په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٩\٢٠١١

    وەرە ئەی عه‌شق.

 

هێرش یاسین

وەرە با خالی ببمەوە
خالی لە گریانی منداڵییم
خالی لە تۆراندنی پەپوولە و
خالی لە رق، وەک هەور بەسەر
سەرم وەستاوە
خالیم کەوە لە مەستبوونی
شەو..
لە ئاگری بەرهەتاو
لە سەرمای پێ سوتاو
وەرە خالیم کەوە
لە پایز، لە گەڵا وشک
بوون
لە زستان، نشتیمان سپی
بوون
لە هاوین لە خۆری بێ
ئاووابوون
لە بەهار لە بێ توو
بوون ...

وەرە خالیم کەوە
لە دیدی من بۆ مەخلوق
لە پاڕانەوەم
لە ژیانی بەر لەدایکبوونم
وەرە خالیم کەوە ئەی عه‌شق...

 

٢٠\٩\٢٠١١
wwhersh@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک