وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
له‌لایه‌ن حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت!
ده‌شتی جه‌مال
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 27-10 کۆماندۆکانی حکومه‌تی به‌ریتانیا دایان به‌سه‌ر
ژماره‌یه‌ک گرتووخانه که په‌نابه‌رانی کوردی عێراقیان تێدا ده‌ستبه‌سه‌رکرا
بوو، له ئۆپه‌راسیۆنێکی شێوه سه‌ربازیدا نزیک به 50 په‌نابه‌ر به‌زۆر
سوار چوار مه‌نشه‌ئه‌ی ئه‌هلی ده‌که‌ن وره‌وانه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی به‌رو
فرۆکه‌خانه‌ی ستانستێد(نزیک له‌نده‌ن)یان ده‌که‌ن. له‌وێشه‌وه به‌فرۆکه‌ی
ئه‌ڵمانی به‌ره‌و فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و پاشان فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی
دیپۆرتیان ده‌که‌نه‌وه . شێواز و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه
به‌جۆرێک بووه که پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و
مافه‌کانی په‌نابه‌ران که ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا خۆی له ئیمزاکه‌رانیه‌تی.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له میدیا‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی
کوردستان به‌تایبه‌تی هاوڵاتی، ووته‌بیژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی
به ناوی محمد قه‌ره‌داغی به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنی رای گشتی و پێچه‌وانه
نیشاندانی ئه‌و راستیه‌ی که ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی هه‌رێمدا په‌نابه‌ران راپێچی کوردستان ده‌کاته‌وه، له وه‌ڵامی
هاوڵاتیدا رایگه‌یاند که حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک رێککه‌وتن، به‌ڵکو هیچ
کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ئه‌و په‌نابه‌رانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه
کوردستان. ناوبراو ووتی:"حکومه‌تی هه‌رێم رازی نییه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌و په‌نابه‌رانه، بڕیاری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه‌یه‌و
هه‌وڵی حکومه‌تی هه‌رێمیش له‌رێگه‌گرتن بێسووده‌و ناتوانین رێگه‌ی
لێبگرین!"
پرۆپاگه‌نده‌ی قسه‌که‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ چه‌واشه‌کردنی
راستیه‌کان له‌به‌رده‌م رای گشتیدا هه‌میشه ئه‌وه‌بووه ئه‌وان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌نیین هیچ په‌نابه‌رێک به‌زۆر بنیرنه‌وه بۆ پاکانه‌ی خۆشیان ده‌ڵێن
که ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بریاری یه‌ک لایه‌نه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایه
و گوایه ئه‌مان هیچ ده‌سه‌تێکیان تێدا نییه! له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی له
دنیای واقعیدا ده‌گوزه‌رێت رێکه‌وتنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و
ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیانه له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و هاوکاری و
ئاسانکاری حکومه‌تی هه‌رێمه له‌گه‌ڵیان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م سیاسه‌ته
دژی ئینسانیه‌یان.هاوکاریکردنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌ران بۆ کوردستان سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌که که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به‌ژیانو چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی کورده‌وه ده‌یکات و
تاوانێکی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان .ئه‌و سات‌و سه‌وداو
مامه‌ڵه‌یه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا ئاکامی زۆر زیانباری بۆ په‌نابه‌رانی
کورد‌و خێزانه‌کانیان بووه ده‌بێت.
به‌داخه‌وه کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم کێشه‌ی په‌نابه‌رانیان کردۆته
کارتێکی سیاسی و بازرگانی به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه له‌پێناو کردنه‌وه‌ی
ئۆفیسێکی ره‌مزی ئه‌م ولاتانه له کوردستان یان گریبه‌ستێکی بازرگانی
بۆ که‌له‌که‌ی سه‌روه‌ت و سامانی زیاتر بۆ خۆیان له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی
کوردستان.هه‌ر له‌م باره‌وه خه‌ڵکی په‌نابه‌ر ئاگاداری ئه‌وه‌ن که له‌شۆێنی
تریش ووته بیژی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان به‌ڕه‌سمى ڕای گه‌یاندوه
ئه‌وان ئاماده‌نین له‌به‌رخاتری په‌نابه‌ران ره‌وشی کوردستان خراپ
نیشان بده‌ن! واته ئاماده‌نین راستیه تاڵه‌کانی واقعی ژیانی خه‌ڵکی
کوردستان نه‌هامه‌تیه‌کانیان و نا مه‌سولیتی خۆیان به‌رامبه‌ر ژیان‌و
گوزه‌رانی خه‌ڵک نیشان بده‌ن و دانی پێدا بنێن. ئاماده‌نیین بڵێن
کوردستان نائه‌منه و چاره‌نووسی دیار نییه. ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ن که
خۆیان به‌مرۆژگاره کوردستان به به‌شێک له‌عێراقی فیدراڵ ،واته
عێراقێکی نائه‌من و ناجێگیر وبارمته‌ی ده‌ستی شه‌رو کێشمه‌کێشی حیزب و
لایه‌نه نه‌ته‌وه‌په‌رست ومه‌زهه‌بیه‌کان،داده‌نێن که به ئیعترافی
ناوه‌نده جیهانیه‌کان نا ئه‌منترین شۆینی دنیایه.کوردستانێک که چاره‌نوسی
له نادیاریدا هه‌ڵواسراوه وسه‌رباری خه‌ته‌ری راپێچکردنه‌وه‌ی بۆ ژێر
ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌په‌رستی-ئیسلامی،رۆژانه هه‌ره‌شه‌ی وڵاتانی
دراوسی له‌سه‌ره‌و ماڵوحاڵی خه‌ڵک تۆباران و موشه‌کباران ده‌که‌ن ئێئه‌وه‌ی
که‌سێک ورته‌یه‌کی لێبێت!
ئه‌گه‌ر وادابنێن ئه‌و قسه‌ی ئه‌وان که ده‌ڵێن "کوردستان ئارامه"راسته،ئه‌ی
ئه‌م هه‌موو گه‌نجه بۆچی به لێشاو کوردستان جێده‌هێڵن؟به‌ڵام دیاره
که راستیه‌کان ئه‌وانه نین که قسه‌که‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی
بارودۆخی کوردستان و هه‌ڵویستیان ده‌رباره‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
ده‌یکه‌ن من لێره‌دا چه‌ند خاڵێک رۆشن بکه‌مه‌وه:
1- له چه‌ند سالێ رابردوودا ئه‌م
حیزبانه مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌رانیان بۆ مه‌به‌ستی شه‌رعیه‌ت دان به‌ده‌سه‌ڵاتیان
و ره‌واج پیدانى له‌نیو موناسه‌باتى ده‌وله‌تاندا به‌کار هیناوه و له‌هه‌موو
دانیشتن و دیداره‌کانیاندا له‌گه‌ل وه‌زاره‌تخانه‌و قونسولیه‌ى ده‌وله‌تانى
ئه‌وروپادا رینیشانده‌رى گێرانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بوون .وئه‌مه بێجگه
له‌وه‌ی که رێگه‌یان له‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک گرتوه و چه‌ندین
سوکایه‌تیان به‌و گه‌نجانه کردوه که دیپۆرتی کوردستان کراوه‌ته‌وه.
2- له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئێمه‌و به
به‌شداری نۆینه‌رانی رێکخراوه کوردی و عیراقیه‌کان له له‌نده‌ن ، که‌له‌به‌روارى
27-11-2006 له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى "گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه"سازدرا
بوو ، ووته بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا (تۆم دۆد) به ئێمه‌ی
راگه‌یاند که‌ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بۆکوردستان له‌ئاکامى ریکه‌وتنێکدایه
که‌له‌نێوان حکومه‌تى به‌ریتانیاو به‌هاوکارى ورازى بوونى حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و حکومه‌تی عیراقی چۆته‌پێشه‌وه و ئه‌م ریکه‌وتنه‌ش له‌ساڵی
2005 ئیمزاکراوه
3- به‌ڵگه‌مان لایه که‌حکومه‌تی
هه‌رێم زانیاری له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ی که‌داوای مافی په‌نابه‌ریان
ره‌تکراوه‌ته‌وه خستۆته ئیختیاری ئه‌م ولاتانه‌وه تا بیان نێرنه‌وه
له وانه کۆپى کردنى پاسپۆرت تا پیشکه‌شکردنى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى
که له‌ده‌ره‌وه‌ن، ئه‌مانه هه‌موویان ئاسانکارین بۆ ده‌ستگرتنى ده‌وڵه‌تانى
ئه‌وروپا بۆگێرانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران.
4 - خستنه ئیختیاری فرۆکه‌خانه‌ی
هه‌ولێرو سلیمانی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
5- وه‌رگرتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی به‌زۆر نێراوه.
6- پچوکترین ناره‌زایه‌تی ره‌سمی
به‌رامبه‌ر به‌م وڵاتانه ده‌رنه‌بڕیوه که په‌نابه‌رانی کورد به‌زۆر
به ئیهانه‌و که‌له‌پچه‌ده‌نێرنه‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌مانه به‌ڵکو په‌نابه‌ران
له‌لایه‌ن ده‌ستگاکانی پاراستن وله فرۆکه‌خانه‌کان و شه‌قکاریکردنی په‌نابه‌رانی
به‌زۆر نێراوه که حاله‌تێکی شازه له‌دنیادا حکومه‌تێک به شێوه‌یه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاولاتی خۆی بکات.
7-
کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی رێکخراوی (IOM) له هه‌ولێر.
8- له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا
سێ په‌نابه‌ر دیپۆرتی کوردستان کراونه‌ته‌وه له‌رێگا ئه‌ردنه‌وه به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناویان له کۆمپیوته‌ری فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر دا نه‌بوو
دووباره گه‌رانوویناته‌وه به‌ریتانیا
9- هه‌ر کاتێک نۆینه‌رانی ئه‌م
وڵاته ئه‌وروپیانه سه‌ردانی کوردستانیان کردبێ به‌چه‌ند رۆژێک دوا ئه‌وه
سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری و گرتن‌و روانان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ری
کوردستان توندتر بۆته‌وه.
هه‌موو ئه‌و راستیانه ئه‌وه نیشان ئه‌دات که حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان پێش وه‌خت ئیتیفاقی له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانکردوه. و
رازین له‌سه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران .ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن
که حکومه‌تى هه‌رێم سیاسه‌تێکى هه‌ڵه ونادروستى له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ى
په‌نابه‌رانى کورددا گرتۆته به‌ر که پێویسته رایبگرێت نه‌ک به
ئینکارکردنی خۆَڵ بخاته چاوی خه‌ڵکه‌وه.
محمد قه‌ره‌داغی قسه‌که‌ری حکومه‌ته‌ی هه‌رێم ئه‌وه ئینکار ده‌کات که
حکومه‌ته‌که‌ی ئاماده‌یه هاوکاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی بکات بۆ
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد .به‌ڵام له راستیدا حکومه‌تی هه‌رێم
کاغه‌زی سپی ئیمزاکردوه‌وه به ته‌واوی تواناوه وبه‌عه‌مه‌لی
ئاسانکاری بۆ ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا ده‌کات تا سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
بێده‌رده‌سه‌ر ببه‌نه پێشه‌وه.
ئه‌م جۆره ته‌بلیغات و هه‌راو هوریایه‌ی حکومه‌تی هه‌ریم و ووته بێژه‌کانی
بێسوده! ته‌نها بۆ داپۆشین و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندو به‌سته نهێنیه‌یه
که له‌سه‌ر حسابی په‌نابه‌ران و خواسته‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیدا
کردویانه.پێویسته ده‌ستبه‌جێ رابگیرێت .پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان هیچ په‌نابه‌رێک وه‌رنه‌گرێته‌وه که به‌زۆر دیپۆرت ده‌کرێته‌وه.په‌نابه‌رانێک
که به فرۆکه‌ی سه‌ربازی و پاسه‌وانی کۆماندۆ ره‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێنه‌وه
بێگومان به‌زۆر دیپۆرتکراونه‌ته‌وه.ده‌بێ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ست له
چه‌واشه‌کردن هه‌ڵگرێت له‌و باره‌یه‌وه وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به‌م کێشه‌یه
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته به‌رده‌م نه‌فره‌تی په‌نابه‌ران و که‌سوکاریان
و خه‌ڵکی کوردستانیش به‌گشتی.
31-10-2008
d.jamal@ntlworld.com
|