٢٩\١٢\٢٠٢٣ وەسایە یارۆ وەسایە!١
دارا خونچە نا نا وەبوو.. یارۆ وەبوو ٢ هیچیان وە هانات نەهاتن رۆشنترین ئەستێرەکان یەک یەک وەسەرت داڕژان هیچ جوانییەکیان پێ نەبەخشی.. درەوشاوەترین چرایەکان دەگەڵ یەکەمین ترووسکە و براچەیان لە تارمایی پەراوێزی خۆیان خستی.. وەپێزترین و ناسکترینی پەیڤەکانیش زۆر ناگزوور ٣ وە راگوزەریی گوزارشتیان لە ناخت کرد رووکەش رووکەش لە پەسنتدا تەنێ تیفتیفەی رووتیان دا.. وەسابوو یارۆ وەسابوو لە وەرزەکانم پرسی؛ سفر هیچ وەدەست ساڵەکانیش؛ بێ بەرسڤ مان وە ناچاریی سەتەکانم وەگیرهانی؛ ئەوانژی فت ٤ لە فرمێسکان نوقمیان کردی.. وەسابوو یارۆ وەسابوو نوشتە و خەونامە و فەرموودەت پێوەکرابوو دەریی هیوای ئازادبوونت پێوەدرابوو بۆن و بەرامەی مردنت پێوەرکرابوو پەڕوباڵت لەبنەوەڕا هەڵپاچرابوو.. وەسایە یارۆ وەسایە.. چاوبکەوە نووکەش دەخوازن ئەو مێژووە ئەو سیان و کەڕەکیفەی بۆنی رۆژە رێیەک دەڕوا ٥، ٦ بەرەواژی بکەنەوە و ٧ وەک تازەترین و جوانترین مۆدێلی جلکی بووکێنیی وەبەرتدا بکەنەوە و وە بووکت بەن! وەسایە یارۆ وەسایە لەو کەتوارە کۆکژییەدا ٨ کاتکوژیی زۆر کوژەرترە لە ژنکوژیی! وەسایە یارۆ وەسایە.. _______________________________________________
١-
وەسایە:
ئەوهایە، ئاوایە، ولۆیە، وەتۆیە.
|