شه‌وو له‌لایه‌ن هه‌نه‌رمه‌ند ئامانج کامیل
سه‌رۆکی بنکه‌ی هونه‌ر و که‌لتووری کوردستان سوپاسی ئاماده بوونی
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم و تارا جاف و نیهاد جه‌مشیری کرد،
هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوانیشی کرد که به‌و جۆره په‌یوه‌ست بوون
به هه‌موو مه‌رجه‌کانی کۆنسێرته‌که. پڕ به دڵ پیرۆز بای و ده‌ست خۆشی
له هه‌نه‌رمه‌ند ئامانج کامیل و کۆی ئه‌ندامانی بنکه‌که ئه‌که‌م که
به له‌خۆ بوورده‌یی وه کاریان ئه‌کرد ئه‌ویش به‌ڕیزان( شیروان
عه‌بدوڵا ، ئاکۆ سیرینی، دانه‌ر به‌ردۆخی، ئازاد ساڵح، نه‌وزاد ئه‌مین،
ئومێد وه‌ڵت به‌گی، ڕۆکان، ئازاد حه‌سه‌ن، سامان غه‌فور، نه‌وال
سه‌عید، کاک جه‌مال و کاک ئیسماعیل).
به هیوام نموونه‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه له زیاد بووندا بێت،
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان (عه‌دنان که‌ریم و تارا جاف) یش له‌سه‌ر ئه‌م
جۆره کۆنسێرتانه به‌رده‌وامبن هه‌تا بینه‌و گوێگر به‌ته‌واوه‌تی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئامێزی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی، واز له میوزیکی تورکی
عه‌ره‌بی و فارسی ئه‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن درێژی بۆ میوزیک ژه‌ن
نیهاد جه‌مشیری.
به‌ریتانیا
02/11/2008
|