په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٨\٢٠٢١

   وەرن دەسا هاوڕێیان.

گەشاوە

هەرگیز بە بیرمدا نەهات
بۆ ساتێک
چرکەیەک
ئێرە جێبهێڵم!
ئاخر گەلۆ نەمویست جارێکی دیکە
شەرابی دووریی و غوربەت
پێک پێک بنۆشم!
بەڵام رەشتکرد
ژیان لەم شارە
بە سەدان شەو دانیشتم کاڵنابێتەوە تاریکیی ئەم رۆژگارە،
دەسا هاوڕێیان وەرن
دەرمانیکەن دڵەی زامدار
دەناڵێنی دەگری
وەک منداڵێکی باوان دڵ لێ تۆراو،
دەسا وەرن هاوخوێنان
ببینن حال و زارم
ببنە تەبیب بۆ دڵەی زامدارم
ئێوە بڵێن بە منی وێڵ و شەیدا
بینوویتانە لێدانی خەنجەری دەستی کەس لە پشتا!!!


١٤\٨\٢٠٢١ - سلیمانی

ماڵپەڕی گەشاوە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک