وه‌رزه‌کانی ته‌مه‌ن .
به‌ندی عه‌لی -1- مناڵیی
په‌ڕی بێگه‌ردی یه‌که‌م وه‌رزی یاد ته‌مه‌ن به‌خامه‌ی په‌نجه نه‌رمه‌کان ڕاز‌و نیازی له‌سه‌ر ئه‌نووسێ
نیگارێکی پڕله‌ڕه‌نگی سروشت جوانتر له‌سیمای شازی فریشته ئاوازی میهره ئه‌گاته به‌ر گوێ
خه‌ون په‌پووله‌ی به‌رچرای ناخه خۆزگه ڕوتوقوت،نیگا بێ په‌رده خه‌مه‌کان ساده‌ن,ئاره‌زوو ڕاستگۆ
کیشوه‌رێکی پڕ سیحر‌و نهێنی که‌رنه‌ڤاڵی ڕه‌نگ،ڤیستیڤاڵی ده‌نگ په‌لکه‌زێڕینه‌ی جوانتر له‌ئاسۆ
-2- لاویی
گوڵه‌وه‌چنه‌یه‌ک له‌گه‌نمی روح و که‌وچکه هه‌نگوینێ بۆ قاوه‌ی ته‌مه‌ن عاره‌قه‌ی سوێری ڕه‌نج و هیلاکییش
پریاسکه‌یه‌کی پڕ بزه‌و خورپه چرۆی ئه‌وین و دڕکی جودایی خه‌ون و حه‌قیقه‌ت،خه‌م و بێباکییش
که‌شتیه‌کی نێو ده‌ریای شپرزه باڕه‌ش ئه‌یهێنێ و سروه‌ک ئه‌ی باو هه‌میشه شه‌یدای نه‌وره‌سی که‌نار
ئه‌سپێکی سرک و بزێوی ده‌شتیی هیچ شۆڕه‌سواری سان ماڵیی ناکا به‌ڕه‌وتی هێمن یا به‌ڕه‌وتی غار
-3- پیریی
شوشه‌ی به‌تاڵی شه‌رابێکی کۆن هه‌ر که‌مێ بۆن و به‌رامی یادی زه‌مانی پێشووی تێدا مه‌ڵاسه
ته‌په‌دۆرێکی کۆنی ڕزیویش سنووری نێوان بوون و نه‌بوونه‌و عومرێکی زۆره خه‌ریکی پاسه
هه‌ر که‌ده‌ستی مه‌رگ گه‌یشته دامه‌نی و ئه‌و پاسه‌وانه‌ی بێ خه‌م فڕێ‌دا دوای سه‌روه‌نه‌وزێ له‌چاوی زه‌مه‌ن
ئه‌و که‌مه بۆنه‌ش له‌نێو ئاسمانی پان و به‌رینی فه‌رامۆشی دا په‌رش بڵاوه به‌سروه‌بای شه‌ن
-4- مردن
بیر له‌مردن له‌وه‌زیاتر ناکه‌مه‌وه که ڕه‌شه‌بایه‌کی ناوه‌خته‌و هه‌ر ساتێ هات به‌خۆزگه‌کانی ئایینده‌م پرس ناکات لێی چاوه‌ڕێی مۆڵه‌تیش نیم ڕێگه‌م بدات دوا دیمه‌نی شانۆی خه‌وه سه‌وزه‌کانی خۆم ببینم ژیان فێری ئه‌وه‌ی کردوم به‌ڕۆژ له‌باخی ئومێدا مه‌رجه تامی پرته‌قاڵی هه‌تاو که‌م و شه‌ویش له‌میحرابی عیشقا چێژ له‌سیحری توانه‌وه‌ی مۆم ببینم .
2006مارسی
|