١١\٥\٢٠١٢
وەرن پێکەوە دژ بە
سێدارە بوەستینەوە.
ئاگاداری/ بۆ ھەموو رەوەندی
کورد لە وڵاتی ھۆڵاند.
ڕۆژی ١٣\٥\٢٠١٢
سیمینارێک ساز دەکرێت بۆ ساڵیادی شەھیدان (مامۆستا فەرزادی کەمانگەر،
شیرین عەلەم ھولی، عەلی حەیدەریان، فەرھاد وەکیلی و مەھدی ئیسلامیان)
لە شاری دەنھاخ بە ناونیشانی "نا بۆ ئیعدام، ئازادی بۆ زیندانە
سیاسیەکان"، سیمینارەکە لەلایەن کۆمیتەی ھۆڵەندای پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان" پژاک " و چاودێری کوردۆساید "چاک"وە بەڕێوە دەچێت و دوو
سەعات دەخایەنێت، بەشێکیش لە سیمینارەکە تەرخان دەکرێت بۆ پرسیار و
وەڵام.
ھاتن بۆ ھەموو کەسێکە و ئامادەبوونتان
وەفادارییە بۆ شەھیدان.
ھەموو پارت و لایەنێکی سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و
کەسایەتییە بەڕێزەکان دەتوانن بە وتار و بروسکەکانیان پشکداری
یاداوەرییەکە بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی :
٠٠٣١٦٢٨٨٤٣٥٩٨ ،٠٠٣١٦٣٠٣٩٠٢٠٧
شوێن و کاتی سیمینارەکە:
٢ - ٤ی
پاشنیوەڕۆ.
Radarstraat 21
2525KC Den Haag
د.
فائیزە خەتاب
fakhat1@yahoo.com
چاک -
چاودێری کوردۆساید
|