٢٩\٤\٢٠١٥
وه‌ستا محێدین و
هاوسەرەکەی.

کەبیر شەمسەدینی
یادی به خێر وه‌ستا "محێدین"ی نه‌جاڕ، ماڵی
له حاجیاوا بوو . هه‌تا تووشم ده‌هات کۆڵێکی گله و گازنده لێده‌کردم
. هه‌موو جارێ ده‌یگوت: "کاک عه‌وڵا، براله له‌کنه‌خۆ دۆستی له
مێژینه‌ین؛ له پیروه‌لی باغێ ڕا هه‌ڵده‌ستی ددێیە ئێره قه‌ت نه‌مدی
جارێکی سه‌ر ده ماڵی ئێمه نێی. ئه‌خر چاییه‌ک، ژه‌مه نانێک، دوو
قسه‌ی خۆش و دوو جه‌فه‌نگ.! کوا وا ده‌بێ؟ کوا به‌وه‌ی ده‌ڵێن
هاوڕێیەتی؟ ئه‌دی بۆ هه‌تا ڕیم ده دێی ئێوه ده‌که‌وێ وه‌ک ماڵه
خۆمان، هه‌ر په‌رده‌م له‌به‌ر نیه. دێم تێر و پڕ نان و چای ده‌خۆم و
وه‌ده‌ر ده‌که‌وم. "منیش گوتم: "وه‌ستا گیان خودا ئاوه‌دانی کات. به
خوڵای ئه‌وه‌نده‌ی رێم لێره که‌وتووه هێشتا نه‌ماومه‌ته‌وه. ده‌نا
کابرا تا ماڵه برای هه‌بێ خۆ ڕووده ماڵه غه‌ریبه‌ی ناکا. قه‌ول بێ
ئه‌وجار بۆم بلوێ حه‌تمینه دێم و به‌سه‌رت ده‌که‌مه‌وه.".
سه‌روبه‌ندی پاییزێ بوو. خه‌ڵک ورده ورده باراشیان ده‌برد بۆ ئاشی و
خه‌ریکی زمهه‌ڕ داخستنی زستانێ بوون. پاشنوێژێکی دره‌نگ، کابرایه‌کی
دێی خۆمان باراشی له ترێلی نابوو؛ به‌ره‌و ئاشی حاجیاوایه ده‌چوو.
پێی کوتم فڵانی با کاره‌که‌مان نه‌بێته دووجاره‌کی، بۆ تۆش نایه‌ی به
یه‌که‌وه ده‌چین لێی ده‌که‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه . ئه‌منیش بۆم
نه‌ده‌کرا ئه‌و ڕۆژه ده‌گه‌ڵی بچم . بۆیه پێم گوت ئه‌گه‌ر ده‌توانێ
باراشه‌که‌م بۆ بگه‌یێنێته جێ. بۆ خۆشم سبه‌ینێ ده‌چم. ماڵی ئاوه‌دان
بێ ده‌گه‌ڵ گوێدێران، تایه‌کانی بار کرد و بردی و ڕۆی.
تاریک و ڕوونی به‌یانی سواری چه‌رخه سێ تفه‌نگه‌که‌م بووم. محه‌مه‌د و
عه‌لیم به یاد کرد و یاڵڵا حاجیاوا بگره و هاتم . ئه‌گه له چۆمی
په‌ریمه‌وه هێشتا زه‌رده له سه‌رانی نه‌دابوو. دووکه‌ڵی ته‌ندووری
ماڵان تاق و لۆق له سه‌ربانان ده‌بینرا. وه‌سه‌ر که‌وتم به‌ره‌و ئاشی.
چه‌رخه‌که‌م به ده‌ست لێده‌خوڕی. سه‌رم ده ده‌رکه‌ی ئاشی نا و
مه‌رحه‌بایی ئاشه‌وانێم کرد . به دڵم داهات؛ ئه‌رێ بۆ نه‌چمه ماڵه
دۆسته‌که‌ی خۆم ؟ خۆ دایم و ده‌رهه‌م زار به‌گله‌ییه. وه‌ڵڵاهی با بچم
نان و چاییه‌ک له وی ده‌خۆم و گله‌ییش له سه‌ر خۆم لاده‌به‌م.
دوایه‌ش یاری یاری دێمه‌وه ئاشی.
ئه‌گه‌ر چوومه حه‌ساری ماڵه وه‌ستا محێدینی؛ تازه له خه‌وێ
هه‌ڵده‌ستان. هاوسەرەکەی به‌ر له‌وان هه‌ستابوو خه‌ریکی ته‌ندوور
هه‌ڵکردنێ بوو. به‌ڵام هێشتا ئاوری ده سه‌ر کڵی ته‌ندووره‌که به‌ر
نه‌دابوو. وه‌ستا ده‌گه‌ڵکوو منی دیت، له خۆشیان شاگه‌شکه بوو.
هه‌رای هاسەرەکەی کرد: "کچێ چاییه‌که ده‌م که میوانمان هه‌یه."
ئه‌ویش که خه‌ریکی هه‌ڵکردنی ئاوره‌که بوو، کوتی: "نابێ
ته‌ندووره‌که هه‌ڵکه‌م؟ ده‌ڕاوه‌سته. خۆ هه‌زار ده‌ستم نییه.
"وه‌ستا ئه‌و قسه‌یه‌ی زۆر له دڵ گران هات. به توندیی به‌گژی
داهاته‌وه. قسه‌یه‌ک له‌و و قسه‌یه‌ک له‌م؛ بوو به‌شه‌ڕیان. هه‌ر چی
دڵخۆشیم دانه‌وه بێ سه‌مه‌ر بوو. ورده‌ورده شه‌ڕه‌که له ژوورێ ڕا
ڕووی ده حه‌سارێ کرد. منیش به‌ناچار چوومه‌وه لای چه‌رخه‌که‌م و به
لاره‌ملی ڕاوه‌ستام. ته‌ک و تووک ده‌ور و دراوسێش ده حه‌سارێ خزان.
شه‌ڕه‌که‌ش گه‌یبووه نێونرتکه هه‌ڵدان له یه‌کتری و جوێنی قورس به
یه‌کتردان. کاتی بێده‌نگ له جێگه وه‌ستان و سه‌یر کردن نه‌بوو. هه‌ر
بۆیه دراوسێیان وه‌ده‌نگ هاتن و نێوبژیان کردن. جارناجارێکیش چاوێکی
نامۆیان له من ده‌کرد. به‌ڵام نه‌یانده‌ناسیم. یه‌کێکیان لێم نیزیک
بۆوه و به ده‌نگێکی نزم لێی پرسیم: "ئه‌رێ کاکه.. تۆ کێی؟ بۆ
لێره‌ی؟ ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر چیه؟ "منیش به شه‌رمێکی زۆره‌وه
مینگاندم و کوتم: "دۆستی وه‌ستام.. هاتبووم چاییه‌ک بخۆمه‌وه؛ نان و
چایی ساز نه‌بوو. ئه‌وانیش لێیان بوو به شه‌ڕ. "کابرا یه‌ک و دووی
نه‌کرد کوتی: "حه‌ک یا خودا به قوززه‌ڵقۆرتت بێ باشه! ئه‌وه بۆ
چاییه‌ک ئه‌و ماڵه‌ت به‌و که‌ڕڕه به‌یانیه‌ی بۆ تێک به‌رداوه؟ وه‌ره
ده‌چینه ماڵی ئێمه چادانێکت چایی ده‌مێ. "نه‌مده‌زانی به‌و قسه‌یه‌ی
ئه‌و کابرایه پێبکه‌نم یا به ڕوویدا بێمه‌وه. ئه‌خر قسه‌که‌ی زۆر
هه‌ق بوو. هێندێکی تێ ڕامام و به ناقایلی ملم بۆ له‌قاند و سه‌رم
داخست. دوای چه‌ند ساتێک؛ هاوکات ده‌گه‌ڵ لاره ملی پڕاوپڕ له شه‌رمی
وه‌ستا، که له بن دیواری ژووره‌که‌یان پاڵی به لاشانی ده‌رکه‌وه
دابوو بۆ چه‌ند ساتێک بێده‌نگی خۆی به‌سه‌ر حه‌وشه کێشا. هێندێک
دۆخه‌که هێور بۆوه. منیش هێزی له جێگه بزووتنم نه‌بوو. هه‌م شه‌رمم
ده‌کرد هه‌میش چاوه‌ڕوانی هه‌لێک بووم له حه‌وشه بێمه ده‌رێ و هه‌ر
چۆنێک بێ خۆم ده‌رباز که‌م. ده‌گه‌ڵ خوڵک کردنی کابراکه بۆ ماڵی
خۆیان؛ هه‌لم به ده‌رفه‌ت زانی. ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که له حه‌وشه‌ی ماڵی
وه‌ستا هاتمه ده‌رێ. هه‌رچی حه‌ولیان دا نه‌چوومه ماڵی که‌س.
دراوسێیان بڵاوه‌یان کرد و منیش به ناچار، سه‌ری چه‌رخه‌که‌م
وه‌رسووڕانده‌وه و به‌ره‌و ئاشی گه‌ڕامه‌وه. نه من نمه‌کی ماڵه
وه‌ستام کرد و نه ئه‌ویشم تازه له ماڵی خۆمان دیته‌وه.
uloush@gmail.com
|