په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٤\٢٠١٣

    وەرزی ئەوین.


هاوار تەیب

وەرزی ئەوینی تۆ
تازە دەست پێ دەکا،
کەچی وەرزی ئەوینی من
بوو بە وەرزی هەڵوەرین
کۆتری عیشقت تازە کەوتۆتە ئاسمان
کۆتری منیش ئاسمانی خۆی جێهێشتوە..
لە ترسی چەخماخەی زستان
باسى مردنم بۆ مەکە
تۆ بە دڵێکى سەوزەوە عیشق سێبەرت بۆ دەکا
منیش لە وەرینى خۆما
تەنها باران گەڵا گەڵا تەرمى ئەوینم تەڕ دەکا...

 

    فەزای عیشق.

 

ئەو دەمەی رێڕەوی رۆحێک لە مەنفای جەستەیەکدا
دەستی یەکبەیەکی هزر و
جوانی دەگرێ
ئەفسانەی سەرابیش
سەرچۆپی بە حەقیقەت بوون دەگرێت
منێک... لەوبەری بوونەوە
بێدەنگیی ئاڵوودە بە زاهیدبوون دەکات
ئیدی رەهەندەکانی بوون بە تۆ
دەبێتە دۆستی تەمەنێک لە هاوار،
کە عیشق بە ئولفەت ئاو دەدرێ
بێ باکیش بەژیان
سەفەر هەمیشە لە سنۆبەری تەنیایی و
مەراقیش ساقی دیوەخانی رۆح..
عەزابیش لە قیامەتی نەگەیشتنی مەعشوقدا...
عەشق نغرۆ لە ترس و..
کاتیش بە داڵغەی مقامی قەدەرەوە.....
یەقینیش لە رێڕوڕەسمی ئەو بەری بێدەنگییدا...
دەبێتە موسافیری ماڵی بەیەکگەشتن و
ئەدرەسی فانی ژیانیش پێناسەی سەرەتایەک لە کۆتایی من و تۆ.


رانیە

hawarteyb@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک