وه‌رزی خۆشه‌ویستی.
محه‌مه‌دی مشیر هێور ، هێور خۆت بخۆوه ئه‌وان بۆ خواردنه‌وه‌ی تۆ له شه‌وێكی قه‌ترانیدا مۆمێك داده‌گیرسێنن تۆش بۆ خاتری سووتانی مۆمێك خۆت ده‌خۆیته‌وه داگیرساندنی مۆم بۆ كوژاندنه‌وه‌ی تۆ دنیا تاریكتر ده‌كا خۆ خواردنه‌وه‌ی تۆش بۆ مۆمێك جیهان رووناكتر.. ئاده‌م به خواردنی له‌ته سێوێك به‌هه‌شتی له‌ده‌ستدا به‌هه‌شت ئاده‌می تیا نه‌ما به خواردنه‌وه‌ی خۆت دنیای قه‌ترانی ئه‌وان جێبێڵه، خۆت بپێچه‌وه و مۆمه سووتاوه‌كان كۆكه‌وه له دوورگه‌یه‌كی ئه‌رخه‌وانیدا كێڵگه‌یه‌ك به مۆم بچێنه به تیشكی هه‌تاو ئاوی ده به تریفه‌ی مانگ بیشۆوه به‌باران بیڕشێنه به هه‌وری په‌مه‌یی په‌رژینێكی بۆ دروستكه كه وه‌رزی خۆشه‌ویستی داهات به كه‌زییه‌كانی ئاو بیانپێچه‌وه و چیتر له ته‌نیایی خۆت مه‌خۆوه!
25/11/2008
|