١٤\٧\٢٠١٣
''وەرزی
کەرکەدەن'' و ''١١١
کچ'' لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
کاڕلۆڤی ڤاری نمایشکران.
مەنسوور
جیهانی
فیلمی
سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە دەرھێنانی بەھمەن قوبادی و فیلمی
سینەمایی "١١١ کچ" لە دەرھێنانی ناھید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕلۆڤی ڤاری لە چیک نمایشکران.
فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد
بەھمەن قوبادی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی
لە ھەرێمی کوردستان لە بەشی "تەرکیز لە سەر فیلمە کوردییەکان" لە
میانەی چل و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆویواری لە
سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی حوزەێران / یۆنیۆ و ٥ی تەمموز /
یۆلیۆی ٢٠١٣ لە شوێنەکانی لازینەی ٣، تیئاتری کاڕلۆڤی ڤاری و سینەما
کاسی شاری کاڕلۆڤی ڤاری لە وڵاتی کۆماری چیک نمایشکرا.
ھەروەھا فیلمی سینەمایی "١١١ کچ" لە دەرھێنانی ھاوبەشی سینەماکارانی
کورد ناھید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا ھەر لەم بەشەی میانەی چل و
ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕلۆڤی ڤاری لە سێ سانسی
جیاوازدا لە ڕۆژانی ٣٠ی حوزەێران / یۆنیۆ و ١ و ٥ی تەمموز / یۆلیۆی
٢٠١٣ لە شوێنەکانی تیئاتری ھۆسۆڤکا و سینەما ئێسپەک دۆڕلیانسی شاری
کاڕلۆڤی ڤاری لە وڵاتی کۆماری چیک نمایشکرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕلۆڤی ڤاری گرینگترین فیستیڤاڵی
ڕۆژھەڵاتی ئەرووپایە و یەکێکە لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا
کە خولی چل و ھەشتەمینی بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی
وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە ڕۆژانی ٢٨ حوزەێران / یۆنیۆ تا ٦ی تەمموز /
یۆلیۆی ٢٠١٣ لە شاری کاڕلۆڤی ڤاری لە وڵاتی کۆماری چیک بەڕێوەچوو.
"وەرزی کەرکەدەن" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی
لە ھەرێمی کوردستان لە بەشی "پانۆڕامای" یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی بڕۆکسێل لە وڵاتی بەلژیکا نمایشکرا.
فیستیڤاڵی فیلمی بڕۆکسێل بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی
وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە ڕۆژانی ١٩ تا ٢٦ی حوزەێران / یۆنیۆی ٢٠١٣
لە شاری بڕۆکسێلی پێتەختی وڵاتی بەلژیکا بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "١١١ کچ" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە
نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ٩ فیلمی سینەمایی بیانی و ٥
فیلمی کۆمیک لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە مۆزەخانەی ھونەرەکانی پاڵم سپرینگ
لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.
_______________________________
بۆ زانیاریی پتر:
http://www.kviff.com/en/films/film-detail/3955-rhino-season/
http://www.kviff.com/en/films/film-detail/3956-111-girls/
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|