١٨\١\٢٠١١
بانگەواز:
وەرن پێکەوە دژ بە
سێدارە بوەستینەوە.
بۆ بەگژدا چوونەوەی لە سێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد و
دەربڕینی نارەزایی لەژێر ناوی (کەمپینی نا بۆ سێدارە) وەک هەڵوێستێکی
ئەخلاقی و ویژدانی و نەتەوەیی لە رۆژی پێنج شەممە بەرواری (20/1/2011)
کاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ رێپێوانێکی مەدەنیانە سازدەکەین لەبەردەم باخی
گشتیەوە بۆ بەردەرکی سەرا، بەئامانجی شەرمەزارکردنی رژێمی کۆماری
ئیسلامی ئێران کە لە چەند رۆژی رابردوودا هەستاوە بە لەسێدارەدانی
چالاکوانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان (حسێینی خزری).
بۆ ئەم مەبەستە داوا لە سەرجەم (هاوڵاتیان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای
مەدەنی، رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن، پارت و کەسایەتیە
سیاسییەکان، چالاکانی مافی مرۆڤ و ویژدان زیندووان...) دەکەین... کە
ئەو رۆژە بکەنە رۆژی بەرەنگار بوونەوەی سێدارە و وەک ئەرکێکی ویژدانی و
نەتەوەیی دژبە هێرشی لەسێدارەدان بووەستنەوە و بەشداری ئەو خۆپیشاندانە
بکەن....
بەشداریتان لەو خۆپیشاندانەدا رێگریکردنە لە لەسێدارەدانی چەندین
چالاکی تری سیاسی و مەدەنی کە ئێستا لە زیندانیەکانی رژێمی ئێراندا
چاوەڕوانی پەتی سێدارەن...
- بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە
مۆبایلانەوە بکەن:
1. (07702459898) مامۆستا محەمەد بەکر.
2. (07701105690) ئاکۆ خەلیل.
3. (07701528550) نزار محەمەد.
4. (07701364720) سەبری بەهمەنی.
5. (07701551987) شیلان محەمەد.
کەمپینی نا بۆ سێدارە
18\1\2011
|