١٤\١٠\٢٠١١
وەرگرتنەوەی زیاتر
لە ٧٠ پەنابەر لە فرۆکەخانەی بەغدا،
ناوه‌ڕۆکی
هەڵویستی درۆزنانه‌ی حکومەتی ما‌لیکی ئاشکرا دەکا!

دەشتی جەمال
یەکێک لەو رۆژنامەنووسانەی رزگاربوون لەدەست
حکومەتەکەی ما‌لیکی ژیانی پەنابەری هەڵبژاردوە، لەیەکێک لە زیندانەکانی
مالمۆ لە سویدەوە بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی راگەیاند؛
دۆینی ١١-١٠-٢٠١١ زیاتر لە ٧٠ پەنابەری عیراقی کە لە
نێویاندا ژن و منداڵی تیادا بووە، لە
رێگای فرۆکەخانەی کۆپنهاگن لە دانمارکەوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا
کراونەتەوە. کاتژمیر هه‌شتی بەیانی ئەمرۆ لە
لایەن حکومەتی عیراقیەوە وەرگیراونەتەوە.
وەرگرتنەوەی ئەم کۆمه‌ڵه که‌سه لە
پەنابەرانی عێراقی له‌کاتێکدایه که‌هێشتا مه‌ره‌که‌بی به‌یاننامه
چاوه‌شه‌کاریه‌که‌ی حکومه‌تی ما‌لیکی وشک نه‌بۆته‌وه، که‌تێیدا خۆی به‌خه‌مخۆر
ولایه‌نگری په‌نابه‌ران وهاولاتیانی عێراقی هه‌ڵخستبوو. به‌یاننامه‌یه‌ک
که‌چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا بۆ خاوکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی سه‌ر ما‌لیکی
سه‌بارەت به‌سیاسه‌تی دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ده‌وڵەتانی
ئه‌وروپاوە، وای نیشانی ڕای گشتی ناوخۆ وجیهان دەدا که‌گوایه حکومه‌ته‌که‌ی
ما‌لیکی ده‌ربه‌ستی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانه‌و ده‌ستی هاوکاری له‌گه‌ل
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا تێکه‌ڵنه‌کرد‌وه، به‌ڵام وەرگرتنەوەی ئه‌م وه‌جبه‌یه
لە پەنابەرانی بەزۆر دیپۆرتکراو نه‌ک هه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌تی
ما‌لیکی له‌مه‌ڕ کێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌درۆخسته‌وه، به‌ڵکو ناوه‌ڕۆکی
دژی په‌نابه‌ری ودژی خه‌ڵکی ئەم حکومەتەی به‌ڕۆشنی بۆهه‌موولایه‌ک
نیشاندایه‌وه.
هاوکاریکردن و لایەنگری سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن
حکومەتەکەی ما‌لیکی یەوە لە دریژەی هەمان ئەو سیاسەتە دژە ئینسانیانەدا
دەچیتە پێش کە ما‌لیکی بەرامبەر بە خواست‌و داواکانی خەڵکی بێبەشی عیراق
گرتویەتە پێش‌و نارەزایەتیەکانیان بەکوشتن وتیرۆرو توقاندنو رفاندنی
هەلسوراوانی سیاسی وسەرکوتی خۆپیشاندەران وەڵام دەداتەوە.
بەردەوامی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن حکومەتە
راستەکانی ئەوروپاوە لە کاتیکدا دەچیتە پێش کەرۆژانە دەزگاکانی
راگەیاندن و میدیاکانی خۆشیان ناتوانن نکولی
لە هەوالی توند‌و تیژی و تەقینەوەی رۆژانەو و کوشتن‌و نائارامی‌و
مەرگەساتی خەلکی عیراق بکەن . هەر ئەمەش نیشانی دوروویی سیاسەتی ئەم
ولاتانە نیشان ئەدات لەسەر ئیدعاکانیان لە بارەی " دیموکراسی ومافەکانی
مرۆڤ و مافەکانی پەنابەران" تەنانەت رێکخراوە مرۆیەکانو مەدەنیەکانی
جیهانیشی لەسەر ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران رووبەرووی هەلویستگرتن
کردوە.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عیراقی سەرباری بە توندیی
شه‌رمه‌زارکردن و سەرکۆنەکردنی سیاسەتی
حکومەتی ما‌لیکی بەرامبەر بە پەنابەران. داوای دەستبەجێ راگرتنی ئەو
رێکەوتننامانە دەکەین کە حکومەتی عیراقی بەژیان
و ئایندەی پەنابەرانەوە ئیمزایان لێداوە. هاوکات داوا لە تەواوی
حیزب و رێکخراوە
مرۆڤدۆست و پەنابەریی و لایەنە سیاسی
عیراقی و کوردستانی و جیهانیەکان دەکەین کە بە هەر رێگایەک پێیان
دەکرێت فشار بهێنن و نارەزایەتی دەربرن تا حکومەتەکەی ما‌لیکی لە
هاوکاریکردنی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران پەشیمان دەکاتەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی
ژیانێکی ئارام و مۆییانه بۆ پەنابەران
راناوەستیت و دلنیاشین لەم هەنگاوەماندا
تەنها نین، بەلکو بەدەیان خەڵکی ئازادیخواز‌و حیزب
و رێکخراوی مرۆیی و و
کریکاری و لایەنی سیاسی و پەنابەریی
و پەرلەمانتار لە
ئاستی عێراق و کوردستان و جیهاندا لەپال
هەولەکانماندا راوەستاون. هەروەک چۆن ئەوەی دەرگای فرۆکەخانەی هەولیر
و سلیمانی بە رووی پەنابەرانی بەزۆر
نیراوەدا داخرا، ئاواش سیاسەتی ساتوسەودا و
بازرگانی حکومەتەکەی ما‌لیکی بە ژیانی
پەنابەرانەوە روو بە شکستە.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
١٤\١٠\٢٠١١
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|