وه‌رزێكى سپى له تۆ وه.
دیار محه‌مه‌د وه‌ك دڵۆپێ له چاوه‌روانى دا توامه‌وه به‌رله‌وه‌ى ون بم له فرین له شه‌ونمێكى ره‌ش پۆشدا ئه‌جه‌ل یه‌خه‌ى فرین ئه‌گرێ به‌رله‌وه‌ى ماچى گه‌لا یاقودیه‌كانى شار بكه‌م تا له مه‌زارى به‌هه‌شتتا گه‌لاىپایزى ماچ كۆبكه‌مه‌وه با له ژێر پرچى ئه‌رخوانیتدا وه‌نه‌وزێك بۆ هه‌ناسه شوشه‌ییه‌كان بده‌م به دیار په‌نجه‌ره‌ى رۆحى ورد بومه‌وه تا خۆم له‌ته‌رزى چاوه‌روانیدا بنێژم بۆ مشتێ په‌پوله‌ى جگه‌ریت. ئه‌فرِم به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تى ئه‌ستێره رِه‌ش پۆشه‌كان و فریشته گریاوه‌كانى ئه‌وێت تا خۆم له شا نه‌فه‌سى مه‌نزڵتا بدۆزمه‌وه وه‌سیه‌تى ئاسمانى كۆچێكى چاوه‌روانه كرا‌و ده‌نوسمه‌وه له‌سه‌ر لاپه‌ره نوسراوه‌كانى قه‌برێك به‌ر له‌ئاوس بونى چه‌ترێ قژه ساواكان قوتاربون له‌گه‌ڵ سه‌ماى گێژه‌ڵوكه سێبه‌رى روناكیش له پرمه‌دا گیانى سپارد له‌ده‌م كێلێكى ئاویدا چ كات چاوه‌رێى ماچه كریستاڵیه‌كانت بكه‌م له‌وسه‌رى كۆلانه بێ ده‌نگه‌كانى شاره‌وه هه‌ڵبێن تا چاوى سوربوى شه‌نمه‌كان بێنمه تكا له‌پاڵ پارانه‌وه‌ى (شازاده‌ى سه‌ر پشت سپى) دا له رِه‌ش پۆشه‌كانى ئاسمانم بنواره و به پێخه‌فى چاوه‌روانى دام مه‌پۆشه تا ئه‌و ده‌مه‌ى له به‌رائه‌تى وجودم ده‌گه‌ى له ماچه شوشه‌ییه‌كانى زه‌مه‌ن بنێژه‌و پرسه‌یه‌ك بۆ كیژۆله دڵشكاوه‌كانى نه‌زانین بگره به‌ر له‌وه‌ى له سوراوه شوشه‌كه‌ى لێوت برِوانم و لاپه‌ره ژه‌نگاویه‌كانى هه‌ور ئه‌لبومى عه‌سرێك ده‌نێژم بۆ كه‌مه‌رت و له ئامێزه سه‌وزه‌كه‌كه‌ى قژتا ده‌نوم ده‌نوم به‌گه‌لاَ یاقوتیه‌كانت دام بپۆشه ده‌نوم له ئاسمانى ماچه وه‌نه‌وشه‌ییه‌كانتا تا له خه‌وێكى بێ كوتادا بژیم وه‌كو شه‌هید به دیار ره‌ق بونه‌وه‌ى له‌شت له داستانى قژى سه‌وزا بمنوسه‌وه به‌ر له‌وه‌ى ونبم له‌خۆم یان تۆ ون بكه‌م له‌پێكه‌نین...
deyar_mahamad@yahoo.com
|