٢٥\۴\٢٠١٠
وه‌سێتنامه.

ئارام ئه‌بوبه‌کر
ئه‌گه‌ر
مردم ...
چاوت بکه به ئارامگام ،
بمنێژه تیاى بۆ ئه‌به‌دى
تا به‌بارانى فرمێسکت ...
لاشه‌م ئه‌ڕزێ هێدى هێدى !.
ئه‌گه‌ر مردم ...
ده‌ستى ڕاستت ئاوه‌ڵاکه ،
بۆمى بکه به لافیته
مه‌ترسه له‌وه‌ى بچوک بێ ،
خۆ ناوى منیش پێنج پیته!.
ئه‌گه‌ر مردم ...
با دڵت پرسه‌خانه‌م بێ ،
بێده‌نگ پرسه‌م بۆ بگێڕى
ئه‌م شیعره‌ش وه‌سێتنامه‌مه ...
له‌به‌ریکه دێڕ به دێڕى !.
* *
* * * *
چراخانى ئاواتم.
ئه‌گه‌ر شه‌وێک یادت نه‌که‌م ،
واهه‌سته‌که‌م تاوانبارم
ئه‌و شه‌وانه‌ى یادت ئه‌که‌م ،
هێنده‌ى زامێ به‌ئازارم !.
ئه‌گه‌ر شه‌وێک بۆتۆ نه‌گریم ،
هه‌ورى چاوم ئه‌گرمێنێ
ئه‌و شه‌وانه‌ش که‌ئه‌گریم بۆت ،
ده‌ریاى ئه‌شک ئه‌مخنکێنێ .
بــڕوابــکه بیـرت ئـه‌کـه‌م ،
خَـۆشـه‌ویـستـه تـاقـانه‌کـه‌م
تـۆ هه‌تـاکـه‌ى نـایـه‌یتـه‌وه ...
بـۆ نـاو مـاڵـه وێرانـه‌کـه‌م ؟.
من ناتوانم خامۆشت کـه‌م ،
ئـــه‌ى چـــراخـــانــى ئـاواتــم
له‌و کاته‌وه‌ى تۆم لێ ونى ...
ڕه‌شپۆشێکى ک‌ش و ماتم !.
بگه‌ڕێوه باوه‌ک جاران ،
ژیان له‌لام گه‌ش و جوان بێ
به‌تۆى ئازیز بۆ ڕه‌وایه ...
که‌من به‌شم هه‌ر سوتان بێ ؟.
aramabu@yahoo.com
|