په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٣\٢٠١٤

''وەرزی کەرکەدەن''ی بەھمەن قوبادی لە سینەمایەکانی ژاپۆن نمایش دەکرێ.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد بەھمەن قوبادی لە لایەن کۆمپانیای گەورەی بڵاوکەرەوەی ژاپۆنی "کۆمیستاک گرووپ" لە سینەمایەکانی سەرتاسەری وڵاتی ژاپۆن نمایش دەکرێ.


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" دوایین بەرھەمی بڵندی سینەماکاری بەئەزموونی کورد بەھمەن قوبادی، دوای چوونە سەر پەردەی سینەماکانی وڵاتانی جیھان و نمایش لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆری فیلم لە ئاستی دنیادا و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی، لە داھاتوویەکی نزیکدا لە لایەن کۆمپانیای گەورەی بڵاوکەرەوەی ژاپۆنی "کۆمیستاک گرووپ" لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتی ژاپۆن نمایش دەکرێ.


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" دوای نمایش لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکان و نمایش لە سینەماکانی وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا لە لایەن ڕخنەگران، کارناسان و پسپۆڕانی بواری سینەماوە پێشوازی لێکراوە و لە گۆڤار و رۆژنامە گرینگە نێودەوڵەتییەکاندا ڕخنەی زۆر باشی لەسەر نووسراوە.


مافی بڵاوکردنەوەی "وەرزی کەرکەدەن" لە ئەستۆی کۆمپانیای گەورەی بڵاوکەرەوەی فەڕەنسی "وایلدبانچ"ە کە تا ئێستا مافی بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمەی بە زیاتر لە ١٣ کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، لەوانە: بڕازیل، کۆریای باشوور و پۆڵەندا داوەوە کە ئەم فیلمە نوێیەی قوبادی لە نۆبەی بڵاوکردنەوە لە سینەمای ئەم وڵاتانە دایە.


"وەرزی کەرکەدەن" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ئێوارێی رۆژی ھەینی ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ لە میانەی سێیەمین رۆژی فیلمی کوردی سینەماتێکی کۆپێن ھاگن لە ھۆڵی سینەماتێکی ئەنستیتۆی فیلمی کۆپێن ھاگن لە ناوەندی ئاستا نوار لە شاری کۆپێن ھاگن لە دانیمارک نمایش کرا.


سێیەمین خولی رۆژی فیلمی کوردی سینەماتێکی کۆپێن ھاگن لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٣ی شوباتی ٢٠١٤ لە شاری کۆپێن ھاگن لە وڵاتی دانیمارک بەڕێوەچوو.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک