٢\٤\٢٠١١
وه‌رزی
مردنی حه‌زه‌کان.

هاوڕێ
ره‌ش
شیرینه‌که‌م بیرته
که ده‌ستت گرتم و
وتت ده‌ستم بگره
هه‌وای ئه‌مشه‌و سارده
بیرته که ده‌ستت گرتم وتت
بۆ کاتژمێری ئه‌شق ئه‌مشه‌و
بۆ وا کپ و بێده‌نگه ؟؟
بیرته که وتت
په‌نجه‌کانت بخه‌ره ناوی په‌نجه‌ی
ته‌نیایی ژیانم
واڵای که قژی لوولدراوم بۆ ئه‌رخه‌وانی
حه‌زه‌کانم
ئێستا په‌نجه‌کانم بێ په‌نجه‌ی تۆ
ئێستا من حه‌زه‌کانم بێ بۆنی قژی تۆ
له زه‌لکاوی کووچه‌ی وڵاتێکی
ئه‌وروپا
ده‌ژیم له‌گه‌ڵ غه‌مه‌کانم به ته‌نیا
چۆن دڵت هات وا به ئاسانی
هه‌موو ئه‌شقم به هه‌ڵه و تاوان بزانی
مه‌گه‌ر
من ئه‌و فه‌رمانده پایزییه نه‌بووم
که له ژێر بارانا
بگرم جه‌سته‌ت له تاو
ئازاری شه‌وانا
مه‌گه‌ر من ژه‌نه‌ڕاڵی زستان نه‌بووم
بۆ شه‌ڕه‌به‌فری ئێواران
مه‌گه‌ر په‌ناگه‌ی ئه‌شقت نه‌بووم
بۆ وڵاتێکی بێ ده‌ره‌تان
ئێستا تۆ به من ده‌ڵێی
ئاشق نه‌بووی
درۆزنێکی رق قایم و
به‌ره‌ڵایه‌کی پێ په‌تی و
ده‌ربازێکی بێ هه‌وه‌س
بووی
من گه‌ر ئه‌شقی تۆ نه‌بووایه بۆ هه‌زاران
کیلۆمه‌ترم
ده‌بڕی بۆ سه‌ردانێکی تۆ
گه‌ر ئاشقت نه‌بوومایه بۆ
هه‌موو خۆشی ژیانم ده‌کوشت بۆ ئاسووده‌یی
ته‌مه‌نی تۆ؟؟
28\3\2011
hawrey.payz@hotmail.fr
|