٣\٧\٢٠١٣
وەرزی
پێنجەم.

لانە ئاسۆ
من وەڕزێکم
وەرزێکی نوێ،
من وەزێکم وەرزی پێنجەم
هاتووم
هەمووت بۆ بگۆڕم،
جوانیی چوار وەرزەکەت
بۆ بکەم بە ملوانکە و
بە گەردەنتا هەڵیواسم.
پایزت بۆ بکەم بە بۆندار و
زستانت بە گەرمیی و
بەهار بە سوور و
هاوین بکەم بە فێنکیی،
لێموەرگرە
ملوانکەکەم
وەرزی نوێکەم
بە وەرزی پێنجەم.
رۆحـم.
رۆحم بووە بە ئێشکگر
شەو و رۆژ چاوی لە تۆیە
نە ئاورێکم لێ دەدەیتەوە
نەبزەیەکم بۆ دەنێری
ئەی نازانیی ئەم دڵ و رۆحە شێتە
حەز بە تۆیە.. ھەر لای تۆیە.
laneaso53@gmail.com
|